لە سلێمانی پێنج ئاواز بۆ ماکگۆرک دەخوێنرێت

7 ساڵ لەمەوپێش



یەکێتی بە سێ پاکێج، بەرهەم ساڵح لە دوو شوێن، چوار حزبەکەش پێکەوە نوێنەری ترەمپیان بینیوە.

بنار هیدایەت
برێت ماکگۆرک نوێنەری ترەمپ بۆ شەڕی داعش دوێنێ لە سلێمانی لەگەڵ حزبەکاندا لە چەند شوێنێکی جیاواز کۆبوویەوە. یەکێتی بە سێ پاکێجی جیا لەگەڵ مەکگۆرک کۆبوونەوە، بەرهەم ساڵح لە دوو شوێنی جیاوازو چوار حزبەکەش پێکەوە لەگەڵی کۆبوونەوە.

برێت ماکگۆرک لەم چەند ساڵەی دواییدا رۆڵێکی کاریگەرو یەکلاکەرەوەی لە عێراق و سوریا بینیوە. لە ئێستاشدا کەسی یەکەمی ئەمریکایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. مەکگۆرک لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەندین لایەنی عێراق و کوردی بۆ ئەو مەبەستە کۆبووەتەوە.

عومەر شێخ مووس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی جیاجیای ماکگۆرک لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی سلێمانی و هەروەها بە دوو جار کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی، ئاماژەی بەوە کرد کە مەکگۆرک بەشداری کوردی لە عێراقدا بەلاوە گرنگەو دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان بەشداربن.

عومەر شێخ مووس بەهاوڵاتی وت «مەبەستی مەکگۆرک لەم سەردانانە پاراستنی هاوسەنگی و هەروەها گرنگیدانە بە یەکخشتنی ناو ماڵی کوردی».

 

سێ پاکێجی یەکێتی

دوێنێ مەکگۆرک لە سلێمانی سێ جار بە جیا لەگەڵ چەند لایەنیکی ناو یەکێتی کۆبوویەوە، کە ئەوانیش بریتی بوون لە کۆبوونەوەی بەجیا لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ، هەروەها لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە ماڵی مام جەلال لە گردی دەباشان، هەروەها کۆبوونەوەیەکی تریشی لە مەکتەبی سیاسی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سازکرد.

بەپێی میدیاکانی یەکێتی، بریت ماگکۆرک بە یەکێتی رایگهیاندوە «بهلای ئهمریکاوه گرنگه، لایهنه سیاسیهکانی کوردستان یهکگرتووبن و به یهکگرتووی گفتوگۆ لهگهڵ لایهنه براوهکانی عیراق بکهن بۆ پێکهێنانی حکومهتی داهاتوو و چارهسهرکردنی کێشهکان له چوارچێوهی دهستور و عێراقی یهکگرتوودا».

میدیای یەکێتی هیچ شتێکی تری نە وتوە سەبارەت بە جیا کۆبوونەوەی ماکگۆرگ لەگەڵ چەند کەسێکی ناو یەکێتی.

 

بەرهەم ساڵح لە دوو شوێن لەگەڵ ماکگۆرگ کۆبوویەوە

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دوێنێ جارێک بە تەنها لەگەڵ برێت مەکگۆرک، لە سلێمانی کۆبوویەوە، دواتریش بەشداری کرد لە کۆبونەوەی چوار حزبە ناڕازییەکەو ماکگۆرک لە گردی زەرگەتە کە لایەنەکان پێکهاتبوون لە گۆڕان، کۆمەڵ یەکگرتوو، هاوپەیمانی.

میدیای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری هیچ زانیاریەکی لەسەر کۆبوونەوە تایبەتەکەی نێوان بەرهەم ساڵح و ماکگۆرک بڵاونەکردۆتەوە.

بەڵام سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان، هۆشیار عومهر، رێکخهرى ژوورى پهیوهندییه دیبلۆماسییهکانى بزووتنهوهى گۆڕان، رایگهیاند، سهردانهکهى مهکگۆرک گرنگ بووهو سکاڵاى لایهنهکان لە کۆبوونهوهکه به جددى وهرگیراوه‌‌.

وتیشی «ههر چوار لایهنهکه، ئهو ئهنجامهیان رهتکردووهتهوهو یهک دهنگن، ههروهها خاڵێکى دیکهى ئهم ساختهکارییه که روونه بۆ وڵاتانى دونیا دهبێته هۆى تێکچوونى ئاسایش له ههرێمى کوردستان و ئهو لایهنانهى ئهو ههنگاوهیان ناوه بهرپرسیارن».

هەروەها وتی «خاڵێکى دیکهى تایبهت به چوار لایهنهکه ئهوه بوو که« سورین لهسهر ههڵوهشاندنهوهى ئهنجامهکانى ههڵبژاردن و ئهوانیش زۆر به جددى ئهو سکاڵای ئێمهیان وهرگرتووه«.

 

ئەسەسەرد: ئەمەریکا وەرەقەی سپی ناخاتە بەردەم چوار لایەنەکە

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند «ئهمهریکا هیچ وهرهقهیهکی سپی ناخاته بهردهم لایهنه سیاسییه ناڕازییهکان بۆ ئهوهى بهشداری بکهن، بهڵام واشنتۆن مهبهستییهتی حکومهتێک لهبهغدا پێکبێت بتوانێت دژی بهرژهوهندییهکانی ئهمریکا نهبێت، زیاتر مهبهستییانه حهیدهر عهبادی ببێتهوه بهسهرۆک وهزیران، دهیانهوێت حکوومهتی داهاتووی عێراق ههمهلایهنه بێت».

سهبارهت بهبهشداری نهکردنی ههریهک له بزووتنهوهى گۆڕان و هاوپهیمانی و نهوهى نوێ و یهکگرتوو و کۆمهڵی ئیسلامی ئهسهسهرد وتی «ئهمهریکا بهلایانهوه گرنگ نیه ههموو لایهنهکان بهشدار بن ، بهڵکو ئهوهى بهلاوه گرنگه کورد بهقورسایی بچێته ناو حکوومهتهوه و بهشدار بێت لهفراکسیۆنه گهورهکهى پێکهێنهری حکوومهت، ئهگهر کورد توانی به ههموو لایهنهکانهوه بهشداری بکات له حکوومهتی ئایندهى عێراق بهلای ئهمریکاوه باشه، ئهگهر بهشداریش نهکهن ئهوان پارتی و یهکێتیان بهلاوه گرنگه بهشدار بن لهکابینهى ئایندهى حکوومهت».

 

چوار لایەنەکە: فشاری کەس قبوڵ ناکەین

شوان رابەر، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند بە راشکاوانە قسەیان لەگەڵ برێت ماکگۆرکدا کردوەو رایانگەیاندوە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوەو داوات دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەدەستهێانی مافەکانیان دەکەن.

شوان رابەر بە هاوڵاتی وت «ئەو ساختەکاریە کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت دەبێت، بۆ راستکردنەوەی دەنگەکانمان هەموو رێگایەک دەگرینە بەرو هیچ فشارێکیش قبوڵ ناکەین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار