کاندید به تامى خێرخواز
7 ساڵ لەمەوپێش
چه‌ند کاندیدێک ده‌ڵێن گه‌ر بچنه په‌رله‌مان پاره‌کانیان بۆ هه‌ژاران هه‌ڵده‌ڕێژن، چاودێرانیش ئه‌وه به «مژده‌ی به‌تاڵ» ناوده‌به‌ن
هیوا غەفور
به‌شێک له کاندیده‌کانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێبدرێت ده‌بنه خێرخواز، به بڕواى چاودێرانى سیاسی بانگه‌شه‌کردن بۆ کاری خێرخوازی بۆ هه‌ڵبژاردن نادروسته به‌و پێیه‌ى په‌رله‌مان پرۆسه‌یه‌کى یاسایی و سیاسییه‌و نه‌ک ده‌زگاى خێرخوازیی.
ژماره‌یه‌ک کاندید بۆ په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى کوردستان، له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆیاندا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ربچن و بچنه په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، به‌شێک له موچه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌ستیان ده‌که‌وێت له کارى په‌رله‌مانتارى دا، کارى خێرخوازى لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. کاندیدێکیش له دادنووس به‌ڵێننامه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پڕکردۆته‌وه.
سه‌رهه‌نگ ئیبراهیم، کاندیدى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، جیاواز له‌و کاندیدانه‌ى تر که ته‌نها به زاره‌کى به‌ڵێن ده‌ده‌ن، له دادنووس به‌ڵێننامه‌یه‌ک پڕ ده‌کاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ببێته په‌رله‌مانتار، له %75 ى مووچه‌که‌ى ده‌به‌خشێت.
کاندیده‌که‌ى یه‌کێتى، له به‌ڵینامه که‌ى دا که له دادنووسى هه‌ولێر ده‌رچووه ده‌ڵێت «به‌ڵین ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر ده‌چووم و بووم به ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق، له %75 ى مووچه‌که‌م ده‌به‌خشم به خوێندکاران و شه‌هیدان و هه‌ژاران»
ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ى کاری خێرخوازی پێشتر ته‌نها ئیسلامیه‌کان پێی هه‌ستاون، به‌ڵام له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا زۆربه‌ى کاندیدی حزبه‌کانى گرتۆته‌وه، هه‌ریه‌که‌و به‌شێوازێک باسی دابه‌شکردنى پاره‌که‌ى ده‌کات.
موئمین زه‌ڵمى، کاندیدى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، که پێشتر کادری کۆمه‌ڵى ئیسلامی بووه، به هاوڵاتى راگه‌یاند «ئه‌گه‌ر ببم به ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق نیوه‌ى موچه‌که‌م ده‌به‌خشم به هه‌ژاران و که‌م ئه‌ندامان و وه‌رزشکاران و گه‌نجان و خوێندکارانى وڵاته‌که‌م، ئه‌م کاره‌شم له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى یاسایی و دارایی و شه‌رعى یه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌م»
وتیشى «ئه‌م کاره‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، که خۆشم زۆر ئازارم به‌هۆى نه‌بوونى و که‌مده‌رامه‌تییه‌وه چه‌شتووه‌و له ئازارى ئه‌وانه تێده‌گه‌م»
تائێستا سێ کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان و کاندیدێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و دوو کاندیدی یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانیش، به ئاشکرا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه.
هێشوو رێبوار، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و بار و گوزه‌رانى باشه له رووى داراییه‌وه، ئه‌گه‌ر بچێته به‌غدا، ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ک و ئه‌ندام په‌رله‌مانى وه‌ریده‌گرێت، رێژه‌یه‌کى زۆرى وه‌کو کارى خێرخوازى و خزمه‌تکردن به‌کارده‌هێنێته‌وه.
هێشوو به هاوڵاتى وت «ئەو چین و توێژانەى که موعاناتیان هەیه و دەزانین هەژارن هاوکارییان دەکەم، هاوکارى ئەو رێکخراوانەش دەکەم که لەبوارى مافى مرۆڤدا کار دەکەن، ئەو قوتابیانەى که دەخوێنن و دەرامەتیان باش نییه، هاوکارییان دەکەم و دەستیان دەگرم»
هەر پەرلەمانتارێکی عێراقی مانگانە بڕی 6 ملیۆن دینار مووچەی بنەڕەتی وەردەگرێت، لەگەڵ 5 ملیۆن دینار دەرماڵە، هاوکات نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار دینار دەرماڵەی میوانداریش وەردەگرێت، لەگەڵ پارەی مانگانه‌ى 30 پاسەوان کە هەریەک 750 هەزار دیناری هەیە و دەکاتە 22 ملیۆن و 500 هەزار دینار.
ئەم پارەیەی پاسەوان ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر حیسابی بانکی پەرلەمانتارەکە، ئیتر پەرلەمانتارەکە ئازادە پاسەوانی دەوێت یان نا، بەمەش پارەکە دەکاتە نزیکه‌ى 34 ملیۆن دینار.
هه‌ندێک له حزبه‌کانى تر رێژه‌یه‌کى مووچه‌کانیان ده‌ده‌نه حزبه‌کانیان وه‌کو هاوکاری دارایی، له‌وانه، گۆڕان، کۆمه‌ڵ یه‌کگرتوو.
جگه له په‌رله‌مانى عێراق، مووچه‌ى په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى کوردستانیش به‌رزه به‌روارد به فه‌رمانبه‌ری ئاسایی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له کۆتایی خولی په‌رله‌ماندا، هه‌ر په‌رله‌مانتارێکى هه‌رێمى کوردستان بڕی 48 ملیۆنى پێده‌درێت. له خولی پێشوودا ته‌نها دوو په‌رله‌مانتار ئه‌و پاره‌یه‌یان به‌خشی، له فراکسیۆنى گۆڕان و یه‌کگرتوو بوون.
به‌ڵێنى کارخێرخوازى و دابه‌شکردنى مووچه به‌سه‌ر هاوڵاتیان و که‌م ده‌رامه‌تاندا له‌نێو په‌رله‌مانتارانى پێشووى کوردستانیشدا پێشتر به‌دیکراون، به‌شێکیان به‌ڵێنه‌کانیان برده‌سه‌ر و به‌شێکیشیان ئه‌و به‌ڵێنه‌ى دابویان، جێبه‌جێیان نه‌کردووه.
له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا، له‌گه‌ڵ له‌کۆتایی هاتنى ئه‌و خوله‌دا، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بڕى 48 ملیۆن دینارى وه‌کو پاداشت وه‌رگرت، له‌نێو 111 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ى کوردستاندا ته‌نها دوو په‌رله‌مانتار ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه بۆ خۆیان هه‌ڵگرن و له‌کارى خێرخوازى دا به‌خشییان.
ناسک تۆفیق و عه‌بدوڵاى مهلانوورى، دوو په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان بوون، که ئاماده نه‌بوون ئه‌و 48 ملیۆن دیناره‌ى په‌رله‌مان بۆ خۆیان خه‌رج بکه‌ن، عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى سه‌رجه‌م پاره‌که‌ى به‌خشى به نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له سلێمانى، ناسک تۆفیقیش په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانیش ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌سه‌ر هه‌ژاران و که‌سانى که‌م ده‌رامه‌تدا دابه‌شکرد.
ناسک تۆفیق که ئیستاش کاندیده بۆ په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «من بەهیچ جۆرێ لەکاتی هەڵمەتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەڵێن نادەم بەڵام دواتر هەرچیم پێ‌بکرێ دەیکەم»
وتیشى «له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا، کە ٤٨ملیۆن دینارى موکافەئەی خانەنشینی پەرلەمانم وەرگرت، من به‌به‌رچاوى کامێراوه هه‌موویم بەسەر که‌سانى هەژارو نەخۆشی دوو ناوچەی کارەساتباری کوردستانى وه‌ک هەڵەبجەو گەرمیان دا دابەش کرد».
له نێو کاندیده‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانیشدا هه‌ریه‌که له حسێن گرده‌چاڵى و حاجى کاروان، رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ده‌ربچن بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانى به‌شێک له مووچهکانیانى خۆیان ده‌به‌خشن.
حاجى کاروان له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى خۆى دا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه ئهگهربچێت مووچه‌ى 100 خێزان دابین ده‌کات، حسێن گرده چاڵیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ربچم له%75 مووچه‌که‌م ده‌به‌خشم.
به بڕواى چاودێرێکى سیاسیى، ئه‌و مژدانه مژده‌یه‌کى به‌تاڵن و هیچ قورساییه‌کى نیه و په‌رله‌مانى عێراق جێگه‌ى یاسا‌و به‌ده‌ستهێنانى مافى نه‌ته‌وه‌یه‌که نه‌ک جێگه‌ى کارى خێرخوازیى.
عه‌زیز ره‌وف، چاودێرى سیاسی به هاوڵاتى راگه‌یاند «خراپترین مژده ئه‌و مژدانهن که پێش هه‌ڵبژاردن ده‌درێن، ئه‌و مژدانه مژده‌یه‌کى به‌تاڵن به بڕواى من هیچ قورساییه‌کى نیه. فۆڕمى یارمه‌تى دان و خزمه‌تکردنى هه‌ژاران بانگه‌شه نیه، خۆ ئه‌مه رێکخراوى خێرخوازى نیه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى یاساییه«.
ئه‌و چاودێره سیاسییه هۆکارى ئه‌وه‌ى که ئه‌و کاندیدانه ئه‌و مژدانه ئه‌ده‌ن، بۆ دوو هۆکار ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و وتى «بۆ ئه‌وه‌یه بڵێ من له‌و ماف و ئیمتیازه زۆره که له به‌غدا هه‌یه ده‌بورم، یان ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگ کۆبکاته‌وه«
وتیشی «ئه‌گه‌ر ئه‌م کاندیدانه ئه‌گر راست ده‌که‌ن بابچن له دادنووس به‌ڵێننامه‌یه پڕبکه‌نه‌وه‌و بڵێن ئه‌وه من ئاماده‌م نیوه‌ى موچه‌که‌م ببه‌خشم به‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، ئه‌وه شتێکى قانونى و یاساییه له‌وه بترازێت، من بڕوام به‌هیچ شتێکى تر نیه«