نرخى نه‌وتى برێنت 36 دۆلار‌و 8 سه‌نته
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌رو 36 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 21ى ئایارى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له جۆرى برێنت به 36 دۆلار و 8 سه‌نته، له کاتێکدا دوێنێ به 34 دۆلار و 96 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 34 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتێکدا دوێنێ به 32 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له کاتێکدایه که کارگه‌کانى چین ده‌ستیان به کارکردن کردووه‌ته‌وه‌و که‌مبونه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ له جیهاندا به‌هۆى کۆرۆناوه کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازارى نه‌وت هه‌بووه.
هه‌روه‌ها وڵاتى سعودیه له‌ده‌ره‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س رۆژانه یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى که‌مکردووه‌ته‌وه.
پسپۆرانى ئابوورى ده‌ڵێن تا کۆتایى مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت ده‌گاته 40 بۆ 45 دۆلار.