عێراق: 106 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای گیانیان له‌ده‌ستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردودا دوو هەزار و ٣٣٤ تووشبوووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٠٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٣٣٤ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٥٨ هەزار و ٣٥٤ کەس.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەیەدا هەزار ٤٧٧ تووشبوو چاكبوونەتەوە، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٣١ هەزار و ٧٧ کەس، ١٠٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە  دوو هەزار و ٣٦٨ کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار