جاران تەنها جۆلان ژێردەستەی ئیسرائیل بوو: ئێستا هەم جۆلان و هەم جۆلانی 

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ئارام ڕەفعەت

دوێنێ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ رۆژێکی ئاسایی نەبوو لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا.
دوێنێ یادی ٦٠هەمین ساڵرۆژی لەسێدارەدانی ئێلی کۆهین، سیخوڕە بەناوبانگەکەی ئیسرائیل بوو. 
ئەم سیخوڕە لە ژانیوەری ١٩٦٥ لە دیمەشق ئاشکرا بوو، لە ١٨ی ئایاری ١٩٦٥ لەلایەن بەعسیەکان لە مەیدانێکی  ئەو پایتەختەدا لەدار درا.
هەرچەند کۆهین دوو ساڵ پێش شەڕی شەش رۆژەی عەڕەب-ئیسڕائیلی ١٩٦٧ لەسێدارە درا، بەڵام زانیاری و رآپۆرتە سیخوڕییەکانی ئەو هۆکارێکی گرنگی شکستی عاڕەبەکان لەو شەڕەدا بوو، بەتایبەتیش داگیرکردنی بەرزاییەکانی جۆلان.
کۆهین بەدیوێکدا سیمبۆلی سەرکەوتنەکانی ئیسرائیل بەسەر عەڕەبەکاندا و بۆ جووەکان لوتکەی جوامێری و قوربانیدان بوو.
بەدیوێکی تریشدا شکستی بەردەوامی جووەکان لە گێڕانەوەی تەرمەکەی و بەڵگەنامەکانی گرێیەکی دەروونی ئەوان بوو وە ئاماژەش بوو بۆ سنورداری و شکستی تۆڕە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە شەش دەیەی رابردوودا.
دوێنێ و لە ساڵیادی لە سێدارەدانی کۆهیندا و دوای ٦٠ ساڵ لە هەوڵ و تێکۆشانی بێهوودە، سەرەنجام ئیسرائیل توانی ٢٥٠٠ بەڵگەنامەی تایبەت بە کۆهین لە تەقەتترین شوێنی دیمەشقەوە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.
ئیسڕائیل لە کردنەوەی ئەم گرێ دەروونیەی و ئەم سەرکەوتنە مێژوویەیدا سوپاسێکی گەورە قەرزداری جۆلانییە.
ئەوەی ئیسرائیل بۆ شەست ساڵ نەیتوانی لەسای حوکمڕانی دوو ئەسەد و رژێمە بەعسییە عەلەویە عەڕوبییەکەیان بەدەستی بێنێت ، ئێستا و تەنها لە شەش مانگدا و لەژێر سایەی حوکمڕانی جۆلانی و رژێمە سوننیە داعشمەشڕەبە عەڕوبییەکەی بەدەستی هێنا.
هێشتا ئەمە سەرەتایە…
چاوەڕوانی سوپرایزی گەورەتر لە تەنازول و سازشەکانی جۆلانی و دەسکەوتی گەورەتری ئیسرائیل بن.
لەوانەش، چاوەڕوان بن کە چیتر کۆبونەوەی باندەکەی جۆلانی و ئیسرائیلییەکان لە ژوورە داخراوەکانی باکۆ و ئەبوزەبی و تەلئەبیب نابن. زوو یان درەنگ، کۆبوونەوەی ژوورە تاریکەکان دەگوازرێەوە بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان.
 پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو ئیخوانچی و داعشفکرانەی باشور، ئەوانەی لەهەمبەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئیلهام ئەحمەدی نوێنەری پەیوەندیەکانی دەرەوەی رۆژاڤا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوی ئیسرائیل خۆیان لێ ببووە مولازم موحسینی فەلەستینی و قەستی رشتنی خوێنی کوردیان دەکرد، بەرامبەر جۆلانی خودان و هاوفکریان هیچ هەڵوێستێک دەنوێنن؟
 یان لاپەڕەیەکی تری نیفاقیان دەخەنە سەر مێژووی لێوانلێو لە دژە نەتەوەیی و نیفاقیان؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار