بەرپرسێکى ئەمریکا ئاشکرایدەکات چۆن شەرع کراوە بەشوێنگرەوەی ئەسەد

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دانی بەوەدا نا کە لە دوای شکستهێنانی دانووستانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەتەشە بەسەرکردایەتی ئەحمەد شەرعیان هەڵبژاردووە کە ببێ بە شوێنگرەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.

ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە چوارچێوەی سیمینارێک لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شاری بۆڵتیمۆر کە ڕۆژانی ڕابردوو لە ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی سووریا و ئەحمەد شەرع زانیاری نوێی ئاشکرا کرد.

ڕۆبەرت فۆرد ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا پسپۆران و باڵیۆز و ئەفسەرانی هەواڵگری ئەمریکی و بەریتانی پڕۆگرامێکی چڕی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ هەتەشە ئەنجامداوە.

فۆرد ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەحمەد شەرع دوو خولی ڕاهێنانی لە ساڵەکانی ۲۰۲۳ و ۲۰۲٤ دا لەسەر دەستی خۆی بینیوە، واتە چەند مانگێک پێش ئەوەی دەست بەسەر دەسەڵاتی سووریادا بگرێت.

ڕوونیشیکردەوە، سێهەمین خولی ڕاهێنان بۆماوەی ۱۰ ڕۆژ بووە لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا لەسەر دەستی ڕۆبەرت فۆرد دوای دەسبەکاربوونی شەرع وەک سەرۆکی کاتی سووریا.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا باسی لەوەشکردووە، خولی مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ هەتەشە لە ڕابردوودا دەربارەی لایەنە سیاسی و ستراتیژییەکان بووە لە پارێزگای ئیدلب، بەڵام بەرواری ئەو خولانەی ئاشکرا نەکرد.

فۆرد ئەوەشی خستەڕوو، هەڵبژاردنی هەتەشە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان لە گرووپ و ڕێکخراوەکانی تری ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕێکخراوتر بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار