محه‌مه‌د ره‌ئوف: مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین سیاسه‌تى خۆى نه‌گۆڕێت، یه‌کگرتوو تووشى شکستێکى گه‌وره ده‌کات
محەمەد رەئوف لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە کۆنگرەی هاوپەیمانی
7 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: پشتیوان جه‌لال
محه‌مه‌د ره‌ئوف، یه‌کێک له‌دامه‌زرێنه‌رانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و کاندیدی پێشووى ئه‌مینداری یه‌کگرتوو، رایده‌گەیه‌نێت که ئه‌گه‌ر سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری ئێستاى یه‌کگرتوو سیاسیه‌تى خۆى نه‌گۆڕێت حزبه‌که تووشی « شکستێکى گه‌وره« ده‌کات.
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف له‌م چاوپێکهوتنهوهى رۆژنامه‌ى هاوڵاتیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ئهوانەی ده‌نگیان بهسهڵاحهدین به‌هادین داوه قه‌ناعه‌تیان وایه که ئه‌و یه‌کگرتووى رزگارکردوه، به‌ڵام محه‌مه‌د ره‌ئوف به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینێت.
له‌به‌شێکى تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باسی هاوپه‌یمانێتیه تازه‌که‌یان ده‌کات و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ئه‌وان ئاماده‌سازن بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا حکومه‌ت پێک‌بێنن.
هاوڵاتی: چۆن هاوپه‌یمانیت هه‌ڵبژارد کاری سیاسی خۆتى تێدا بکه‌ى؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: وتوومه‌و ئه‌یڵێمه‌وه هاوپه‌یمانى پرۆژه‌یه‌که به‌قه‌ناعه‌تى خۆم زۆربه‌ى کادیرو ئه‌ندامى هه‌موو حیزبه‌کانى تر بڕوایان پێیه‌تى، ئه‌زموونى ئه‌م 25 ساڵه‌یه، ئه‌توانین بڵێین پوخته‌و پاڵفته‌ى کۆى ئه‌زموونى سیاسیى کوردستانه، که ئه‌بێ ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌بێت، چونکه پرۆژه‌که زۆر وازحه، که ئێمه دوو ئامانجى سه‌ره‌کیمان هه‌یه.
هاوڵاتی: ئه‌و دوو ئامانجه چین؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ئامانجى یه‌که‌م هێنانه کایه‌ى سیسته‌مێکى نوێى سیاسى حوکمڕانى ڕه‌شید، که ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت، به‌هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه، ئامانجى دووه‌ممان شێوازێکى حیزبایه‌تى نوێیه له‌کوردستان، که تا ئێستا کارى سیاسى حیزبى زۆر به‌سه‌قه‌تى کراوه، هه‌مووى به‌ئایدۆلۆجیا کراوه، جا ئیتر ئایدۆلۆجیاى چه‌پ و ڕاست و دینی بێت یان هه‌رشتێ بێت، ئه‌م مۆدێلهلهحیزبایهتى لهقوتووى هیچ عه‌تارێکدا نیه‌و حوکمڕانى پێناکرێت، بۆیه هاوپه‌یمانى وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک پرۆژه‌یه‌کى نوسراوى هه‌یه که کات نیه لێره باسى بکه‌ین، ئه‌و پرۆژه‌یه که ساڵێک کارمان له‌سه‌رى کردووه، له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێک قسه‌مان کردبێت قه‌ناعه‌تیان پێبووه، به‌جه‌وهه‌رى و بهڕهههندهکانى، بۆیه هاوپه‌یمانى ده‌توانێ گۆڕانکاریى له‌سیسته‌مى حکومڕانى و حیزبایه‌تى بکات.
هاوڵاتی: به‌م قسانهتدا دیاره زۆر ئومێدت بههاوپهیمانى هه‌یه؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ته‌بعه‌ن.
هاوڵاتی: ئه‌و قه‌واره‌ى که باست کرد، قه‌واره‌یه‌کى ئیسلامییه یان عه‌لمانى؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر به‌ڕۆشنى قسه‌مان کردووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه ئایدۆلۆجیامان تێپه‌ڕاندووه، به‌و مانایه‌ى نا که لهئایدۆلۆجیا بده‌ین، هه‌ر مرۆڤێک ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه، هاوپه‌یمانى مادام توانى ئایدۆلۆجیا تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ئه‌توانێ هى هه‌موو مرۆڤ و هاوڵاتییه‌کیش بێت به‌هه‌موو جیاوازییهکییهوه، به‌پێى سیاسه‌تکردنی نێوده‌وڵه‌تى که ئێسته پێشکه‌وتووترین فۆڕمى ئه‌وه‌یه مرۆڤ سه‌نته‌ر بێت و هاوڵاتى حاکم بێت، بۆیه ئێمه زۆر به‌چاو ڕۆشنیانه ده‌یڵێن که باسه‌که باسی ئیسلامى و عه‌لمانى نیه.
هاوڵاتی: کێشه‌ى حزبى ئایدۆلۆجى له‌کوێدایه؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: کێشه‌که له‌وێدایه کاتێک حیزبێک ئایدۆلۆجى بوو، خۆى و ئه‌وانه‌ى بڕوایان به‌و ئایدۆلۆجیایه هه‌یه، ئه‌ڕۆنه ناو سوڵته، سوڵتهکه بۆ ئه‌وان ئیداره ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئیمتیازات و تواناى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى ئه‌و وڵاته ده‌خه‌نه خزمه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى که باوه‌ڕى ئه‌و ئایدۆلۆجیایه هه‌یه، ئه‌و کاته مرۆڤ سه‌نته‌ر نابێت.
هاوڵاتی: تۆ ڕابردوویه‌کت هه‌بوو له‌ناو حیزبێکى ئیسلامی، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ت بۆ هاتنه ناو هاوپه‌یمانى قورس نه‌بوو؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: بۆ من که به‌ته‌واوى قه‌ناعه‌تى خۆمه‌وه هه‌ڵمبژاردووه گران نه‌بوو، له‌ڕووى پرۆژه‌که‌وه، به‌ڵام له‌ڕووى ئه‌وه‌وه که دهستههڵگرى له‌ئیشێک، 30 بۆ 40 ساڵ خه‌ریکى بیت، حه‌تمه‌ن ئاسان نیه، بۆ من ئاسان نیه، بۆ کاک ئارام قادر ئاسان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ دکتۆر به‌رهه‌میش ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه تف له‌ڕابردووى خۆمان ناکه‌ین، شانازى بهڕابردوومانهوه ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت که ئه‌و سێ نهفهرهى ناوم بردن، نه گه‌نده‌ڵى سیاسى نه مالى، هیچیانمان جێنه‌هێشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیشه به یه‌کێتى بکرایا دکتۆر به‌رهه‌م هاوپه‌یمانى دروستنه‌ده‌کرد، به‌یه‌کگرتوو بکرایا من هاوپه‌یمانیم درووستنهدهکرد، به‌کۆمه‌ڵى ئیسلامیش بکرایه کاک ئارام هاوپه‌یمانى دروستنه‌ده‌کرد، ئێستا هه‌موو که‌س قه‌ناعه‌تى وایه، که له‌کوردستان پێویستمان بهگۆڕانکاریى ڕیشه‌یی هه‌یه، ده‌بێت که‌سانێک بیکه‌ن بیتوانن، هه‌موو حیزبێک حه‌زده‌کات بیکات به‌ڵام ناتوانن، که هاوپه‌یمانى ده‌توانێت ئه‌و ژێرخانه دروستبکات که پێویسته.
هاوڵاتی: ئه‌م ئامانجه له‌ناو حیزبه‌کانى خۆتان، له‌ناو یه‌کگرتوو به‌دى نه‌ده‌هات؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: یه‌کگرتوو ئێستاش ئه‌م ئامانجانه‌ى هه‌یه، به‌ڵام تواناى جێبهحێکردنى نیه، ئه‌گینا ئه‌م ئامانجانه له‌کۆنگره‌ى چوار‌و پێنج‌دا له‌ناو یه‌کگرتوو ده‌ستیپێکردووه، مهسهلەى ئیسڵاح و ڕسته‌ى جوان بیرۆکه‌ى جوان، به‌ڵام جه‌سته‌ى حیزبه‌که تواناى هه‌ڵگرتنى ئه‌م باره گه‌وره‌ى نیه‌و پێى ناکرێت، له‌ئه‌سڵدا وا دروستنه‌کراوه بتوانێ بیکات، میکانیزمه‌کانى پێنیه، بۆیه ئومێد ده‌که‌م له‌قۆناغێکی تردا یه‌کگرتوو بێته به‌ره‌ى هاوپه‌یمانیه‌وه.
هاوڵاتی: هه‌ندێ لهیهکگرتووهکان ده‌ڵێن مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌ئووف بۆ ئه‌میندارى ده‌رنه‌چوو له‌دوایین کۆنگره‌ى یه‌کگرتوودا بۆیه چووه ناو هاوپه‌یمانى، تاچه‌ند ئه‌مه ڕاسته؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: پێمخۆشه ورد وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه‌و هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ش دابنێ، یه‌که‌م من له‌ساڵى 2012 خولێکم کردۆته‌وه بۆ کادیر و سه‌رکرده‌کانى یه‌کگرتوو. که شه‌ش سه‌عات بوو، ئێستاش سیدیهکانى ماوه لاى خۆیان، که هه‌وڵمداوه ئه‌وه بچێنم لاى یه‌کگرتوو که مرۆڤ سه‌نته‌ر بێت، دووه‌میش لێخوێندنى من له‌سه‌ر حیزب و له‌شێوازى حیزبى کوردستانى، من له‌پێش کۆنگره‌ى یه‌کگرتووش وتوومه که حیزبایه‌تى ئاوا بکه‌ین 500 ساڵى تر ناگه‌ین به‌هیچ، من له‌کۆنگره ڕامگه‌یاند وتم من بۆ یه‌ک ده‌نگ هاتووم، هه‌موو که‌س ئه‌بێت له‌و په‌یامه تێگه‌یشتبێت، که مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین وتى دێمه‌وه زانیم هه‌رکه‌س خۆى کاندید بکات هه‌ر ده‌رناچێت، بۆیه من وتم بۆ یه‌ک ده‌نگ هاتووم چونکه من پرۆژه‌یه‌کم هه‌بووه له‌پێشه‌وه قسه‌م بۆ سه‌رکرده‌کانى یه‌کگرتوو کردووه، ئێمه سێ که‌س دابه‌زین هه‌موو که‌س ته‌نانه‌ت نهخوێنهوارێکیش ده‌زانێت که‌س له‌به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌رناچێت. بۆیه ئه‌وه شوبوهاتهو هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکى نیه که من له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌میندارى ده‌رنه‌چوومه بۆیه هاتوومه‌ته ناو هاوپه‌یمانى.
هاوڵاتی: پێت وایه گه‌ڕانه‌وه‌ى مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین بۆ بوون بهئهمینداریى، نه‌هێشتنى ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئه‌وانى تر؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ئه‌و یه‌کگرتووه‌ى ده‌نگى به‌و داوه قه‌ناعه‌تى وایه که ئه‌و ئینقازى یه‌کگرتووى کرد، به‌س من قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌گه‌ر مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین سیاسه‌تى خۆى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق نه‌گۆڕێ، له‌قۆناغى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستاندا یه‌کگرتوو تووشى شکستێکى گه‌وره ده‌کات له‌ئاینده‌دا.
هاوڵاتی: ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کانى تۆ و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین چۆنه؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: له‌م قۆناغى هه‌ڵبژاردن و ئیتر ئه‌م دوو سێ مانگه‌دا هاتووچۆ و قسه‌مان نه‌ماوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه له‌یه‌ک دوو سه‌ره‌وه بوعدى خزمایه‌تى و ژن و ژنخوازیمان هه‌یه، هاوپه‌یمانیش حیزبێکى سیاسى نیه تا بهعوقده مامه‌ڵه بکات، بۆیه زۆر ئاساییه ئێستا هه‌ڵسم و بچم بۆ ماڵیان به‌لاى ئه‌ویشه‌وه ئاسایی ده‌بێت.
هاوڵاتی: حاجى کاروان له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا وتى که ئه‌وانه‌ى له یه‌کگرتووه‌وه بۆ ناو لایه‌نێکى تر ڕۆشتوون، (که زیاتر مه‌به‌ستى تۆ بوو)، خێزانه‌کانى خۆشیان له‌گه‌ڵیان ناڕۆن و هه‌ر ده‌نگ بۆ یه‌کگرتوو ده‌ده‌ن، تا چه‌ند ئه‌مه ڕاسته؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: زۆر به‌کورتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حاجى کاروان په‌شیمانه له‌و قسه‌یه، من هیچ شتێکى له‌سه‌ر ناڵێم.
هاوڵاتی: پێتوایه ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانى هاوپه‌یمانى له‌چ ئاستێک‌دا ده‌بن؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: شه‌وى ڕابردوو په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردم، که سه‌نته‌رێکى ڕووسى دیراسه‌یه‌کى کردووه له‌به‌شى بادینان و هه‌ولێر پێیان وایه موفاجه‌ئه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره له‌کوردستان هاوپه‌یمانیه.
هاوڵاتی: پێتوایه ده‌نگه‌کانى ئیسلامیه‌کان بۆ هاوپه‌یمانى دێت؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌کین له‌مساڵدا درووستبووین، حیزبى چه‌ند ساڵه‌مان نه‌بووه، ده‌نگه‌کانى پارتى و یه‌کێتى به‌پله‌ى یه‌ک، لایه‌نه ئیسلامیه‌کانیش به‌پله‌ى دوو، به‌تایبه‌ت یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ، لایه‌نه‌کانی تریش بهنیسبهتێکى که‌متر ده‌نگه‌کانیان دێت بۆ هاوپه‌یمانى، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ده‌نگى ئه‌وان و خه‌ڵک و گه‌نجى بێلایه‌ن نه‌هێنین ئیتر له‌کوێ بیهێنین، ناچین له‌ئه‌وروپا قه‌رزى بکه‌ین.
هاوڵاتی: ئه‌وه‌ى تۆ ئاگات لێیه ژماره‌ى ئه‌و کادرانهى یه‌کگرتوو هاتوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانى چه‌ندن؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: وه‌ک ژماره، ژماره ناڵیم، به‌ڵام سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى بادینان کادریى پێشووى یه‌کگرتوو بووه، سه‌رۆکى لیستى سلێمانى به‌هه‌مان شێوه، یه‌ک دوو کاندیدى لیستى هه‌ولێر یه‌کگرتوو بوون، که تیایاندایه ئه‌ندامى کۆنگره بووه‌و یه‌که‌م ده‌نگى مه‌ڵبه‌نده‌که‌ى خۆی هێناوه، له‌هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش لهبازنهکان و دامه‌زراوه‌کان کادیرى پێشکه‌وتوومان هه‌یه که یه‌کگرتوو بوون به‌ڵام ژماره پێویست ناکات باسى بکه‌م.
هاوڵاتی: ئه‌و هه‌موو بۆچوونه جیاوازه له‌ناو هاوپه‌یمانیدا چۆن جێى ده‌بێته‌وه، که ڕه‌نگه له‌نێو حیزبه‌کانى پێشووى خۆتاندا هه‌ندێ بۆچوون جێى نه‌بووبێته‌وه؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى هاوپه‌یمانى، یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ زۆر هه‌وڵیاندا بۆیان نه‌کرا، یه‌کێتى حه‌زیکرد بۆى نه‌کرا، گۆڕان هه‌نگاوێکى زۆر باشى نا به‌ڵام کاته‌که‌ى بۆ ئه‌و گونجاو نه‌بوو نه‌هات به‌ده‌ستییه‌وه، چونکه قۆناغ قۆناغه، ئێستا ئیتر کاتى هات، که کاتى هات ئێمه ده‌ستمان پێ‌کرد، خۆ پێشتر دکتۆر به‌رهه‌م پرۆژه‌ى به‌یه‌کێتى داوه پێى وتوون خۆتان ئاوا چاک که‌ن ئێمه هاوپه‌یمانیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، من و کاک ئارام پێشتر پرۆژه‌مان نوسیووه ساڵێک و سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر، باوه‌ڕیان پێى هه‌بوو ده‌ستخۆشیان لێ‌کردین به‌ڵام نه‌یانتوانى هه‌نگاوى بۆ بنێن.
هاوڵاتی: بۆ نه‌یانتوانى؟
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف: ئه‌و حیزبانه‌ى که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى 10 ساڵه‌وه‌یه لهکوردستانو ناتوانن خۆیان ههڵیوهشێننهوهو شتێکى تر‌ى لێ‌دروست بکه‌ن، وه‌ک بینایه‌ک وایه ژێرخانى تێکچووبێت و بیانه‌وێت له‌سه‌ره‌وه چاکى بکه‌ن، بۆیه ناتوانن. بۆنمونه یه‌کگرتوو له‌کۆنگره‌ى پێنجه‌وه حه‌زده‌کات ده‌عوه‌و سیاسه‌ت جیابکاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت، هه‌موو جۆره پرۆژه‌یه‌کى نوسیوه به‌ڵام ناتوانێت جێبه‌جێى بکات، بۆیه ئه‌و حیزبانه گۆڕانکارى ڕیشه‌یى و گه‌وره‌یان پێناکرێت.
هاوڵاتی: وه‌ک هاوپه‌یمانى ئه‌تانه‌وێت له‌ئاینده‌دا چى به‌ده‌ستبێنن؟
محه‌مه‌د ڕئووف: ئه‌وانه‌ى بیروبۆچونیان لههاوپهیمانیهوه نزیکه‌و ده‌یانه‌وێت چاکسازى بکه‌ن، هاوپه‌یمانى ده‌رفه‌تێکه که بێنه ناویه‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌ئاینده‌دا 51%ى کورسهکانى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنین و سیسته‌مه‌که هه‌مووى بگۆڕین و حوکمڕانى وه‌رگرین، انشالله له‌کۆتایى ساڵى 2018دا خۆمان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێکدێنن.