دانا شه‌هید جه‌زا، کاندیدى پارتی له‌پارێزگاى سلێمانى: ده‌بمه پارێزه‌رى راسته‌قینه
7 ساڵ لەمەوپێش
کاندیدى ژماره 2ى لیستى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌رنامه‌کانى له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌کانى پارتیدایه که ده‌ستورى عێراق به هه‌موو برگه‌و ماده‌کانییه‌وه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت.
دانا شه‌هید جه‌زا، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت «یه‌کڕیزى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که کورد به ده‌نگێکى زوڵاڵ داواى مافه‌کانى بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که گه‌یاندنى هاوکارى ماددى بۆ هاوڵاتیانى که‌مده‌رامه‌ت بهئهرکێکى ئه‌خلاقى خۆى ده‌زانێت».
هاوڵاتی: به‌رنامه‌ت چیه وه‌ک کاندیدێکى پارتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق؟
دانا شه‌هید جه‌زا: به‌رنامه‌ى ئێمه له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستاندایه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، هێڵه گشتییه‌کانى به‌رنامه‌کانى ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌ستورى عێراق وه‌ک خۆى ئه‌و ماده و برگانه‌ى تێیدایه جێبه‌جێبکرێت، نه‌ک هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى بهمهزاجى خۆیان به‌کاریبهێنن
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه که ئه‌و کێشه هه‌ڵواسراوانه‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق بگاته کۆتایى، یان چاره‌سه‌ر بێت به‌ته‌واوى یان بریارێکى تر‌ى له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها موچه‌و بودجه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و که‌رکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، ماده‌ى 140 و داهاتى عێراق که دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بکرێت و هه‌موو ئه‌م پرسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلابکرێته‌وه. هاوکات مافى که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و ئاین و ئاینزاکان ئه‌وانه هه‌مووى پارێزراو بێت.
هاوڵاتی: بێجگه له به‌رنامه‌کانى پارتى ده‌ته‌وێت که چویته به‌غدا چى بکه‌یت؟
دانا شه‌هید جه‌زا: ئه‌وه‌ى لاى من زۆر گرنگه یه‌کڕیزى نیشتمانییه، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافى گه‌لى کوردستان به‌ده‌ست بهێنین یان ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستور رێکخراوه وه‌ریبگرین، ده‌بێت قه‌واره کورده‌کان یه‌ک هه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کڕیزى نیشتمانى دروست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌کو هێزێک و یه‌ک کوتله‌ى په‌رله‌مانى به‌هێز به ده‌نگێکى زوڵاڵ مافه‌کان وه‌ربگرین.
هه‌موومان له‌یه‌ک سه‌نگه‌رداین، ئه‌گه‌ر ره‌نگى شین بین مۆر بین و زه‌رد بین، ئاینده‌مان بهیهکهوهیهوه، هه‌مووان ببینه پارێزه‌رى هه‌ر بڕگه‌و ماده‌یه‌ک که له‌دژى کورد و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رانبه‌ریدا بوه‌ستینه‌وه‌و رێگه‌ى پێنه‌ده‌ین.
هاوڵاتی: رۆژ نورى شاوه‌یس، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌کرێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى، قسه‌تان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه چییه؟
دانا شه‌هید جه‌زا: ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت ده‌وڵه‌تێکى سه‌قامگیرو سه‌رکه‌وتوو بێت، ده‌وڵه‌تێک بۆ هه‌موو گه‌لان بێت، پێویسته سه‌رجه‌م مافه‌کانى گه‌لى کوردستان مسۆگه‌ر بکات ئه‌گه‌ر نه‌یکات رێگاى تر ده‌گرینه‌به‌ر.
هاوڵاتی: چى له‌و موچه‌یه ده‌که‌یت که سبه‌ى له‌به‌غدا وه‌ک په‌رله‌مانتار وه‌ریده‌گریت؟
دانا شه‌هید جه‌زا: وه‌ک ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى سێ بۆ چوار مانگ موچه‌ى ته‌واومان وه‌رگرت، دواتر له‌سه‌دا 75ى لێ پاشه‌که‌وت کراو هه‌ر مانگێک 860 هه‌زار دینارمان وه‌رگرتووه تا ئه‌مرۆ، دوو به‌رانبه‌رى موچه‌که زیاتر کارمان کردووه و بۆ رۆژێکیش که‌مته‌رخه‌م نه‌بووم و دوانهکهوتوم ئه‌وپه‌رى تواناى خۆم خستۆتهگەڕ بۆ کاره‌کانم.
مه‌سه‌له‌ى مادده لاى به‌نده گرنگ نییه و باوکم پێشمه‌رگه بووه و سیاسه‌تدا گه‌وره‌بووم، زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تم هه‌یه که له‌گه‌یاندنى په‌یامى سیاسی‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه بچین و ئه‌وه بگه‌یه‌نین، ئه‌و به‌رپرسیارێتى و ئه‌رکه‌ى له‌سه‌ر شانمه وه‌ک خۆى جێبه‌جێى بکه‌م، به‌ڵام ناڵێم مه‌سه‌له‌ى بژێوى ژیان گرنگ نییه بۆم، به‌ڵام خاڵێکه هه‌رگیز شه‌خسیه‌تى خۆمى بۆ ناڕوشێنم، گه‌یاندنى هاوکارى ماددى بۆ هاوڵاتیانى که‌مده‌رامه‌ت بهئهرکێکى ئه‌خلاقى خۆمى ده‌زانم.
هاوڵاتی: پارتى ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببنه یه‌ک کوتله‌ى هاوپه‌یمانى کوردستانى؟
دانا شه‌هید جه‌زا: یه‌کڕیزى نیشتمانى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌یه هه‌مووى له‌یه‌ک کوتله‌دا کۆببنه‌وه پێکه‌وه بتوانین شه‌ڕ بۆ مافه‌کانى گه‌لى کوردستان بکه‌ین و پارتیش ده‌ستپێشخه‌رى ده‌کات.
هاوڵاتی: پێتوایه ده‌بێت سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌کان به‌پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن پۆستیان پێبدرێت له دروستکردنى حکومه‌تى عێراقى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟
دانا شه‌هید جه‌زا: به‌پێى ده‌نگ و پێگه‌یان له‌به‌غدا هه‌موو فراکسیۆنه‌کان ئه‌و ئیستحقاقهیان هه‌یه که به‌شداربن له وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیر و وه‌کیل وه‌زیرو سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ى ده‌بنه پشکى کورد، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر رێکه‌وتنى نێوان لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراقى.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر له‌ئاست ئه‌و به‌ڵێنانه‌دا نه‌بن که ئێستا ده‌یڵێن، پێتوانیه هاوڵاتیان ئه‌و مافه‌یان ده‌بێت که ره‌خنه بگرن؟
دانا شه‌هید جه‌زا :به‌رنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان ئیشى پێ ده‌که‌ین و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر خوا کردى و ئیشه‌لا چوینه به‌غدا و متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستهێنا، هیچ که‌سێک به‌ته‌نها ناتوانێت هه‌موو به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ بکات، دانا به‌ته‌نها ناتوانێت رێگه له پرۆژه یاساکان بگرێت که دژى گه‌لى کوردن، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگ تر ئه‌وه‌یه که هه‌موومان یه‌ک ده‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ى ببینه پارێزه‌رى ده‌نگ و مافى گه‌لى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق.