ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: چیدى یه‌کگرتوو کوڕى خۆى نا‌کات به‌قوربانى کچى خه‌ڵکى

7 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى هیوا غفور

ئهبوبهکر ههڵهدنى ئهندامى سهرکردایهتى یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان رایدهگهیهینێت حزبهکهى له رابردوودا ههڵهى کردووه که خاترى دهسهڵاتى گرتووه، دهڵێت ئیتر ئهو باجه نادهن.

لهم چاوپێکهوتنهى هاوڵاتی دا ئهبوبهکر ههڵهدنى ئاماژه بۆ ئهوه دهکات چاوهڕوانى ئهنجامى تانهکانن که له ههڵبژاردنهکان داویانه لهلاى کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵى، ئهوکاته ههڵوێستى کۆتایی خۆیان سهبارهت به پهڕلهمان و پرۆسهى سیاسى عێراق ئاشکرا دهکهن.

ههروهها دهڵێت له کۆبوونهوهیاندا لهگهڵ برێت ماکگۆرک، پێویوتوون «تازه ههڵبژاردن تهواو بووهو بووه به بهشێک له رابردوو و بووهته ئهمرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان دهوێت له ههرێمى کوردستان و له عێراقیش دا»

هاوڵاتی: دوا ههڵوێستى ئێوه وەکو یەکگرتوو لهسهر ئهنجامى ههڵبژاردنهکان چییه؟ ههر سورن لهسهر داواکارییهکانى خۆتان که ههڵبژاردنهکان دووباره بکرێتهوهو ئهنجامهکان رهتبکرێتهوه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئێمه سورین  لهسهر ههڵوێستى خۆمان، که کۆی پرۆسهى ههڵبژاردن رهتدهکهینهوه. ئێمه لهم ماوهیهدا کۆمهڵێک رێکارى یاساییمان گرتووهته بهر، لهوانه تانهدان له ئهنجامى ههڵبژاردنهکان له کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵى. ئاگادارکردنهوهى ئهو وڵاتانهى پهیوهندیدارن به پرۆسهى سیاسی عێراق، وهکو وڵاتانى دراوسێ و ئهمریکا و زۆربهى باڵوێزخانهکان و نهتهوهیهکگرتووهکان بینراون. له ڕووى میدیاو راگهیاندنهکانهوه کارمان لهسهر شهرمهزارکردنى ئهم پرۆسه ساختهکارییه کردووه که چهند لێکهوتهى کۆمهڵایهتى و سیاسیى و دهرونى ههیه لهسهر هاوڵاتیانى کوردستان. ئێستاش چاوهڕوانى ئهنجامى تانهکانین له کۆمیسۆن و دادگاى فیدڕاڵى. خۆشبهختانهش له دوا دانیشتنى پهرلهمانى عێراق و ئهو سێ بڕیارهى دهرکراوه سهبارهت به ئهنجامى ههڵبژاردنهکان، ههمووى دهرى ئهخهن بهڵى ساختهکارییهکى رێکخراو له ههڵبژاردنهکاندا ئهنجامدراوه.

‌‌هاوڵاتی: بڕیارهکهى پهڕلهمانى عێراق ئهڵێ ئهگهر جیاوازییهکه گهیشته له 25% دواتر دهنگهکان بهدهست جیابکرێتهوه، ئهى ئهگهر نهگهیشته ئهو ئاسته، بۆنموونه له 24% بوو، ئایا ئاساییه؟ یاخود ئێوه وهکو شهش لایهنهکه، بڕواتان بهوه ههیه، جارێکى تر  ههژمارى دهنگهکان  بهدهست بکرێتهوه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ههر کۆبوونهوهى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق و ئامادهبوونى 165 پهرلهمانتار و دهرچوونى ئهو بڕیارانه خۆى دانپیانانه بهوهى ساختهکاریى و تهزویر له ههڵبژاردنهکاندا کراوه. ئێمه پێمانوایه پرۆسهى جیاکردنهوهى دهستى دهنگهکان له ههموو پارێزگاکانى عێراق دا، خۆى لهخۆى دا دهبێته بهڵگهیهکى بههێز، که تهزویر و ساختهکارى کراوه.  له ههموو بارەکاندا ئێمه پێش رووداوهکان ناکهوین، بهڵام به دڵنیاییهوه یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان سازش لهسهر دهنگهکانى هاوڵاتیانى کوردستان ناکات، چاوهڕوانى ئهنجامى تانهکانى کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵین، دواى ئهوه ئێمه ههڵوێستى خۆمان رادهگهیهنین.

‌‌‌هاوڵاتی:  ئهو ههڵوێسته چى دهبێت؟ ئایه ئهگهر وهک خۆى مایهوه ئهنجامهکان، بهشدارى پرۆسهى سیاسیى عێراق دهکهن، یاخود بایکۆتى دهکهن؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئێستا ئێمه وهکو یهکگرتوو لهسهر سێ ئاست ئیش دهکهین، یهکهم بهردهوامین له راوێژ لهگهڵ ئهو پێنج لایهنهى تر که دهنگمان لێدزراوه لهم ههڵبژاردنهدا، ههروهها لهگهڵ هاوڵاتیانى کوردستانیشدا له گفتوگۆداین. دووهم لهناو خودى یهکگرتوو خهریکى ئهنجامدانى راپرسین بۆ کادیره مهیدانییهکانى یهکگرتوو، چونکه به پێى پهیڕهو و پرۆگرامى یهکگرتوو بۆ پرسه چارهنووسسازهکان دهبێت راپرسى ناوخۆیی ئهنجامبدرێت. واته ئێستا بۆ ههڵوێست وهرگرتن لهسهر ئهنجامى ههڵبژاردن راپرسى ناوخۆیی ئهنجام ئهدهین. سێیهم ئێستا ئێمه پرۆسهیهکى وردبوونهو لێکۆڵینهوه له دهنگهکان دهکهین لهسهر ئهو هاردانهى له کۆمسیۆن وهرمان گرتووه، لهگهڵ سێ لایهنهکهى تر بهیهکهوه بهدواداچون ئهکهین. تیمهکانى ئێمه لهسێ رۆژى رابردوودا دهیان بهڵگهى ساختهکارییان دهستکهتووه، تهنانهت ساختهکارییهکان هێنده به پهله پڕوزێ ئهنجام داراون، بهڵگهى زۆر روون ههیه که فیعلهن ساختهکارى زۆر ئهنجامدراون. له ئێستا کار لهسهر ئهم سێ بابهته دهکهین، ئهو ههڵوێستهى له داهاتووشدا ئهیدهین، بهرمهبنهماى ئهم ئهم سێ خاڵهیه. بهڕاى بهنده ئهوه ئهبێت که بایکۆتى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بکهین و خۆمان بۆ ههڵبژاردنى داهاتوو ئامادهبکهین و باشترین وهڵامیش دهبێت بۆ ساختهکارییهکان. که سهرهڕاى بڕینى قوت و موچهى هاوڵاتیان، دهنگیشیان دزى و ئیرادهى خهڵکى کوردستانیان خسته ژێر پرسیارى جدییهوه. یهک لیستیمان بۆ پهرلهمانى کوردستان، گهڕانهوهى باشترین ئومێده بۆ خهڵکى کوردستان که ئهم رق و توڕهییهى له دهسهڵات ههیه، بیکهینه بهرهیهکى ئیسڵاحخواز.

‌‌‌هاوڵاتی:  درووستکردنى یهک لیستى بۆ پهڕلهمانى کوردستان لهگهڵ ئهو سێ لایهنهى تردا تهنها راى خۆته یان راى یهکگرتوو و لایهنهکانى تریشه، بهتایبهت  ئێستا جهماوهرى چوار لایهنهکه داواکارن له حیزبهکانیان بهرهیهکى هاوبهش درووستبکهن؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: لهدواى ههڵبژاردنهکانهوه درووستکردنى بهرهیهکى هاوبهش و یهک لیستى له ناو کادره باڵاکان و سهرکردایهتى یهکگرتوو و ههم لهناو لایهنهکانى تریش وهک هاوپهیمانى و گۆڕان و کۆمهڵ و ههیهو تهنانهت بووهته خواستێکى جهماوهریش. ئهم دوو هێزهى پارتى و یهکێتى که دهرکهوت چهند مهترسین بۆ سهر دیموکراسى و پرۆسهى ههڵبژاردن و کاڵکردنهوهى سیماى نهتهوهیی، ئهم مهترسیییه بهیهکهوه دهتوانین بهرهو رووى ببینهوه. ئهو لایهنانهى که دهنگیان لێدزراوه، خاڵى هاوبهشیان زۆر ههیه بهیهکهوه و ئهوهى که گرنگیشه ههموویان هێزى مهدهنین، وهک هێزهکانى دهسهڵات خاوهنى هێزى چهکدار و پشتیوانى ههرێمایهتى نین. دهبێت ئهو چوار هێزهى تر کار لهسهر ئهو خاڵه هاوبهشانه بکهین.

‌‌‌هاوڵاتی:  دهوترێت لهدواى هاتنى ماکگۆرگ بۆلاى ئهو چوار لایهنه ناڕازییه، سیاسهتى دهنگههڵبڕینى ئێوه بۆ ئهنجامى ههڵبژاردنهکان و دووبارهکردنهوهى ههڵبژاردنهکان و بایکۆتکردنى پهڕلهمانى عێراق خاوبووهتهوه؟ ئایه ئهمریکا هیچ فشارێکیان خسته سهر ئهم چوار لایهنه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئهمریکا ههر عادهتى وایه، فشار ناکهن تهنها پێشنیار دهکهن و راى خۆیان دهرهبڕن. وتیان پێمان باشه ئێوه بهشداریى پهرلهمان و پرۆسهى سیاسی عێراق بکهن و بچنه ناو حکومهت، تازه ههڵبژاردن تهواو بووهو بووه به بهشێک له رابردوو و بووهته ئهمرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان دهوێت له ههرێمى کوردستان و له عێراقیش دا. ئیمهش وهڵاممان داوهتهوه ئهوهى ئهو ئارامى و و ئاسایشه دهخاته مهترسییهوه، ئهم پرۆسه ساختهکارییه رێکخراوهیه. ههروهها چوار لایهنهکه ههموو بهڵگهکانیان بۆ مهکگۆرگ خستوووهتهڕوو. لهبهرئهوه ئهمریکا له 2014 ههمان داواکارى له ئێمه وهک ئهم لایهنانه کرد، چوینه ناو حکومهتهوه، کهچى لهدواى ئهوهوه حکومهتى عێراق بوودجهى کوردستانى بڕى، ههرچهنده ئهمه هیچ له ههڵهى دهسهڵاتى کوردستان کهمناکاتهوه له ئهنجامى سیاسهتى شکستخواردووى ههرێم وهک فرۆشتنى نهوت بهسهربهخۆ، بهڵام لهدواى ئهوهی بهغدا بوودجهو قوتى هاوڵاتیانى کوردستانیان بڕیوه، تهنانهت پارهى گهنمى جوتیارانیشى بڕیوه، ئهمریکا هیچ ههڵوێستێکى نهبووه. لهبهر ئهوه بهڕاى من ئهم لایهنانه ئهگهر بێت و ئهمجاره قسهى ئهمریکا رهتبکهنهوه هیچ له مهسهلهکه ناگۆڕێت و هیچ شتێک رونادات، لهکاتێکدا سیاسهتهکانى ئهمریکا له عێراقدا بهرامبهر به دراوسێکانى شکستى خواردووه.

‌‌‌هاوڵاتی:  ئێوە لەرابردوودا لەگەڵ زۆر بابەتی وەک ریفراندۆم و سەرۆکایەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان، پاڵپشتی پارتی بوون یان لەو بەرەیەدا بوون کە پارتی تێدابوو، بەڵام وەک خۆتان دەڵێن پارتى تەزویراتێکی زۆری بەرامبەرتان ئەنجام داوە، ئایە ئێوە بەهەمان چاوی پێشووە مامەڵە لەگەڵ پارتی دەکەن؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: لاى ئێمه پارتى و یهکێتى دووڕووى یهک دراون به تاڵه مویهک جیاوازییان نییه. ئهوهى لهم ههڵبژاردنانهدا دهردهکهوت ههموو ئهو چهواشهکارییانه بوو که دهیان وت، بهداخهوه ههندێ لایهنى ئۆپۆزسیۆنیش دهیوت که یهکگرتوو پاشکۆ و سێبهرى دهسهڵاته، جگه له چهواشهکارى و ململانێیهکى ناشهریفانه زیاتر هیچى تر نهبوو. ئهگهر یهکگرتوو پاشکۆ و سێبهرى پارتى و یهکێتى بوایه لهم ساختهکارى و تهزویراتهدا یهکگرتوو به ئامانج نهدهگیرا بهپلهى یهکهم لهسهرتاسهرى ههرێم و به کهرکویشهوه. دهرکهوت ئهوانه ههمووى چهواشهکاریی بوو. ئهمه ئهوهش ناگهیهنێت که یهکگرتوو هیچ ههڵهیهکى نهکردووه، بهڵێ یهکگرتووش ههڵهى کردووه و دهبێت به سیاسهتهکانى خۆى دا بچێتهوه، وهک له رابردوودا له ههندێک مهقتهعى زهمهنى دا ههڵهى کردووه و خاترى هێزهکانى دهسهڵاتى گرتووه، بهرپرسیارێتى ئهخلاقى زیاتر بووه له بهرپرسیارێتى سیاسیى، بەڵام چیتر یهکگرتوو نابێت ئهم باجه بدات.

‌‌‌هاوڵاتی:  ئهم بابهتە لهناو مهکتهبى سیاسی یهکگرتوو باسکراوه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: بهڵێ، بهدڵنیاییهوه ئێمه باسى ئهوهمان کردووه، جگە لهو ساختهکارییانهى که لهم ههڵبژاردنهدا  که بهڕێژهى 90% بهرامبهرامان کراوه، ههروهها ئهو نیگهرانییهى رێکخستنهکانیشمان ههیانه یاخود نیگهرانى و بهدگومانى جهماوهرى کوردستان بهرامبهر بهیهکگرتوو ههیهتى بڕهوێنینهوهو چیدى یهکگرتوو کوڕى خۆى نهکات به قوربانى کچى خهڵکى. نابێت چیدى یهکگرتوو خۆى بکاته قوربانى سیاسهته چهوتهکانى یهکێتى و پارتى وهک ئهو ریفراندۆمه نیوه ناچڵهى که ئهنجام درا له رابردوودا که هیچ زهمینه سازییهکى لهڕووى سیاسیى و یاسایی و کۆمهڵایهتى بۆ نهکرابوو.

‌‌‌هاوڵاتی: له رابردوودا ژمارهیهک ئهندامى یهکگرتوو کاتێک دهگهیشتن به مووچهو خانهنشینیهکى بهرز له رێگهى یهکگرتوووه، وازیان له یهکگرتوو دههێنا، دهڵێن یهکگرتوو ئهوه نهبوو که ئێمه دهمان ویست یان کارمان بۆ دهکرد، ئهوه بۆچى دهگهڕێنیتهوه و چۆن ههڵیدهسهنگێنى؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئێمه له یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان یهکهم درووشممان ئازادییه، ئهوهى لهناو یهکگرتوودا خۆى دهبینێتهوه ئازادانه یهکگرتووى ههڵبژاردووه، ههر رۆژێک که بۆى دهرکهوت ناتوانێت له یهکگرتوودا خزمهت بکات، یان فکرهیهکى ترى پێباش بوو، یان شێوازێکى ترى کارکردنى پێباشبوو، ئهوا خۆى ئازاده، یهکگرتوو رێ له ئازادى ئهندامهکانى ناگرێت، ههرچهنده ئێمه هیچ کهسێکمان لێ زیاد نییه. تهمهنا ئهکهین ئهو سهرکردانهى که دهیان ساڵه بهیهکهوهین، لهگهڵمان بمێننهوهو چاکسازى لهناوحیزب دا ئهنجامبدهین، پێکیشهوه بهرهو چاکسازى لهسهر ئاستى مهیدانى کۆمهڵگادا بڕۆین. ئهوانهشى که یهکگرتوویان بهجێهێشتووه ئهگهر بهراوردى بکهیت به 25 ساڵى تهمهنى یهکگرتوو له پهنجهکانى دهست تێناپهڕن که بهشێکیان به شتێکى ئاسایی دهبینین که پهیوهندى به لایهنى ترهوه دهکهن و بیر و بۆچوونیان دهگۆڕێت، ههروهها ههندێک لهوانهى دهڕۆن پهیوهندییان به حاڵهتى دهرونییهوه ههیه. لهههموو حاڵهتهکاندا ئێمه رێز بۆ ئهو کهسانه دا ئهنێین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار