په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف بێ هیوایی درووستکرد

7 ساڵ لەمەوپێش



لایهنه سیاسییه ناڕازییهکان له ئهنجامی ههڵبژاردن، چهندین بهڵگهى پێشلێکارییان داوهته نهتهوه یهکگرتووهکان.

نهجات ئهحمهد

ژمارهیهک لایهنى سیاسیى که میسداقییهتى شهرهفیان به چاودێرى نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق واژۆکردوە، ناڕازین له ئهنجامى ههڵبژاردنهکان و رایدهگهیهنن که یهکێتى و پارتى پابهندى ئهو میسداقه شهرهفهى نێوانیان نهبوونهو ههموو بهڵگهو گلەییهکانیشیان به نهتهوه یهکگرتوهکان داوه.

پهیماننامهى شهرهف، لهلایهن نهتهوه یهکگرتووهکانهوه ئامادهکرابوو له 24 خاڵى سهرکى و چهند بڕگهیهک پێکهاتبوو بۆ سهرجهم لایهنهکانى عێراق و ههرێمى کوردستان، تیایدا جهخت لهسهر پابهندبوونى لایهنهکان  لهکاتى بانگهشهى ههڵبژاردنهکاندا دهکاتهوه تا رێز له ئهنجامهکانى ههڵبژاردن بگرن و سهرجهم لایهنه کوردستانییهکانیش واژوویان لهسهر ئهو پهیماننامهیه کردبوو.

بهشێک له لایهنهکانى بهشداربوونى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهران هێما بۆ ئهوه دهکهن که دوولایهن بهو پهیماننامهیه پایهند نهبوون و ساختهکارى زۆریان کردووه، راشیدهگهیهنن پێش ئهنجامدانى ههڵبژاردنهکانیش نهتهوهیهکگرتووهکانیش دوودڵى خۆیان سهبارهت بهو جیهازانه خستووهتهڕوو.

هیمداد حهمهد عهلى رێکخهرى ژوورى پهیوهندییه سیاسییهکانى بزووتنهوهى گۆڕان به ‌ وت «له دوا کۆبوونهوهى سهرجهم لایهنهکان لهگهڵ نوێنهرى نهتهوه یهکگرتووهکان له عێراق و به راشکاوى پێمان وتن که سهدان بهڵگهمان لهبهر دهسته که ئهو پرۆسهیه ههر له زاخۆ وه  تا خانهقین لهژێر پرسیاردایه و سهرکهوتوو نهبووه و چهند لایهنێک که بهشدار بوونه لهو پهیمانامهیه پێشلکارییان کردووه«.

وتیشى «کهچى ئهوان وتیان ئێمه راوێژکارین و روونکردنهوهى تهواوى خۆمان دهدهین لهسهر کۆى پرۆسهکهو ههموو دیکۆمینتهکانى لایهنهکان و ئهوهى خۆشیان کۆیان کردبووهوه دهیکهن به راپۆرتێک و دهیدهن به کۆمسیۆن».

رێکخهرى ژوورى پهیوهندى سیاسى بزووتنهوهى گۆڕان روونیشی کردهوه «به نهتهوه یهکگرتووهکانمان وتووە ههندێک لایهن رێزیان لهم پهیماننامهیه نهگرتووه، به تایبهتى یهکێتى و پارتى و خروقاتیان به بهرنامه کردووه«.

جگه له بزووتنهوهى گۆڕان پێنج لایهنى دیکهش سکاڵاو تێبینیان لهسهر ئهنجامى ههڵبژارنهکان ههیهو ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن که سکاڵاو گلهییهکانیان گهیاندووهته نهتهوه یهکگرتووهکان و یهکیتى و پارتى به پێشلکاریى بهرامبهر ئهو پهیماننامهیه تۆمهتبار دهکهن.

بهپێى ئهو پهیماننامه شهرهفهى که لایهنهکان له ههولێر ئیمزایان کردووه، دهبێت سهرجهم لایهنه بهشداربووهکانى ناو ئهو پهیماننامهیه پێوه پابهندبن، ههر لایهنێکیش پابهند نهبێت، بهپێى ناوهڕۆکى پهیماننامهکه مامهڵهى لهگهڵدا دهکرێت.

سهلیم کۆیى بهرپرسى پهیوهندییهکانى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان له لێدوانێکیدا به ‌ راگهیاند »ئهو پهیماننامهى شهرهفهى لهگهڵ لایهنهکان مۆرمان کرد زۆر گرنگ بوو، پێویسته ئهوهى پێوهى پابهند نهبێت گهورهترین سزا وهربگرێت» .

بهرپرسى پهیوهندیهکانى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان که یهکێک بوو لهوانهى واژووى لهسهر ئهو میسداقییهته واژوو کردبوو وتیشى «ئهو گرێبهستهى که کراوه لهگهڵ ئهو کۆمپانیایهى ئهم جیهازهى درووستکردووه به لامهرکهزى کراوهو لهسهر ئاستى وڵاتانیش ئهو گرێبهسته نهکراوه بهڵکو له تورکیاوه ئهنجامدراوه  تا ئهو وڵاته تێیدا بهرپرسیار نهبێت له ئهنجامهکانى، دیاره ئهوه ویستى ئهوان بووه بهڵگهش لاى ئهوان ههبووه که بهو جۆرهیه«.

لهوهڵامى ئهوهى پێشتر نهتهوه یهکگرتووهکان تاچهند درکى ئهوه کردبوو که گرفت له جیهازهکاندا ههیه، بهرپرسى پهیوهندیهکانى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان وتى »بهشى ههڵبژاردنى نهتهوه یهکگرتووهکان  راپۆرتیان ههیەو باسیان لهو گرفتانه کردووه که ئێستا روویداوه و کۆمسیۆن هیچ وهڵامێکى نهبووه، ئێمه گلهیى ئهوهمان کرد که پێویست بوو ئهو راپۆرته به لایهنه سیاسیهکانیش بدرایه، تا ئێمهش ئاگادار بین».

ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان، رهتیدهکاتهوه نهتهوه یهکگرتووهکان دوودڵ بووبێتن له جیهازى ههڵبژاردنهکان و رایدهگهیهنێت نهتهوه یهکگرتووهکان ئهنجامهکانیان قبوڵکردووه.

بێگهرد تاڵهبانى ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتانى کوردستان و ئهندامى بهشداربووى ئهو پهیمان نامهیهى شهرهفه که واژووى لهسهر کردووه  به‌ وت «من ئاگادارى هیچ قسهیهکى لهم شێوهیه که نهتەوه یهکگرتووهکان کردبێتى و نهتهوه یهکگرتووهکان نهتیجهى ههڵبژاردنهکانى رهتکردبێتهوه«

وتیشى «ئهوهنهى من ئاگاداربم ئهوان تهئیدى ئهنجامهکانیان کردوه، وهک دهبینین ئێستا دێن سهردانى پارته کوردییهکان دهکهن و سهردانى بهغدا دهکهن تا کار بکرێت لهسهر  ئهنجامان بۆ پێکهێنانى حکومهت«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار