کاندیده ژنه‌کان سکاڵا له‌سه‌ر ناوزڕاندنیان تۆمارناکه‌ن
7 ساڵ لەمەوپێش
نه‌جات ئه‌حمه‌د
ئه‌و کاندیدە ژنانه‌ى که له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا روبه‌ڕووی ناوزڕاندن بوونه‌ته‌وه، هیچ سکاڵایه‌کیان تۆمارنه‌کردوه، به‌ڵام داواکاری گشتى و ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان سکاڵا تۆمارده‌که‌ن، له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیان.
له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێکردنى بانگهشەى هه‌ڵبژاردنه‌وه، شه‌ڕێکى لابه‌لای نێوان لایهنهگرانى حزبه‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ژنه کاندیدو په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌ستى پێکردوه، ئه‌مه‌ش وه‌کو به‌شێک له ململانێی نێوان لایه‌نه‌کان سه‌یرده‌کرێت بۆ شکاندنى یه‌کتر.
سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى ده‌ڵێت به‌پێى یاسا سزاى ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ن که سوکایه‌تى به کاندیده ژنه‌کان ده‌که‌ن و هه‌ر که‌سێک پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر بکات رووبه‌ڕووى دادگای ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمانیش سکاڵایان تۆمارکردوه له‌سه‌ر ئه‌وکاسانه که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سوکایه‌تى به کاندیده ژنه‌کان ده‌که‌ن.
به‌پێى نووسراوێکى سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى، ده‌سته‌ى مافى گشتى به ژماره (263) له رێکه‌وتى 30/4/2018 ده‌رچووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات» لێره‌و له‌وێ له هه‌ندێک وێبسایت و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان و په‌یجه‌کانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وێنه‌ی نه‌شیاوى کاندیده‌کان و گرته‌ى ڤیدیۆیی ناڕاستى کاندیده‌کان که به‌شێوه‌ى نه‌شیاو دروستکراوه‌وه بڵاده‌که‌نه‌وه که هه‌مووى بۆ لێدانى ئافره‌تانى کورده«.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که بڕیاره رۆژى 12ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت 146 کاندیدى ژن کێبڕکێى 46 کورسیى له سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌مساڵ جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تر، زۆرترین قسه‌و باس و گرته‌ى ڤیدیۆیی له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فیس‌بوک و تویته‌ر و یوتیوب له‌سه‌ر کاندیده ژنه‌کان بڵاوده‌کرێته‌وه.
دڵخواز عه‌بدوڵڵا ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان به راگه‌یاند «به دوو رۆژ پێش ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى ههڵبژدنهکان داوامان له داواکارى گشتى کرد که له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر خه‌ت بێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ین له‌هه‌ر جۆره ناوزڕاندنێک که ده‌رهه‌ق به کاندیده ژنه‌کان ده‌کرێت».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان که سه‌رۆکى به‌شى یاساشه له‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «له‌سه‌ر به‌کارهێنانى فۆتۆشۆپ بۆ مه‌به‌ستى ناوزڕاندنى کاندیده ژنه‌کان له رێگه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و شکاندنى شکۆى میله‌تێک، ئێمه له‌گه‌ڵ داواکاریى گشتى کۆبووینه‌ته‌وه تا به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربکه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که ده‌یانه‌وێت سووکایه‌تى به ژنان بکه‌ن و داواى یاساییش دژى ئه‌و که‌سانه تۆمارکراوه که به‌مکاره هه‌ستاون».
دڵخواز گله‌یی له‌و کاندیده ژنانه هه‌بوو که سوکایه‌تییان پێکراوه به‌ڵام بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و سکاڵاى یاساییان تۆمار نه‌کردووه، ئه‌و وتى «به‌داخه‌وه تائێستا که‌سیان نه‌هاتوون سکاڵا تۆماربکه‌ن، راسته ئه‌وان له ئێستادا سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ن بۆ خۆیان، به‌ڵام ئه‌وانیش پێویسته بێ ده‌نگ نه‌بن و سکاڵا تۆماربکه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌ن به ئه‌رک و وه‌زیفه‌ى خۆمان هه‌ڵستاوین و سکاڵامان تۆمارکردووه«.
ده‌سته‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه ده‌خاته روو که ئه‌وانیش له رێگه‌ى لیژنهیهکیانهوه به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه ده‌که‌ن که لاى ئه‌وان تۆمار ده‌کرێت.
مازن عه‌بدوڵقادر، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له هه‌رێمى کوردستان به وت «وه‌کو کۆمسیۆن به‌پێى یاسا رێنمایمان هه‌یه و بڵاومانکردووه‌ته‌وه و کاتێ که سکاڵایه‌ک تۆمارده‌کرێت به‌دواداچوونى بۆ ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خۆشمان لیژنه‌مان هه‌یه بۆ تۆمارکردنى سه‌رپێچییه‌کان و دواتر ئیجرائاتى یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و بڕیارى سزادانیان بۆ ده‌رده‌چێت».
وتیشى «به‌پێى یاساى عێراقى ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و دادگاکان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌رپرسن و پێویسته به‌پێى یاسا ئه‌و که‌سانه رووبه‌ڕووى دادگاکان بکرێنه‌وه، کاتێ ته‌شهیر و به کاندیده‌کان ده‌کرێت».
له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئه‌م جاره سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کاندیده ژنه‌کان دووچارى سوکایه‌تى و ناوزڕاندن ده‌بنه‌وه، دووچارى لێکردنه‌وه‌ى پۆسته‌رات و لێکردنه‌وه‌ى لافیتهکانیشیان ده‌بنه‌وه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌باره‌ى پێشلکارییهکانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژارنه‌کان به راگه‌یاند «هه‌ستمان کردووه له‌سه‌ره‌تاى ههڵبژارنهکانهوهى ژنه‌کان زیاتر رووبه‌ڕووى لێکردنه‌وه و دڕاندنى پۆسته‌ره‌کانیان ده‌بنه‌وه، پێده‌چێت به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ کاندیده ژنه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان به کۆتا ده‌رده‌چن (که ده‌نگى که‌میان پێویسته) ره‌نگه خه‌ڵکانیک ترسیان هه‌بێت له ده‌رچوونیان بۆیه رێگه‌ى نابه‌جێ ده‌گرنه به‌ر».
وته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ وتیشى «له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوودا په‌نا بۆ زۆر شت براوه، به‌ڵام زۆر که‌م په‌نا بۆ بابه‌تى که‌سیه‌تى و خێزانى براوه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وشمان بینى، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر پرۆسه ده‌کات».
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تا ئێستا ئه‌و کاندیده ژنانه سکاڵایان تۆمار نه‌کردووه، محه‌مه‌د گۆمه‌شینى وتی «راسته تائێستا که‌س سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام وه‌کو ده‌سته‌که ئێمه له نزیکه‌وه چاودێرى پێشلکارییه‌کان ده‌که‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بابه‌تى مافى مرۆڤن و په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌بێت».