مایسترۆ نوێیەکەی یەکێتی

7 ساڵ لەمەوپێش



بنار هیدایهت

قوباد تاڵهبانی تاکه کهسی ناو یهکێتى بوو، لهسهرجهم دهڤهرهکانى ههرێمى کوردستان بانگهشهى ههڵبژاردنى بۆ حزبهکهى کرد، ئهمهش ئهوى وهکو مایسترۆیهکى نوێی حزبهکهى نیشاندهدات دواى کۆچی دوایی جهلال تاڵهبانى، سکرتێری پێشووی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لهکاتێکدا یهکێتى لهم ساڵانهى دواییدا دووچاری کێشهى ناوخۆیی بووه، بهڵام قوباد تاڵهبانى له بانگهشهکانیدا دهڵێت که دڵخۆشه بهوهى بانگهشهکانى «یهکێتى یهکخستووه«.

بهر له بانگهشهی ههڵبژاردنهکان، سهرکردایهتی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونهوهیهکی لهسهر کادیرانی حزبهکهى لهناو حکوومهت دوور لهچاوی راگهیاندنهکان ئهنجامدا که تایبهت بووه به چۆنێتى بانگهشهکردن بۆ لیستى یهکێتى.

سامان گهرمیانی لهسهر ئهو کۆبوونهوهیه بە هاوڵاتی راگهیاند «ئهجێندای ئهو کۆبوونهوهیه لهسهر ئهوه بوو بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن کادیرانی یهکێتی لهحزب و حکومهت بهیهکهوه کاربکهن، لهو نێوهندهدا ههر یهک له قوباد تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى ئامادهییان ههبوو».

سامان گهرمیانی زیاتر ئاماژه بهوهدهکات «قوباد تاڵهبانی لهم بانگهشهیهی ههڵبژاردن باڵانسی لهناو یهکێتی
زیاتر به
رزتر بۆتهوه، چونکه لهم بانگهشهیهدا بهرۆحێکی مام جهلالیانه کاریکرد».

جهماوهری یهکێتی نیشتیمانی کوردستان، ههرچهنده له سهرکردایهتی حزبهکهى نیگهرانن، بهڵام وهک گهرمیانی دهڵێت «یهکێتی نهمێنێت دیموکراسی نامێنێت، جهماوهری یهکێتی دهزانن یهکێتی حزبێکه کادیرانی لههیچ کاتێکدا فهرامۆش ناکات، بۆیه پێویسته لهسهر قوبادی مام جهلال وهک ئێستا ههمیشه لهناو جهماوهری یهکێتیدا بێت، چونکه دواجار ئهو کوڕی جهلال تاڵهبانییه«.

لهگهڵ ئهوهى که قوباد تاڵهبانى به گوڕهوه بانگهشهى بۆ یهکێتى کردوه ههر له بادینانهوه ههتاوهکو زاخۆ، بهڵام له وتارهکانیدا زمانى زبری بهرامبهر به نهیارهکانى بهکارنههێناوه، جگه لهوهى چهند جارێک وتویهتى نهیارانى یهکێتى تۆقیون.

رۆژى 5ی ئایار، قوباد تاڵەبانی لە میانی بەشداریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە کەلار وتی «لە بادینانەوە، لە ھەولێرو باڵەکایەتی و سلێمانی و گەرمیانەوە یەکێتییەکان چاوی نەیارەکانی کوێرکردووە، ئەوان لێیان تێکچووە و لێمان دەترسن».

لهناو یهکێتییهکاندا وا دهخوێنرێتهوه که قوباد تاڵهبانى وتارهکانى به حهماسەتەوه ئاڕاستهى جهماوهری حزبهکهى کردووه، بهبێ شکاندنى بهرامبهرهکان، ئهوان دهڵێن که ئهوه له خهسڵهتهکانى مام جهلاله.

بێگهرد تاڵهبانی ئهندامی سهرکردایهتی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ‌ وتى «وتارهکانی قوباد تاڵهبانی لهم بانگهشهیهی ههڵبژاردن وتارێکی مام جهلالییانه بوو، چونکه توانی جهماوهری یهکێتی لهخۆی کۆبکاتهوه و دڵی هیچ لایهنێکیش نهیهشێنێت، جهماوهری یهکێتی ئهم قوبادهیان دهوێت وهکو مام جهلال ههڵسوکهوت بکات».

تاڵهبانی ئاماژهى بهوهشکرد «قوباد تاڵهبانی لهگهڵ ئهوهى نه ئهندامی سهرکردایهتی و مهکتهبی سیاسیی یهکێتییه، تهنها کادیرێکه ئهرکێکی قورسی خسته سهر شانی خۆی، بهوهى ههموو ناوچهکانی کوردستان بهسهر بکاتهوه و جهماوهری یهکێتی رابکێشێتهوه بهلای یهکێتیه راستهقینهکهدا، بهڕاستی من سهرسام بووم بهو وتارانهى قوباد تاڵهبانی بۆ جهماوهری یهکێتی دهدا».

بێگهرد تاڵهبانی ههروهها وتى «ئهستێرهى بهختی قوبادی مام جهلال لهناو جهماوهر و سهرکردایهتی یهکێتی بهرز و بهرزتر بۆتهوه، لهکاتێکدا وهکو مام جهلال و بهتۆنی جهنابی مام قسهى دهکرد».

بهپێی رووماڵی راگهیاندنهکانی یهکێتی لهکاتی سهردانکردنی کوڕی بچووکی تاڵهبانی، جهماوهری یهکێتی بهمامی بچووک و تاڵهبانی بچووک بانگیان دهکرد، ههتاوهکوو سهرۆکی لیستی یهکێتی لهههڵهبجه راستهوخۆ بهقوباد تاڵهبانی وت «پیرۆزت بێت نازناوی مام و تاڵهبانی بچووک، چونکه ئهو ناوه شایستهته«.

لهگهڵ ئهوهى یهکێتى گروپێکى تر جێیان هێشتووه، بهڵام به رای ئهندامێکی دیکهى سهرکردایهتی یهکێتی، بانگهشهی ئهمجارهى بهر پرسانی یهکێتی کێرڤ و باڵانسی یهکێتی نیشتیمانی کوردستانی زیاتر بهرزکردۆتهوه. لهتیف شێخ عومهر ئهندامی سهرکردایهتی یهکێتی بۆ ‌ وتى «لهچوارچێوه گشتییهکه ههموو ئهندام لایهنگرێکی یهکێتی ئهرکی سهرخستنی یهکێتییه، ئهوهى قوباد تاڵهبانی کردوویهتی بهجهربهزه و شارهزایی و لێهاتووییهوه کردوویهتی، لهپاڵیشیدا تیمێکی بههێزی یهکێتی ئهو کاره دهکهن، ئهوهى ئهم ههڵمهته لهههڵمهتهکانی یهکێتی ههموو دۆست و لایهنگران و ئهندامانی یهکێتی و ئهوانهى لهرابردوو یهکێتی بوون چوونهته پاڵی».

لهتیف شێخ عومهر وتیشی «قوباد تاڵهبانی بهپێی پێگهى خۆی کاریگهری ههبووه لهناو یهکێتیدا قوباد تاڵهبانی ههوڵی زۆری داوه یهکێتی بگهڕێنێتهوه بۆ دۆخی جارانی، لهو رووهشهوه کێرڤ و باڵانسی یهکێتی لهرووی جهماوهرییهوه زۆر بهرزتر بووەتهوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار