حکومه‌ت دوا بریار له‌سه‌ر ده‌ستکارى موچه ده‌دات
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى موچه‌و گۆڕانکاریى له سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه‌دا کۆده‌بێته‌وه و وته‌بێژى حکومه‌تیش ده‌ڵێت ئه‌مرۆ کۆبونه‌وه‌که‌یان یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت و زانیارییه‌کانیش راده‌گه‌یه‌نن.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى ئابورى له حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتژمێر 9ى به‌یانییه‌وه له‌کۆبونه‌وه‌دان و بریار وایه پاش کۆبونه‌وه‌که‌یان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ده‌ست پێ‌بکات.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "کۆبونه‌وه‌که یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، حکومه‌تى هه‌رێمیش سه‌رجه‌م داهاته‌کانى ده‌خاته‌ڕوو، بڕیاریشوایه له‌مه‌ودوا هه‌موو 30 ڕۆژ جارێک موچه دابه‌شبکات".
هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار به‌رپرسانى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان که 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌که‌ن، به‌ڵام راستگۆ نه‌بوون له گه‌ڵ‌یاندا و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى موچه‌خۆرانى لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى زۆرترین کۆده‌نگى له‌سه‌ره و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، به‌جۆرێکه که وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران مووچه‌که‌یان وه‌ک ئێستا به پاشه‌که‌وتکراوى بمێنێته‌وه‌و هیچ ده‌ستکارى ناکرێت که 75% لێده‌بڕدرێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ى نزمترین ئاستى مووچه، که که‌مترین مووچه خۆرى هه‌رێم 300 هه‌زار دیناره، هیچ بڕه پاره‌یه‌کیان لێ نابڕدرێت و مووچه‌ى خۆیان به‌ته‌واوى وه‌رده‌گرن.
ئه‌وانه‌ى موچه‌کانیان له‌سه‌رو 300 هه‌زارى مانگانه‌وه بێت، رێژه‌ى لێبڕین له 10% ده‌بڕدرێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کان رێژه‌کانیش به‌رزده‌بێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 20 و 30 تا ده‌گاته له 40%، به‌ڵام وه‌ک جاران نامێنێته‌وه و بڕى مووچه بڕین که‌م ده‌بێته‌وه.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و وه‌کیل وه‌زیر له 40% له مووچه‌کانیان ده‌بڕدرێت، خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانى سیاسیه مووچه‌ى مانگانه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن به‌بێ بڕین و خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هه‌موو مانگێک مووچه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن.
حکومه‌تى عێراق مانگانه بڕى 317 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم، بێجگه له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت برى 800 ملیار دیناریان پێویسته بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و به پاره‌که‌ى به‌غدا و داهاته‌کانى نه‌وت و ناوخۆ ناتوانن موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌که‌وت دابه‌ش بکه‌ن.