سه‌رۆکایه‌تیى ههرێمو گروپی (15) نه‌گه‌یشته رێککه‌وتن
پەرلەمانتارە کوردەکانی دەرەوەی یەکێتیو پارتی لەبەغدا خۆیان کۆدەکەنەوە لەدەوری گروپێکی حساب بۆ کراو
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم دوێنێ له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نى سیاسى ئه‌نجامدرا تاگروپى (15)ى لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى رازى بکه‌ن هاوپه‌یمانێتى کوردستانى له‌به‌غدا پێکبهێنن.
دوێنێ سێشه‌ممه مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و دڵشاد شه‌هاب راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى پارته‌کانى (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، پارتى، یه‌کێتى) کۆبوونه‌وه له‌پێناو پێکهێنانى هاوپه‌یمانى کوردستانى.
گروپى (15) پێکهاتوون له فراکسیۆنه‌کانى (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، ئاینده، نه‌وه‌ى نوێ، هاوپه‌یمانى) له‌په‌رله‌مانى عێراق.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که ده‌ستى که‌وتووه، نوێنه‌ره‌کانى (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانیان به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان کردووه‌و داواکارییه‌کانیان لێ وه‌رگرتوون و براوه‌ته ناو کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێوهو سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمیش به‌ڵێنى داوه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێکه‌وتنێک ته‌نها گله‌یى له‌یه‌کتر کراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم داواى کردووه له‌پێناو یه‌کڕیزى کورددا له‌به‌غدا کاربکرێت بۆ هاوپه‌یمانى کوردستانى، به‌ڵام له‌ئێستادا گروپى (15) ئه‌وه‌یان ره‌تکردۆته‌وه‌و جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که‌ده‌بێت زه‌مینه‌سازى بۆ بکرێت، «له‌ئێستادا پێکهێنانى هاوپه‌یمانى کوردستانى قورسه‌و گروپى (15) له‌گه‌ڵ دیدگاى پارتى و یه‌کێتى له‌به‌غدا به‌تایبه‌ت پارتى یه‌کناگرێته‌وه تاداواکارییهکانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت پارتى و یه‌کێتى به‌جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌ستپێکرد بۆ پۆست و ئیمتیازات و ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانى کوردستانى له‌ئێستادا پێکبهێندرێت.
جه‌مال کۆچه‌ر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و دانوستانانه‌ى پێشتر کراون پارتى به‌جیا چووه دوو وه‌زیرى به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌کێتى به‌ته‌نها وه‌زیرێکیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌ریه‌که‌و بۆ خۆى رای‌کرد بۆ به‌غدا، کورد زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌کى بوو لهپێکنههێنانى هاوپه‌یمانى، چونکه ئه‌گه‌ر پێکبهاتایه (4) وه‌زیرى کوردمان له‌به‌غدا ده‌بوو کهگروپى (15)ش.
وتیشی «ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌کێتى گروپى (15)یان فه‌رامۆش کردووه کورد زه‌ره‌رى کردووه، ئێستا گروپى (15) ئه‌گه‌ر حه‌زمان له‌وه‌بێت هه‌ماهه‌نگى دروستبکرێت ئێستا ئاسانتره کهدانوسان سێ فراکسیۆن کۆده‌بێته‌وه که پارتى و یه‌کێتى و گروپى (15) ده‌بێت».
وتیشی «یه‌کگرتوو به‌ته‌له‌فون قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردین که بۆچوونتان چیه له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و چیتان پێباشه باسى بکه‌ین ئێمه‌ش بۆچوونى خۆمان بۆ باسکردوون».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو که له‌ناو گروپى (15)دایه، پێیوابوو که له‌ئێستا ئه‌و گروپه رۆڵیان هه‌یه لهدانوسانهکانداو حسابێکى زیاتریان بۆ ده‌کرێت، وتی «به‌سه‌رۆکى په‌رله‌مانمان وت حسابمان بۆ ناکه‌ن، ئه‌ویش وتى کاکه ئێوه زۆر بڵاون گروپێک دروستبکه‌ن، ئێستا کهگروپى (15)مان له‌ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى دروستکردووه حسابمان بۆ ده‌کرێت».
جەمال کۆچه‌ر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، وتی «ئێستاش حکومه‌تى نوێ پێکدێت ئه‌گه‌ر پارتى به‌جیاو یه‌کێتى به‌جیا بچن بۆ دانوستان، له‌جیاتى چوار وه‌زیر سێ وه‌زیر بۆ کورد به‌ده‌ستدێت، بهپارتى و یه‌کێتیمان وتووه مه‌ترسن و له‌دژى ئێوه گروپى (15)مان دروستنه‌کردووه«.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامى فراکسیۆنى ئاینده له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌شێک له‌گروپى (15) بیرۆکەی دروستکردنى هاوپه‌یمانى کوردستانى پێ ره‌فزه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوپه‌یمانى شکستخواردوو به‌ش به‌ش کردنى دانانى که‌سانى ناحزبى که‌م توانا دووباره ناکه‌ینه‌وه«.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، ده‌شڵێت له‌کاتى دابه‌شکردنى سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌کان و جێگر‌و بڕیارده‌ره‌کاندا پارتى که‌وته«پیلاندانان» به‌سودوه‌رگرتن له‌پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان» ئه‌وه‌ى خۆى بردى بردى، ئه‌وه‌ى نه‌یبرد رێگه‌ى نه‌دا گروپى (15) هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیش له‌ناو لیژنه‌کاندا وه‌ربگرن، لهحکومهتیشدا به‌هه‌مان شێوه، ئێستا ده‌زانن حکومه‌تى نوێ پێکدێت ده‌یانه‌وێت (60) کورسى کورد مسۆگه‌ر بکه‌ن بۆ پشتگیریکردنى بلۆکه شیعى یا سونییه‌کان، بارزانیش ده‌یه‌وێت بهکۆبوونهوهى له‌گه‌ڵ گروپى (15) ئه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، ئێمه‌ش ئه‌وه ره‌تده‌که‌ینه‌وه«.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى ئاینده، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گروپى (15) کێشه‌ى نییه، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى شیعى و سونییه‌کان و پارتى و یه‌کێتیشدا بکات.