برادۆست؛ له‌به‌رده‌م ئاگرى تورکیادا

7 ساڵ لەمەوپێش



تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازیی لەناو هەرێم دروستکردووە، بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچە ستراتیژییهی که دهکهوێته سێگۆشهى عێراق و تورکیا و ئێران.

هاوڵاتی

نزیکهى شهش مانگه سوپاى تورکیا ئۆپهراسیۆنێکى چڕى ئاسمانى و زهمینى بۆ دهستبهسهرداگرتنى ههرێمى برادۆست لهناو خاکى ههرێمى کوردستان دهستپێکردووه، که لهلایهن گهریلاکانى پهکهکهوه بهتوندى بهرپهرچ دهدرێنهوه.

ئۆپهراسیۆنهکه بهدیاریکراوى رۆژى 17 ى کانونى یهکهمى-١٢ی ساڵى رابردوو دهستیپێکرد، کاتێک فڕۆکه جهنگییهکانى تورکیا بۆردومانى چڕى ئاسمانى سنورهکهیان کرد، وهک رێگهخۆشکردن بۆ هێرشى زهمینى. لهو رۆژهوه تا ئێستا ناوچهکه بهبهردهوامى بووهته ئامانجى هێرشهکانى تورکیا که بهههموو شێوهیهک ههوڵى کۆنتڕۆڵکردنى دهدات، بهڵام پهکهکه بهرهنگارى بووهتهوه.

برادۆست کهناوچهیهکى شاخاوییهو سهر به ناحیهى سیدهکانى ههرێمى کوردستانه، بهشوێنێکى ستراتیژى گرنگ دادهنرێت، بهو پێیهى دهکهوێته سێگۆشهى سنورى نێوان عێراق و ئێران و تورکیاوه. گونده سنورى شاخاوییهکانى ئهو ناوچهیه چهندین ساڵى درێژه لهژێر کۆنتڕۆڵى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) دایه که له ساڵى 1984 هوه شهڕى چهکدارى دژ به تورکیا راگهیاندووه.

ئیحسان چهلهبى بهڕێوهبهرى ناحیهى سیدهکان - بهشێکه له سنورى برادۆست، سهر به قهزاى سۆرانى پارێزگاى ههولێره- به هاوڵاتی وت «چهندین مانگه شهڕو پێکدادان و بۆردومانى ئاسمانى سهخت سنورى برادۆستى گرتووهتهوه که تا ئێستاش بهردهوامه«.

سوپای تورکیا  لەگوندی (بەرمیزە) لە ناوچەی برادۆست 

 

دوایین شهڕو پێکدادانى سهختى نێوان سوپاى تورکیا و گهریلاکانى پهکهکه له سنورى برادۆست له ههفتهى رابردوودا روویدا، که بهپێی راگهیهنراوێکى هێزهکانى پاراستنى گهل (ههپهگه) 23 سهربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ژمارهیهکى دیکهش برینداربوون.

تورکیا له هێرشهکانیدا خاکى ههرێمى کوردستانى بهزاندووهو ئۆپهراسیۆنى ئاسمانى و زهمینى لهناو خاکى ههرێم دژى پهکهکه ئهنجام دهدات.

ئیحسان چهلهبى ئاماژهى بهوهدا، تورکیا بهشێوهیهگى گشتى لهسنورى برادۆست بهقوڵایی 19 کیلۆمهتر خاکى ههرێمى کوردستانى بهزاندووه و بنکهى سهربازى نوێى دروستکردووه. وتیشى «ئێستا سوپاى تورکیا سێ بنکهى سهرهکى له سنورهکه دروستکردووه، نزیکترین بنکهیان که لهسهر چیاى دێله 16 کیلۆمهتر له سهنتهرى ناحیهى سیدهکانهوه دووره«.

پێگهى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک ههڵکهوتووه، ههر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى تهواوى ئهو ناوچهیهى

بهدهستهوه بێت به ئاسانى دهتوانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشهى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات

بهپێی میدیاکانى نزیک له پهکهکه، ئامانجى تورکیا له هێرشکردنه سهر برادۆست دروستکردنى بنکهیهکى سهربازى ههمیشهیی و دهستبهسهرداگرتنى ئهو ناوچه ستراتیژییهیه که ساڵانێکى درێژه لهژێر کۆنتڕۆڵى گهریلادایه. پێگهى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک ههڵکهوتووه، که ههر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى تهواوى ئهو ناوچهیهى بهدهستهوه بێت به ئاسانى دهتوانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشهى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات.

لهئێستادا و لهگهڵ چڕبوونهوهى ئۆپهراسیۆنى ئاسمانى و زهمینى سوپاى تورکیا بۆ سهر سنورى برادۆست، پارتى کرێکارانى کوردستان پهکهکه جهخت لهبهرگریکردن لهو ناوچهیه دهکاتهوه که پێگهیهکى سهرهکى گهریلاکانیهتى.

فهرمانده سهربازیهکانى هێزهکانى پاراستنى گهل (ههپهگه) باڵى سهربازى پهکهکه لهمیدیاکانى پهکهکهوه جهختیان لهوهکردووهتهوه که روبهڕووى هێرشهکانى تورکیا دهبنهوه «برادۆست دهکهنه گۆڕستان بۆ سوپاى تورکیا». لهو چوارچێوهیهدا سهید رهزا گارزان فهرماندهی گهریلا رایگهیاندووه «گهریلا بۆ گهلی برادۆست ههموو جۆره فیداکارییهک دهکات».

ههروهها کۆما جڤاکێن کوردستان (کهجهکه) له راگهیهنراوێکدا ئاماژهى بهوهکردووه، هێرشهکانى سوپاى تورکیا له خاکى باشورى کوردستان به پاساوى بوونى گهریلاکانى پهکهکه لهو ناوچانه، تهنها ئامانج لێی پهکهکه نییه، بهڵکو سهرجهم دهستکهوتهکانى گهلى کوردو کوردستانه. باسى لهوهشکردووه، سوپاى تورکیا له هێرش کردنهسهر برادۆست «تووشی پهشیمانی بووه«، بههۆى بهرهنگاربوونهوهى هێرشهکانى لهلایهن گهریلاوه.

سنورى برادۆست که بهسهدان گوند له خۆدهگرێت، له دۆڵی گهلی عهلی بهگهوه درێژدهبێتهوه بۆ چۆمان و رۆژههڵاتی کوردستان و شنۆ و مهرگهوهر و سۆما و سهڵماس له خۆ دهگرێت، لهوێشهوه درێژدهبێتهوه بۆ هێڵی شههیدان شهمزینان و بارزانیش له خۆ دهگرێت، ههروهها دیاناش دهکهوێته سنوری ناوچهی برادۆستهوه.

بههۆى شهڕ و بۆردومانى ئاسمانى یهوه زۆربهى گوندهکانى ئهو سنوره چۆڵ بوون و

له ئێستاشدا بهشێک لهو گوندانه لهژێر دهستى سوپای تورکیادان

بهڕێوهبهرى ناحیهى سیدهکان دهڵێت لهو کاتهوه که له ههشتاکانى سهدهى رابردوودا پهکهکه هاتووهته ناوچهکه، بههۆى شهڕ و بۆردومانى ئاسمانى یهوه زۆربهى گوندهکانى ئهو سنوره چۆڵ بوون و له ئێستاشدا بهشێک لهو گوندانه لهژێر دهستى سوپای تورکیادان.

برادۆست شوێنى نیشتهجێ بوونى ژمارهیهکى زۆرى هۆز و عهشیرهت بووه به درێژایی مێژوو تا ئێستا، وهکو زهرزان، سوچی، زراری، ههرکی، خهیلانی، شهرڤانی و مهری، خواکورکی، شێخ زادهیی، مێگ زادهیی، راڤاندۆکی، پیناسینی و شهکیفی. بههۆى هێرشهکانى سوپاى تورکیا و بۆردومانى ئاسمانى و شهڕ و پێکدادانى بهردهوامهوه، بهسهدان کهس له گونده سنورییهکانى برادۆست ئاوارهى ناوچه ئارامهکانى سیدهکان بوون.

 

مێژوو جوگرافیای برادۆست

برادۆست لە ناوی ھۆزی ناسراوی برادۆستەوە ھاتووە. بەڵام مێژووی ناونانی دیارنیە. بە گوێرەی ھەندێک سەرچاوەی زارەکی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری پاشا کۆرەی ڕەواندز (١٨٢٠-١٨٤٥) و شەڕی سەختی لە دژی میرانی برادۆست لە سیدەکان. گرنگترین گوندەکانی بناری چیای برادۆست: گوندی بالەکیان و ھاودیانن. رێگەی خەلان -سارداو لە رێگە گرنگەکانە کە قەدی ناوەندی چیای برادۆست دەبڕێت و دیوی ھاودیان بە دیوی زێ (خەلان) دەگەیەنێت.

• برادۆست، ناوی هۆزێکی کوردیە.

• سیدەکان، ناوی نوێی شارەدێی برادۆست.

• برادۆست (چیا)، زنجیرە چیایێکی باشووری کوردستانە.

• شەڕی دمدم، ئەو شەڕە خوێناویەبوو کەلە نێوان کوردانی برادۆست و دەوڵەتی سەفەوی ڕوویدا.

• قەڵای دمدم، ئەو قەڵایە بوو کە شەڕی دمدمی تێیدا ڕوویدا.

• خانی لەپ زێڕین(ئەمیرخانی برادۆست)، یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی کورد و برادۆست. کە سەرکردایەتی شەڕی دم دمی کردووە.

• دەشتی بەرازگر، یەکێک لە ناوچەکانی برادۆست-سیدەکان.

• چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری ھەولێر لە نزیک ڕەواندز و سۆران (دیانا). سەرەتاکەی لە رۆژئاوای گەلی عەلی بەگ پێکدێنێت و دەکەویتە بەرامبەر چیای کۆڕەک.

• بەرزی چیای برادۆست (٢٠٥٨) مەتر دەبێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار