مەسرور بارزانی داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی  داوا له‌ حکومەتی عێراقى ده‌کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی ئه‌مرۆ، سێشه‌ممه‌، 7ته‌مموزى2020 په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ ورایگه‌یاند تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراقی (هیشام هاشمی) بە تووندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم .

مەسرور بارزانی نووسیویەتی، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

تیرۆرکردنی ئەو شرۆڤەکارە سیاسی و ئەمنییەی عێراق، دانگدانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق زۆرە و داوای دۆزینەوەی بکوژرانی دەکرێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش. 

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) سەرکۆنەی کوشتنی هیشام هاشمی کرد و رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە هەواڵی کوشتنی د. هیشام هاشمی تووشی شۆک بوو. دەشڵێت "زۆر بە تووندی ئەم تاوانە قێزەون و ترسنۆکانە سەرکۆنەدەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات."

هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمیان کرد و رایانگەیاند کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار