هۆمه‌ر شێخ موس: قوباد تاڵەبانی شایستەی سکرتیری گشتییەو ده‌توانێت یه‌کێتى له‌ ترازان رزگار بکات

7 ساڵ لەمەوپێش



بنار هیدایەت

لهم چاوپێکهوتنهى رۆژنامهى هاوڵاتی لهگهڵ یهکێک له ئهندامانی دهستهى دامهزرێنهری یهکێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆمهر شێخ موس ئاماژه به چهند پرسێکی گرنگی ناو ئهو حزبه دهکات و لهسهر سکرتێری ئاییندهى یهکێتی دهڵێت «قوباد تاڵهبانی شایستهى پۆستی سکرتێری گشتییه«.

هاوڵاتی: بهو پێیهى یهکێک بوویت لهئهندامانی دهستهى دامهزرێنهری یهکێتی، بارودۆخی ناوخۆیی یهکێتی چۆن دهبینیت لهئێستادا؟

هۆمهر شێخ موس: بهگشتی پێش ههڵبژاردنهکانی 12/5 بارودۆخهکه زۆر نالهبار و ههستیار بوو، بهرهو ناخۆشی ههنگاوی دهنا، بهڵام ئهنجامی دڵخۆشکهری ههڵبژاردنهکان تا ڕادهیهکی زۆر ناخۆشی نێو ریزهکانی یهکێتی نههێشت و جهماوهری ئهو حزبهی لهخۆی کۆکردهوه، ههرچهنده جهماوهری سهرجهم لایهنه سیاسییهکان لهناڕازییبوونیان لهئهدای حزبهکانیان دهنگیان نهدا، ههموو لایهنهکان ئهوانهى تازه دروستبوون جیاوازه، بهڵام ئهوانهى پێشتر رێژهى دهنگیان هاتۆته خوارهوه لهچاو ههڵبژاردنی پێشوو، ئهمه رهنگه ببێته هاندهرێکی باش بۆ ئهوهى یهکێتی بهههڵهکانیدا بچێتهوه و لهئێستادا کۆبوونهوهى مهکتهبی سیاسیی دهستیپێکردووه، بڕیاری بهرنامهیهکی چڕیان داوه بۆ چاککردنی ناوخۆی حزبهکهیان و بهستنی کۆنگره بهشێوهیهکی پێویست و ههنگاونان بۆ چارهسهرکردنی کێشهکان.

هاوڵاتی: بهدهر له ههڵبژاردنهکان کێ هۆکاربووه بۆ خراپی ناوخۆیی یهکێتی، ماڵباتی تاڵهبانی؟، کۆسرهت رهسوڵ و کوڕهکانی؟، یا کهسانی دیکهى ناو یهکێتی؟

هۆمهر شێخ موس: نامهوێت بههیچ جۆرێک باس له رێکخستنی ناو یهکێتی بکهم، راسته من ئهندامی دهستهى دامهزرێنهر بووم، بهڵام له ساڵی 1986 هوه پهیوهندیم به رێکخستنهوه نهماوه، دهمهوێت کاراکتهرێکی باش بم و قسهى خێرم ههبێت لهسهر ناوخۆی یهکێتی.

هاوڵاتی: ئهگهر ههیه یهکێتی کۆنگره ببهستێت، چاوهکان لهسهر کام کهسایهتین بۆ ئهوهى ببێته داینهمۆی یهکێتی یا جڵهوی یهکێتی بهدهستهوه بگرێت؟

هۆمهر شێخ موس: ههندێک لهو گهنجانهى دهوری باڵایان بینی له بانگهشهى ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق و یهکێک لهوانه دهوری بهرچاوی بینی کاک قوباد بوو، کاک لاهور و ئهندامانی مهکتهبی سیاسیی بوون، ئهمجاره شاڵاوی ههڵبژاردنهکانیان بهشێوهیهکی بهرچاو سهرکهوتوو بوو، من لایهنگری ئهوهبووم نهوهى پێشوو و لهئهندامانی دهستهى دامهزرێنهر و ههڤاڵانی شاخ لهگهڵ ئهو گهنجانهى ئێستا ههماههنگیان ههبێت و سوود لهیهکتر وهربگرن، نهک ئهوهى لایهنێک لایهنێکی تر بسرێتهوه، پێشتر دهمانویست ئهنجوومهنێکی پیران بۆ یهکێتی دروست بکهین وهک چاودێرێک بهسهر یهکێتییهوه لهباتی ئهنجوومهنی ناوهند، یارمهتی سهرکردایهتیهکی تازه بکات له گهنجان و ژنان پێک بێت و چاودێری کارهکانیان بکهین، لهئێستادا کاک کۆسرهت بهفیعلی جێگری سکرتێری گشتی یهکێتییه، رهوشی تهندروستی چهند یارمهتیدهر دهبێت بۆ بهردهوامی لهکارهکانی ئهوه کۆنگره بڕیار دهدات بهڵام لهئێستادا ئهو سکرتێری گشتیی یهکێتییه.

هاوڵاتی: پێتان وانیه ئهگهر ئێوه وهک نهوهى کۆنی شاخ هاوکاری قوباد  تاڵهبانی بکهن بتوانێت یهکێتی بخاتهوه سهر شاڕێی خۆی؟

هۆمهر شێخ موس: ئهوانهى وهک من و ئهوانهى ترن لهسهردهمی کۆن و ساڵانی چلهکان بهدواوه باڵی چهپی دیموکراسی خواز دژی بهبنهماڵهیی ههر حزبێک بووین، بهراستمان نهزانییوه حزب بهرهو بنهماڵهیی بڕوات، بهڵام ئهم بۆچوونه مانای ئهوه نیه ههر کهسێک لێوهشاوه بێت و بیسهلمێنێت که شایستهى ئهو شوێنهیه و جهماوهر و لایهنگرانی یهکێتی له دهوری خۆی کۆبکاتهوه نهک وهک ئهوهى کوڕی مام جهلال بێت و تهواو، قوباد ههتا ئێستا زۆر باشی هێناوه، بۆچوونهکه ئهوهیه قوباد بۆ سکرتێری گشتی باشه بهڵام ئهمه ئهوه ناگهیهنێت من تهئید و پاڵپشتی بکهم، من لهگهڵ گۆڕانکاری و ریفۆڕمم لهناو یهکێتی نیشتیمانی کوردستان ئهگهر نا وهک حزبهکانی ئهوروپای شهرقی لێدێت و ههر لهشوێنی خۆی دهوهستێت، دهبێت ئهو کهسه لێوهشاوه بێت و سیاسییهک و حزبیهکی باش بێت جا کوڕی ههرکهسێک ههیه با ببێت گرنگ ئهوهیه یهکێتی بهرهو پێش ببات.

هاوڵاتی: وهڵامی ئهم پرسیارهم دهوێت، قوباد دهتوانێت تاڵهبانی ئاسا جڵهوی یهکێتی بگرێته دهست و له تێکشکان رزگاری بکات؟

هۆمهر شێخ موس: بهڵێ دهتوانێت وهک مام جهلال یهکێتی له شکان و ترازان رزگار بکات، من قوباد لهمنداڵییهوه دهناسم و لهتهمهنی حهوت و ههشت ساڵییهوه ناسیومه، لهئهمهریکا نوێنهری یهکێتی بووه و سهرنجی راکێشاوم، کوڕێکی لێهاتوو و کراوهیه و دهتوانێت لهگهڵ ههموو کهسێک کراوهیه و کاری باشدهکات، بهڵێ لێوهشاوهیی مام جهلالی تێدا دهبینم.

هاوڵاتی: هاوپهیمانی یهکێتی و پارتی هاوپهیمانێتییهکی لهمێژینهیه، ئهم هاوپهیمانییه چهندی زیان لهیهکێتی داوه بۆ کشانهوهى کادیرانی خۆی و لایهنه سیاسییهکانی دیکه؟

هۆمهر شێخ موس: دهبێت راستییهکی مێژوویی باس بکهم، میللهتی ئێمه لهههموو بهشهکانی دیکهی کوردستان و بهتایبهتی له ناو کوردستانی باشوور، دهردێکی کووشندهى چێشتووه له ناڕێکی ریزهکانی گهل، چ لهناکۆکییهکانی سهرکردایهتی پارتی و بارزانی و چ لهناکۆکییهکانی شۆڕشی نوێدا، دهبێت ئهمه تێپهڕێندرێت و ههموومان دهرسێکی تاڵمان لێ وهرگرت، مام جهلال بهحیکمهتی گهورهیی خۆی لهگهڵ کاک مهسعود گهیشتنه رێکهوتنێکی ستراتیژی، نه یهکێتی توانی پارتی لهناو ببات و نه پارتیش توانی یهکێتی لهناو ببات، چونکه ههردووکیان نفوسێکی جهماوهرییان ههیه و ناتوانین نکوڵی لێبکهین، دهبێت لهگهڵ ئهو راستییه مامهڵه بکهیت و ههڵسوکهت بکهیت، بهڵام ئهمه مانای ئهوه نیه پارتی و یهکێتی ههموو شتێک لهیهکتر قبوڵ بکهن، دهبێت ههڵسهنگاندن بۆ شێوازی کارهکان بکهن و ئهمهش لهههموو دونیا بهم شێوهیهیه، پێم باشه هێزی ئۆپۆزسیۆن لهکوردستان ههیه و ئهوهش زیندووکردنهوهى پرۆسهى دیموکراسییه و دهبنه چاودێر بهسهر کارهکانهوه، ئهگهر سیستهمی سیاسیی لهدهستی دوو قوتب و فیفتی بهفیفتییهکهى جاران بێت دهتوانن حوکمڕانیی کوردستان بکهن، بهڵام ئهگهر ئۆپۆزسیۆن ههبێت دهتوانێت چاودێر بێت، ئێستا لهکوردستان ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق کرا و کۆمسیۆنیش ئهنجامهکانی پهسهند کرد، سهبارهت بهرێکهوتنهکهى پارتی و یهکێتی دهبێت پێداچوونهوهیهک ههبێت وهکوو جاران نهبێت.

هاوڵاتی: کهواته ئهو رێکهوتنه ئهگهرنوێکرایهوه دهبێت چۆن بێت؟

هۆمهر شێخ موس: دهبێت ناوهڕۆکهکهى روون و ئاشکرا بێت و ههموو شتهکان بهلای پارتیدا نهشکێتهوه، ههتا مام جهلال لهژیاندا بوو هێزی خۆی و حهکیمی خۆی بهکار دههێنا پارتی نهیدهتوانی ههموو شتهکان بۆ بهرژهوهندی خۆی بهکاربهێنێت، بهڵام لهم ساڵانهى دواییدا بهداخهوه پارتی رهوشی یهکێتی لهبهرچاو نهدهگرت، قورسایی رێکهوتنهکه نهدههاته بهرچاوو، ئهگهر رێکهوتنی نوێ کرا دهبێت ههموو لایهنهکان لهبهرچاو بگیرێت و من پێم باشه ههڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکهن.

هاوڵاتی: پێتان وایه ئۆپۆزسیۆنێکی بههێز لهکوردستان بوونی ههیه، تا بتوانێت عهرشی دهسهڵات بهێنێته لهرزه؟

هۆمهر شێخ موس: مهرج نیه ئۆپۆزسیۆن عهرشی دهسهڵات بهێنێته لهرزه، بهڵکو دهبێت ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک بێت و قسهى لهسهر کهم و کورتییهکان ههبێت، کاتێک که رهخنهى لهبابهتێک گرت دهبێت بهدیلی رهخنهکهشی ههبێت، ئۆپۆزسیۆن تهنها نابێت رهخنه بگرێت بهڵام بهدیلێکی باشم لێ نهبیستوون، رهخنهى زۆر باشیان لهسهر گهندهڵی و بهههدهربردن و لهسهر گفتوگۆ لهگهڵ بهغدا و پهیوهندییهکانی دهرهوه گرتووه بهڵام نهمبیستووه بهدیلێکی باشیان بۆ رهخنهکانیان ههبێت.

هاوڵاتی: پێتان وانیه لهلایهن دهسهڵات  (یهکێتی و پارتی)یهوه ئۆپۆزسیۆن چاوترسێن کرابێت؟

هۆمهر شێخ موس: ئهوه زوڵمه له یهکێتی دهکهیت بۆ یهکێتی ئۆپۆزسیۆنی چاوترسێن کردبێت.

هاوڵاتی: بهڵام تۆ ئهندامێکی یهکێتیت دهکرێت بهناوی پارتییهوه وهڵامت ههبێت؟

هۆمهر شێخ موس: من مهبهستم ئهوهیه لهناو نفوسی ژێر دهسهڵاتی یهکێتی لهرووی راگهیاندن و خۆپیشاندان و دیموکراسی لهزۆر ناوچهى دیکهى ههرێمی کوردستان ئازادی زۆرتر ههبووه، بۆیه وهڵامهکهم ئاوها بوو، یهکێتی پێشتر رهوشی ناوخۆی لاواز بوو ئامادهیی گفتوگۆ بوو بهڵام لهدوای شاڵاوی ههڵبژاردن لهدنیا وایه بهشێوهی توند قسه دهکهن، بهڵام سیاسهتمهداری تێگهیشتوو راستهوخۆ دهچنه سهر مێزی گفتوگۆ و بههیوام بیرمهندانی یهکێتی ئهو رێگایهی گفتوگۆ بگرنه بهر لهگهڵ ئهوهى ئۆپۆزسیۆن زۆر بهتوندی رهخنهى لێیان ههبووه.

هاوڵاتی: پێشتر یهکێتی و گۆڕان دوو رێکهوتننامهیان کرد بهڵام نهگهیشتنه ئهنجام، تاچهند لهناو یهکێتی رێگری ههبووه لهسهر ئهو رێکهوتنه؟ یا جارێکی تر یهکێتی و گۆڕان رێکدهکهونهوه؟

هۆمهر شێخ موس: بهپێی ئهوهى پێشتر لهنێوان رێکهوتنی مام جهلال و کاک نهوشیروان لهساڵی 2008 و سهردهمی ریفۆرم نێوهندگیریم دهکرد، باڵێک لهناو یهکێتی و لهناو ریفۆرم ئهو رێکهوتننهى نێوان مام جهلال و کاک نهوشیروانیان پێخۆش نهبوو ئهوهش بهرژوهندی تایبهت و حزبی و تاک لایهنهى خۆیانی بهدواوه بوو، من لهوه دڵنیان لهناو ڕیزهکانی یهکێتی و گۆڕان لهئێستا پێیان خۆش نیه یهکێتی و گۆڕان بگهنهوه رێکهوتن، باڵهکانیش دیارن.

هاوڵاتی: وهکوو کێ ئهگهر ناوهکانیان ئاشکرا بکهیت؟

هۆمهر شێخ موس: ناتوانم هیچ ناوێک بڵێم، بهڵام دیاره کێ لهههردوولا رێگره.

هاوڵاتی: ئهگهر ههیه لهئایینده یهکێتی و گۆڕان ببنهوه بهیهک حزب و یهک ئامانجیان ههبێت؟

هۆمهر شێخ موس: پێشتر ههتا دوای رێکهوتننامهى دهباشان جۆرێک لهدڵنیایی ههبوو ئهگهری شتێکی وا ببێت، بهڵام ئێستا گهیشتوینهته ئهو باوهڕهى یهکگرتنهوهى یهکێتی و گۆڕان ئهگهرێکه لهئهگهره مهحاڵهکان، بهڵام لهسیاسهتیشدا هیچ شێتێکی مهحاڵ نیه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار