حکومەتی هەرێم ئاگاداری سەودایەکی یەک ملیار دۆلاری نییە

7 ساڵ لەمەوپێش



چهند گروپێک که له لیستى تیرۆری ئهمهریکادان شاری سلێمانى بهکاردێنن بۆ سهودایهکى نایاسایی بهبێ ئاگاداری حکومهتى ههرێم

پشتیوان جهلال

بهرهى نوسرهو چهند گروپێکى حهشدی شهعبی که له لیستى تیرۆری ئهمهریکادان، لهگهڵ قاسم سلێمانى و بهرپرسێکى شاری سلێمانى مامهڵهیهکى یهک ملیار دۆلاری ئهنجامدهدهن بۆ رادهستکردنهوهى 25 بارمتهى قهتهری بهو وڵاته، ئهمهش لهکاتێکدا بهرپرسانى حکومهت دهڵێن هیچ زانیارییهکیان لهسهر ئهو مامهڵهیه نییه.

ئهو 25 بارمهتهیهکه که ساڵى 2015 له گهرمهى شهڕی داعشدا لهلایهن گرووپه چهکدارهکان له عێراق رفێندرابوون، دواى دوو ساڵ بێسهروشوێن کردنیان، دواتر له نیسانى 2017 واته ساڵێک لهمهوپێش له رێگهی مامهڵهیهکهوه که زیاتر له ملیارێک دۆلاری تێچووهو له سلێمانى ئهنجامدراوه، قهتهر بارمتهکان ئازاد دهکات و ههریهکه له قاسم سلێمانى و بهرپرسێکى شاری سلێمانی بڕی 50 ملیۆن دۆلاریان بهردهکهوێت. ئهمه جگه له چهند گروپێکى تری شیعهو سوونه که ناویان له لیستى تیرۆری ئهمهریکادایهو پشکیان ههبووه لهو پارهیهدا.

بهپێی بهدواداچوونێکى رۆژنامهى ‌ بهرپرسانى خۆجێیهتى شاری سلێمانى ئاگاداری ئهو مامهڵهیه نین و حکومهتی ههرێمیش دهڵێت ئهوانیش بههیچ شێوهیهک ئاگاداری رووداوهکه نین.

 جهلال شێخ کهریم بریکارى وهزارهتى ناوخۆی ههرێمى کوردستان به ‌ وت  «وهزارهتى ناوخۆ به هیچ جۆرێک ئاگاى لهو حاڵهته نیه، حکومهتى ههرێمیش به فهرمى بههیچ جۆرێک ئاگادارى نیه، ئهو سهفقهیه که بووه له نێوان حهشدى شهعبى و عێراق و قهتهرییهکان گوایه یهکێکى تریش له ههرێمى کوردستان له ناوى بووه، من بههیچ جۆرێک ئاگادارى نیم، تهنها وهک ههواڵێک بیستوومه«.

ههروهها وتى «خۆى باشه ئهم شتانه وهزارهتى ناوخۆ ئاگادار بێت، بهڵام ڕۆژانه لهم شارهیا ئهنواعى ئهملاولا دهکرێت تجارهت دهکرێت خۆ ناکرێت وهزارهتى ناوخۆ بهدواى ههموویانهوه بێت».

رێککهوتنهکه که ساڵێک لهومهوبهر ئهنجامدراوه، لهوکاتهدا سهردار قادر پارێزگاری سلێمانى بووهو بهرپرسی لیژنهى ئهمنى شارهکه بووه، ئهویش بههیچ شێوهیهک ئاگاداری ئهو مامهڵهیه نییه.

سهردار قادر پارێزگارى پێشووی سلێمانى به ‌ وت «وهڵایى ئهو زانیاریانه ئێستا له تۆوه دهبیستم، ئهگینا نه دوورو نزیک نه ئاگادارى ئهو سهفقهیهم نه وردهکاریهکانى، ئهو کاتهى من پارێزگار بووم نه پرسێکى ئاوها هاتۆته ئۆفیسهکهم نه بهشدارى کۆبونهوهیهکی لهو جۆرهش بوومه«.

پارێزگارى سلێمانى هاوکات بهرپرسى لیژنهى ئهمنى پارێزگاکهیه، له ئهگهرى بهڕێوهچوونى ههر پرۆسهیهکى ئهمنى لهو شێوهیه له رووی یاساییهوه دهبێت پارێزگار ئاگادار بێت، بهڵام سهردار قادر وتى «ڕاسته پارێزگار بهرپرسى لیژنهى ئهمنى پارێزگاکهشه، بهڵام ئهم کهیسانه به گشتى به ڕێککهوتى حیزبى دهکرێت، کوا دهسەڵاتى پارێزگار لهسهروى حیزبهوه بووهو لهسهروى ئهو ڕێککهوتنه ئهمنیانهوه بووه، بۆیه وا وهڵام دهدهمهوه دهمهوێت واقیعى بم له وهڵامدانهوهکهم».

‌ بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر پهیوهندى به ههریهکه له سهرۆک و بڕیاردهرى لیژنهى ئاسایش و ناوخۆى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانیهوه کرد، بهڵام ئهوانیش ڕایانگهیاند که بههیچ جۆرێک ئاگادارى ئهو بابهته نین.

بڕیاردهرى لیژنهى ناوبراو محهمهد شێخ وههاب به ‌ وت  «سهبارهت بهو بابهته به هیچ جۆرێک نه ئاگادارین نه ئاگادار کراوینهتهوه، چونکه ئێمه له ههرکوێ کهیسێک ههبێت و سکاڵا بهرزکرێتهوهو داوامان لێبکرێت بهدواداچوون بکهین دهیکهین، بهڵام ئهو کهیسه ڕهنگه لاى ئاسایشى سلێمانى بێت و ئهوان ئاگادار بن».

بەڕێوهچوونى ئهم مامهڵهیه لهو کاتهدا، دواى دوو ساڵ هات له ڕفاندنی ئهو 25 بارمته قهتهرییه، که له ساڵى 2015 لهلایهن گرووپه چهکدارییهکان له عێراق رفێندرابوون.

بهپێى رۆژنامهى واشنتن پۆستى ئهمریکى که چهند بهڵگهنامهیهکى بڵاوکردووهتهوه بۆ ئازادکردنى بارمتهکانى قهتهر له عێراق، حکومهتى قهتهر 150 ملیۆن دۆلارى داوهته قاسم سولهیمانی، فهرماندهى سوپاى قودسى  پاسدارانى ئێران، بهرپرسێکى ئیدارى له شارى سلێمانى و بهرپرسێکى میلیشیا شیعهکان بهناوى ئهبو حوسێن.

ساڵى 2015 عێراق به سێیهم مهترسیدارترین وڵات له جیهان ناوى دهرکرد، بهتایبهتى دواى ئهوهى داعش دهستى بهسهر ناوچهیهکى زۆر له خاکى وڵاتهکهدا گرت، هاوکات شهڕى کۆنتڕۆڵکردنهوهى ناوچهکان لهدهست ئهو گرووپه چهکدارییه دهستى پێکرد.

لهم کاته مهترسیدارهدا 28 سهرمایدارى عهرهب که 25یان قهتهرى بوون، 2 سعودى و یهک پاکستانی، دهچنه پارێزگاى موسهننا بۆ بهسهر بردنى کاتێکى خۆش و ئهنجامدانى ههندێک کارى میللى وهکو راوکردن له رێگهى ههڵۆ، ئهوان به نەشارهزایى پێیان نابوویه ناوچهیهک پڕبووه له چهکدارى تایفی. راوکردنى ئهو سهرمایهداره قهتهریانه زۆرى نهخایاند، کاتێک گرووپێکى چهکدارى ههڵیکوتایه سەریان و سهرجهمیانى بهدیلگرتن و دوو ساڵ بێسهروشوێنیان کردن.

قهتهر ههر زوو ئهوهى بۆ روونبووهوه که بارمتهکانى لهلایهن کهتیبهى ئیمام عهلى سهر به کهتیبهى حیزبوڵاى سهر به حهشدى شهعبین.

قهتهر که وڵاتێکى دهوڵهمهند و پڕ له کهسایهتى سهرمایهداره، بۆ رزگارکردنى بارمتهکان جگه له پێدانى 50 ملیۆن دۆلار به قاسم سلێمانى و بهرپرسهکهى شاری سلێمانى، به سهدان ملیۆن دۆلاریشی داوهته چهند گروپێکى حهشدى شهعبى و کهتیبهى حیزبوڵاى عێراقى و حیزبوڵاى لوبنانى و گرووپه چهکدارییهکان له عێراق، ئهوهش تهنها لهبهرامبهر ئازادکردنى 25 بارمتهکه.

بهپێی بهڵگهنامهکان، گرتهیهکى دهنگى زهید بن سهعید خهیارین، باڵیۆزى قهتهر له عێراق دهست واشنتن پۆست کهوتووه که به بهرپرسانى سهرووى خۆى دهڵێت، «لهگهڵ گرووپه چهکدارییهکان به 275 ملیۆن دۆلار گهیشتوونهته رێککهوتن لهبهرامبه ئازادکردنى بارمتهکان و دهستاودهستکردنى بڕه پارهکهش، له شارى سلێمانى ئهنجامدهدرێت.»

بهپێى گرته دهنگییهکه 50 ملیۆن دۆلار تهنیا دراوهته قاسم سولهیمانی، ئهو فهرماندهیهى سوپاى پاسدارانى ئێران که به ئازادى له عێراق و سووریا دهسووڕێتهوه و له ژمارهیهک شهڕ رۆڵى کاریگهرى ههبووه. ههروهها 50 ملیۆن دۆلاریش دراوهته بهرپرسێکى شارى سلێمانى که ئاسانکاریى کردووه بۆ ئانجامدانى ئهو ئاڵوگۆڕه.

ئهوانهى بهشداربوون له رێککهوتنه نهێنییهکه و پارهیان دهستکهوتووه لهسهر ئاستى ناوخۆیی نهماوهتهوه، حکومهتى عێراق و ئێران و تورکیا، بهرهى نووسره و دوو گرووپى ئۆپۆزیسیۆنى سووریاش تێدا بهشدار بوون. تهنانهت باسلهوهشدهکرێت که تهواوى بارمتهکان لهبهرامبهر یهک ملیار دۆلار ئازاد کراون، بهڵام هیچ بهڵگهیهکى فهرمى نییه تاوهکو پشتڕاستى بکاتهوه بڕى پارهکه گهیشتووهته چهند تاوهکو ئهو ههموو دهستانهى کردووه.

ئاشکرابوونى ئهم نهێنییه لهکاتێکدایه، لهماوهى رابردوودا ئهمریکا و هاوپهیمانانى له چهندین کۆبوونهوهو کۆنفرانس، قهتهریان بهوه تۆمهتبارکردووه پشتگیرى دارایى سهرهکى گرووپه چهکدارییهکانه.

بۆ رزگارکردنى بارمتهکان، قهتهر ناچار به پهیوهندى بووه بهو هێز و میلیشیایانهى له عێراق رۆڵێکیان ههیه، بهڵام ئهم گرووپانه بهخۆڕایى ئهم کارهیان بۆ قهتهر نهکردووه.

حیزبوڵاى عێراقى 25 ملیۆن دۆلارى وهرگرتووه، حهشدى شهعبى 150 ملیۆن دۆلارى وهرگرتووه، قاسم سولهیمانى له سوپاى پاسدارانى ئێران 50 ملیۆن دۆلارى وهرگرتووه، سولهیمانى به هاوبهشى لهگهڵ چهند بهرپرسێکى دیکهى عێراقى له 150 ملیۆن دۆلارى دیکه لهبهرامبهر ئازادکردنى بارمتهکان سوودمهند دهبێت.

ئاشکرابوونى ههموو ئهو نهێنییانه لهکاتێکدان، ههریهک له قاسم سولهیمانى و حیزبوڵاى عێراقى و چهند گرووپێکى دیکه که سودمهندى پارهکان بوونه، به فهرمى ناویان لهنێو لیستى تیرۆرى ئهمریکا ههن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار