یه‌ک مانگ له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانی هەڵبژاردن
7 ساڵ لەمەوپێش
زیانلێکهوتوهکانى هه‌ڵبژاردن گه‌شبینن به بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان، یه‌کێتى و پارتیش ده‌ڵێن لارییان نییه له‌هه‌نگاوه‌کان ئه‌گه‌ر یاسایی بن.
ئارا ئیبراهیم
هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى که سوودمه‌ندى یه‌که‌م و دووه‌مى ههڵبژرادنهکانى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عێراقن له‌ناو لایه‌نه کوردییه‌کاندا، ده‌ڵێن لارییان نییه له رێوشوێنه یاساییه‌کانى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌کانى به توند ده‌زانن. هاوکات لایه‌نه زیانلێکه‌وتووه‌کانیش چاوه‌ڕوانن دواى پێداچوونه‌وه ده‌نگه‌کانیان زیادبکات.
دوێنێ کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامى هه‌زارو 21 وێستگه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کۆمسیۆنى ناچارکرد هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى چه‌ند لایه‌نێک له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
زانا رۆستایى، په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵى ئیسلامی به هاوڵاتی وت «ئه‌وه‌ى دوێنێ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاویکرده‌وه که هه‌زارو 21 وێستگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییه‌یه که ساخته‌کارییه‌کى زۆر گه‌وره له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراون، بۆیه کۆمسیۆن ناچاره رێکارو بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جێبه‌جێ بکات».
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له کۆبوونه‌ویه‌کى نا ئاسایداو به ئاماده‌بوونى 165 په‌رله‌مانتار بڕیارێکى 11 خاڵى په‌سه‌ند کرد، که به‌پێى بڕیاره‌که لەسەدا ١٠ی ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى ئه‌و ده‌نگانه بکرێت که له‌ئه‌نجامى ئه‌لیکترۆنیدا له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، هێما بۆ ئه‌وه‌شکراوه ئه‌گه‌ر جیاوازى ده‌نگه‌کان بگاته لەسەدا 25ی ئه‌وا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به ده‌ست هه‌ژمار ده‌کرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 11 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جێبه‌جێنه‌کات په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌نگاوى دووه‌م بنێت که بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌رى عێراق. ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌ک مانگى له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵوه‌شینێته‌وه.
ئه‌مین به‌کر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت «په‌رله‌مان دانیشته‌که‌ی به کراوه‌یى هێشتۆته‌وه، بۆیه بۆ دانیشتنى داهاتوو پێویست به نیسابى یاسایى ناکات، به‌ڵکو ته‌نها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى بڕیارى دانیشتن بدات کۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت».
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه یاسایه‌کیان وه‌کو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئاماده کردووه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه یاسا ده‌ربکرێت بۆ ئیقالهکردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران.
هاوکات زانا رۆستایى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مان گۆڕانکارى له ژماره‌ى کورسى قه‌واره سیاسییه‌کان دروست ده‌کات و هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ى که ده‌رچوون بۆ گه‌شتنه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگیان ساخته‌یه نامێنن و ئه‌وانه‌ى ده‌نگى خۆیان هێناوه ده‌چنه ئه‌نجومه‌ن».
رۆستایى، هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد که «ساخته‌کارییه‌کان زۆرن و به‌به‌ڵگه سه‌لمێندراون ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ساخته‌کارییانه ئاشکرا بکرێن به‌ته‌واوى ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه«.
له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ته‌نها فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و موقته‌دا سه‌در به‌شدارى دانیشتهکهیان نه‌کردووه و هه‌موو کوتله‌کانى تر به‌شدارییان کردوو، زانا رۆستایى واى وت.
ده‌رباره‌ى بۆچونى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وته‌بێژى یه‌کێتى ده‌ڵێت «هه‌ر بڕیارێکى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا بێت له‌گه‌ڵیدان».
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتی وت «هه‌ر بڕیار‌و رێکارێکى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان بدرێت که له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا بێت ئێمه وه‌کو یه‌کێتى له‌گه‌ڵیداین و کێشه‌مان له‌سه‌ر نییه«.
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت وه‌کو پارتى به‌لایانه‌وه ئاساییه ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه.
تارق گه‌ردى، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت «هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌ک له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا بێت له‌گه‌ڵیداین، چونکه ژماردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا 10% ده‌نگه‌کان و بهراوردکرنى به ده‌نگه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ساخته‌کارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان بۆ بگه‌رێته‌وه«.
وتیشی» پارتى خۆى ده‌زانێت ئه‌و ده‌نگدانه‌ى له پارێزگاى سلێمانى هێناویه‌تى ده‌نگى راستى خۆى نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه ئه‌وه له قازانجى ئێمه و لایه‌نه ناڕازییه‌کانى وه‌ک گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو و هاوپه‌یمانیدایه، ئه‌و لایه‌نانه‌ش حه‌قى خۆیانه خه‌ڵکێک که ده‌نگى پێداون و متمانه‌ى پێکردوون ده‌نگه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه«.
له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و له‌ئێستادا ئه‌و لیژنه‌یه خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن لهساختهکارییهکانى هه‌ڵبژاردن.
جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زۆر «توند» بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون که ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌له‌ى نه‌کردایه و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى لیژنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى بکردایه.
هەفتەی رابردوو برێت ماکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا، لە سلێمانی لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکاندا کۆبوویەوە سەبارەت بە نیگەرانیەکانیان، داوای بەشداری لەو لایەنانە کرد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى بە هاوڵاتی راگەیاند «ماکگۆرک وتی پێمانباشه ئێوه به‌شداریى په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسی عێراق بکه‌ن و بچنه ناو حکومه‌ت، تازه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌و، بووه به‌به‌شێک له‌رابردوو و بووه‌ته ئه‌مرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان ده‌وێت له‌هه‌رێمى کوردستان و له‌عێراقیش».