عومەر بەرزنجی بۆ هاوڵاتی: وانازانم یه‌کگرتوو کێشەی هه‌بێت لەگەڵ خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار
7 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: هیوا غفور
عومه‌ر که‌ریم ئه‌حمه‌د به‌رزنجى باڵیۆزى عیراق له ڤاتیکان له‌سه‌ر پشکى یه‌کگرتوو، که به شیوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ خۆى کاندید کردوه بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و کاره‌ى کردوه. نه‌ک وه‌کو کاندیدى یه‌کگرتوو.
عومه‌ر به‌رزنجى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتی دا هۆکاره‌کانى خۆکاندیدکردنى روون ده‌کاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت «پێدانى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد گرنگییه‌کى زۆرى هه‌یه، ئه‌مه ده‌رى ئه‌خات که کورد ژماره یه‌که له‌م وڵاته‌دا و قورسایی خۆى هه‌یه تا ئه‌و حه‌ده‌ى که پێکهاته‌کانى تر قبوڵیانه سه‌رۆک کۆمار له‌کورد بێت».
هاوڵاتی: دواى ئه‌وه‌ى ئاشکرات کرد خۆت بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار کاندید ده‌که‌یت، هیچ لایه‌نیکى کوردى یان عێراقی، یان بیانى پشتگیرى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى کردووی؟
عومه‌ر به‌رزنجى: سه‌باره‌ت به خۆکاندید کردنم من پشتم به ده‌ستوورى عێراق به‌ستووه، که مه‌جال ئه‌دا به هه‌موو عێراقییه‌ک که کۆمه‌ڵێک مه‌رجى تێدا خۆى کاندید بکات له‌به‌ر ئه‌وه من وه‌کو کاندیدێکى بێلایه‌ن خۆمم پاڵاوتووه، چونکه ئه‌وه مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌که، منیش ئه‌و مافه‌م به‌کارهێناوه
هاوڵاتی: راى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌ریزت چیه، به‌و پێیه‌ى به‌رێزت وه‌کو کادرێکى یه‌کگرتوو ناسراوی؟
عومه‌ر به‌رزنجى: ئه‌وەی من کردوومه شتێکى شه‌خسییه، به دڵنیاییه‌وه من له رێگه‌ى یه‌کگرتووه‌وه خۆم نه پاڵاوتووه، چونکه یه‌کگرتوو خۆى ئه‌زانێت، ناکرێت یه‌کگرتوو داواى ئه‌و پۆسته بکات، ئه‌گه‌ر ببێت به پۆستى حزبى و ببێت به‌لایه‌ن، هه‌روه‌ها واش نازانم یه‌کگرتوو هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌بێت که ئێستا من خۆم پاڵاوتووه.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر حزبه کوردییه‌کان پشتگیریت نه‌که‌ن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ گره‌نتییه‌ک هه‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگى پیویست بهێنیت له‌کاتێکدا زۆرجار پۆسته‌کان به ته‌وافوق یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه؟
عومه‌ر به‌رزنجى: ئێمه ئێستا له‌سه‌ره‌تاى کاره‌کانداین، هه‌موو کارێک ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانییه‌کان و هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا ته‌نسیق بکه‌م و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر من پێویست بێت بۆ ئه‌م بابه‌ت بیکه‌م، له‌دوایشدا ئه‌نجامه‌کانى جێده‌هێڵین بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه تازه‌کان، ئه‌وکاته بزانین چ شتێکى نوێ دێته پێشه‌وه، هه‌ندێ شت هه‌یه هێشتا کاتى نه‌هاتووه.
هاوڵاتی: حکومه‌تى عێراق له دواى ٢٠٠٣ه‌وه زۆرینه‌ى شیعه پێکیهێناوه، هاوکات له‌و ماوه‌یه‌دا پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد بووه، له‌کاتێکدا زۆرینه‌ى دراوسێکانى عێراق سووننه‌ن، ده‌وترێت شیعه حه‌ز ناکه‌ن ئه‌و پۆسته بدریت به سوننهیهکى عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ى واجیهه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌کو ده‌وڵه‌تێکى سوننى ده‌رنه‌که‌وێت به‌تایبه‌تى که ره‌نگه وڵاته سونیه‌کان بایه‌خى زۆرى پێ بده‌ن، که‌وایه بوونى کورد له‌و پۆسته‌دا به قازانجى کێ ده‌شکێته‌وه؟
عومه‌ر به‌رزنجى: پێکهاته‌کانى عێراق زۆرن، به‌ڵام سیانیان زۆر گرنگ و سه‌ره‌کین (کورد و سوننه‌و شیعه‌ن) ئه‌م سێ پێکهاته‌یه. ئه‌م بابه‌ته تائێستا به‌شێوه‌یه‌کى ته‌وافوقى رۆیشتووه و ناتوانین بڵێین ئه‌مه به‌پێى ده‌ستوره، واته پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور نییه‌و ده‌ستوریش داینهنانهوه که پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کێ بێت و پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کێ بێت و پۆستى سه‌رۆک په‌رله‌مان بۆ کێبێت. ئه‌مه ئه‌کرێت به ته‌وافوق کارى له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ر کارى ته‌وافوق بووه، تائێستا به‌وشێوه‌یه رۆیشتووه. ئێستا ئێمه چاوه‌ڕوان ئه‌که‌ین بزانین چى ئه‌وترێ و چى ناوترێ تهوافوقاتهکان چۆن ده‌بێت.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د که‌ریم به‌رزنجی
عومه‌ر ئه‌حمه‌د که‌ریم به‌رزنجی، له ساڵى 1960 له که‌رکوک له‌دایکبووه. خاوه‌نى کوڕێک‌و سێ کچه.
له ساڵى 1984 زانکۆی به‌غداى ته‌واو کردوه‌و بووەته خاوه‌نى بڕوانامه له‌زمانى هۆڵه‌ندی.
زمانه‌کانى (عه‌ره‌بی، کوردی، تورکی، هۆڵه‌ندی، ئینگلیزی و فارسی) ده‌زانێت.
خاوه‌نى بڕوانامه‌ى په‌یمانگاى زانستى تاوان له ئیتاڵیا.
عومه‌ر به‌رزنجی، له‌ڕووى کارى سیاسییه‌وه یه‌کێکه له دیپلۆماتکارهکانى عێراق‌و ماوه‌ى زیاتر له 14 ساڵه به‌فه‌رمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به پۆستى جیاواز کاریکردووه.
له ته‌موزى ساڵى ٢٠٠٤دا باڵیۆز بووه له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، و سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى مافى مرۆڤ بووه.
ئه‌ندامى یه‌کێتى مافپه‌روه‌رانى عێراقه
له 27ى شوباتى 2009 بۆ 1ى ئایارى 2013 باڵیۆزى عێراق بووه له لوبنان.
له 27 ئایارى 2013 بۆ 3ى ئایارى 2015 بووه‌ته باڵیۆزى عێراق له رۆمانیا.
له ساڵى 2015 بریکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه بۆ کاروبارى یاسایی و په‌یوه‌ندییه‌کان.
له ئێستاشدا باڵیۆزى عێراقه له وڵاتى ڤاتیکان.
هاوڵاتی: هه‌ندێ لایه‌نى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان، پێیانوایه که پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان گرنگتره بۆ کورد تاکو پۆستى سه‌رۆک کومار، ئه‌مه‌وێ راى تۆ له‌سه‌ر ئه‌مه بزانم کامیان گرنگترن بۆ کورد؟
عومه‌ر به‌رزنجى : هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که گرنگ و قورسایی خۆى هه‌یه ، وڵات به‌بێ هیچ کام له‌و سه‌رۆکایه‌تییانه ناڕوات به‌ڕێوه، به‌نیسبه‌ت سه‌رۆک کۆمارى گرنگییه‌کى زۆرى هه‌یه، ئه‌مه ده‌رى ئه‌خات که کورد هاوڵاتى ژماره یه‌که له‌م وڵاته‌دا و قورسایی خۆى ههیهتا ئه‌و حه‌ده‌ى که پێکهاته‌کانى تر قبوڵیانه سه‌رۆک کۆمار لهکوردبێت. ئه‌مه هه‌ر بۆخۆى دستکهوتێکى گه‌وره‌یه. ئینجا دواى ئه‌وه‌ش سه‌رۆک کۆمار چه‌ند به توانا بێت ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت. سه‌رۆک کۆمار یه‌ک نه‌فه‌ر نییه، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت راوێژکارى هه‌بێت، ئه‌بێت باش ئاگاى له‌شته‌کان بێت، ئه‌بێت له‌گه‌ڵ دنیاى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌رو وڵاتانى دنیایا ته‌نسیق و لێکتێگه‌یشتنى هه‌بێت. بیرله‌وه بکاته‌وه، وڵاته‌که به‌ره‌و ئهوهبهرێت نه ته‌ده‌خول بکات له‌کاروبارى هیچ وڵاتێک نه ده‌ستوه‌ربدرێته کاروبارى وڵاته‌که‌یه‌وه. ده‌بێت بیرلهوهبکرێتهوه که سه‌روه‌ریى وڵاته‌که‌ى پارێزراوبێت، ئه‌و شتانه‌ى له ده‌ستوور هاتووه‌و سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت بیکات و ده‌توانێت ئیلتیزماتى پێوه بکات. له هۆکارى خۆ پاڵاوتنهکهمدا نوسیومه که چى ده‌که‌م، ئه‌وه موختهسهرى کاره‌کانى من ده‌بێت ئه‌و کاته ورده‌کاریی ده‌بێت.
هاوڵاتی: کورد هه‌ندێک ماف و داواى هه‌یه که له ده‌ستوردا جێبه‌جێنه‌کراوه، له‌وانه جێبه‌جێکردنى ماده‌ى ١٤٠، هه‌روه‌ها پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵی، پرسى سامانى گشتى و نه‌وت و غاز که له ده‌ستوردا باسکراون، به‌ڵام تا ئیستا کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م کێشانه‌ى چارسهرنهکردووه، به‌و پێیه‌ى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت پارێزگارى ده‌ستور بکات، بۆچى سه‌رۆک کۆماره کورده‌کانى پێشوو ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌کارنه‌هێناوه بۆ یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسانه، یان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى تر پرسیار بکه‌م ئایا خه‌تاکه له ئه‌ستۆى ئه‌وان بووه یان که‌سى تر؟
عومه‌ر به‌رزنجى : ئه‌و شتانه‌ى که جێبه‌جێ نه‌کراون تائێستا، ره‌نگه زۆرهۆکاریان هەبێت، به‌داخه‌وه عێراق دواى 2003 به کۆمه‌ڵێک کێشەی زۆر گه‌وره‌دا تێپه‌ڕى. له پێشدا قاعیده‌و کێشه‌کانى قاعییدهو داعش و ئه‌مانه هه‌موویان یارمه‌تى ده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ى شته‌کان باش نه‌ڕوات، به‌ڵام هه‌رشتێک له ده‌ستووردا هاتبێت قابیلى ئه‌وه‌یه به برایانه باسى لێبکرێت له په‌رله‌مان و هه‌موو شوێنێکدا بۆ ئه‌وه‌ى مافى هیچ پێکهاته‌یه‌ک نه‌فه‌وتێت.