قایمقامیەتی هەولێر: ئەم جۆرە گۆشتەتان بینی یەكسەر بیسوتێنن و لەناوی بەرن 

7 ساڵ لەمەوپێش



قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات جۆرێك گۆشتی حەیوان هەیە كە بڵقی سپی بچوكی لەسەر درووستبووە نەیخۆن، بەڵكو یەكسەر بیسوتێنن و لەناوی بەرن، چونكە بەهۆی بەكتریاوە پیسبووەو بە كوڵاندنیش لەناوناچێت.


 ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئایاری 2018، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا داوای لە هاووڵاتیان كردووە، ئەو جۆرە گۆشتانە نەكڕن كە بڵقی سپییان بەسەرەوەیەو چونكە ئەوە جۆرە بە كتریایەكی بەسەرەوەیە بە كوڵاندنیش لەناوناچن. 

 

لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە "لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بازاڕكردن زۆر دەبێت و جۆرەها كاڵای باش و خراپ دەخرێتە بازاڕەوە، بۆیە ئاگاداربن لەكاتی كڕینی هەر كاڵایەكدا"

 

ئەوەش هاتووە "ئەگەر گۆشتی حەیوانتان بینی وەك ئەم وێنەیەی خوارەوەكە بڵقی سپی بچوكی لەسەر درووستبووە، مەیكڕن چونكە گۆشتەكە بەم كیسە (CYST) هێلكانەی بەكتریا پیس بووەو لە كاتی خواردنیشدا ئەگەری تووشبوونی كەسەكە هەیە بەنەخۆشی (سیل) و كێشە بۆ كۆئەندامی هەرس درووستدەكات"


قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خەڵكی ئاگادار دەكاتەوە لە خراپی ئەم جۆرە گۆشتەو دەڵێت " ئەم جۆرە كیسانە بە كوڵاندنیش لەناوناچن ، بەڵكو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەكسەر بسوتێنرێت و لەناو بچێت"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار