گەمەی شیعەکان لەهەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ دەستۆڕۆکردنی هێزە نەیارەکانی ئیتاری تەنسیقی؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد مەجید
شیعەکان ئەمجارە یاریەکی دارێژراو بەپلان بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە بەرێوە دەبەن، کەسەرجەم هێزەکانیان دابەشی دوو ئاراستە کردووە.
چۆن؟
🔺سونەکانیان کردۆتە سێ بەش، هەربەشەو بەئاوازێک دەخوێنی، دووبەشیان ( تەقەدم و عەزم)دابەش بوونە بەسەر هەردوو باڵی شیعەکان، ( لەنێوان مالیکی و سودانی).بەشکیشیان( سیادە) لەگەل پارتی لەچاوەڕانین ( لەنێوان مالیکی و سودانی)
#🔺کوردیش بوونەتە دووبەش ، بەشێکیان کەیەکێتیە لەگەل ئیتاری تەنسیقیە، ئەوی تریان پارتیە، کە هەواو سۆزی سودانیە، لەبەر ئەوەی دژە ئیتاری و مالیکیە. بەڵام پارتی بەردەوام لەگەل بەهێزە بۆیە هێشتا خۆی یەکلانەکردۆتەوە.
🔺سەدریەکانیشیان کردۆتە دووبەش، بەشێکیان لەرقی مالیکی ( پاڵیان داوەتە سودانی) بەشکیشیان لەئێستادا دروشمی بایکۆتیان هەڵگرتووە، بەڵام لەدواهەنگاو ئەوانیش دەچنە پاڵ سودانی.
ئەگەر دیقەت و سەرنجی وورد بدەین، دەبینین چۆن بەووردی کار لەسەر تێکشکاندنی هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەکەی ساڵی ٢٠٢١ دەکەن.
( گەمەی سودانی و مالیکی!!)
ئیتاری تەنسیقی بۆ ئەوەی هەمان ئەزموونی ٢٠٢١ی هاوپەیمانی سێینەی ( بارزانی و سەدرو حەلبوسی) سەرهەڵنەداتەوە. لەدەرەوەی ماڵی شیعە هاوپەیمانیەکی تر دروست نەبێ.
ململانێی سودانی و مالیکیان خوڵقاند، بۆئەوەی سیناریۆیی ململانێکە تۆکمەترو باوەڕ پێکراو بێت. مالیکی خۆی هاتۆتە ناو یاریەکە و خۆی کاندیدەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
پرسیار ئەوەیە بۆ چی مالیکی ، کەسێکی تر نا؟
وە ئامانج چیە لەویاریە؟
🔹زۆرترین کارەکتەر لەپێش هەڵبژاردنەوە، تا ئەمرۆ قسەی زۆری کردبی مالیکیە، مالیکی زۆر بەتوندی دژی بەعسیەکان و دەسەڵاتی جۆلانی لەسوریا لێدوانی دەدا.بەمەش بەشێکی زۆری سونەکانی توڕەکرد. لەوەلاوەش ئەم لێدوان و دەرکەوتنە زۆرانەی مالیکی سەدریەکانی بێزار کرد. لەبەرامبەریش ووتاری نەرم و ئاشتیانەی سودانی پەخش دەکرا.
🔹 بەمەش زۆربەی هێزەکانی نەیاری شیعە لەکوردو سونە ترسیان لەمالیکی لادروست بوو.
🔹سەدریەکانیش بەهەمان شێوە لە دژی مالکی و گرووپەکانی حەشدی شەعبی وەک ( قەیس خەزعلی و هادی عامری و هێزەکانی مقاوەمە). ناچارن پەنا ببەن بۆ سودانی .
لێرەوە، لەجیاتی بەرەیەک دژی مالیکی و ئیتاری تەنسیقی دروست بێ، ئەو لایەنانە خۆیان دەدەنە پاڵ ئەو بەرەیەی کە لەبەرامبەر مالیکیە( کەئەویش سودانیە).
ئامانجی هەر گەورەی ئەو یاریە، بەدەستهێنانی دەنگی شیعە سەدریەکانە، بەمەش دەتوانن ئەمجارە بە سودانی و سەرجەم هێزەکانی ئیتاری تەنسیقی، تەواوی دەنگەکانی شیعە ببەن، جگە لەوە لەڕێگای سودانی بەشێکی زۆری دەنگی خۆڵەمێشی بەدەستبهێنن.
🔹هەمان یاری عەبادی و مالیکیە.مالیکی بەشە بووجەی کوردستانی بڕی ، عەبادیش یەکێتی و پارتی لە کەرکوک و موسڵ دەردکرد.
————-
لە نووسینی داهاتوو باسی ڕۆڵ و هەوڵ و ئامانجی ئەمریکاو ئێران دەکەین ، لەم هەڵبژاردنەو دوای هەڵبژاردن.
( هەڵبژاردن لە نێوان ئەمریکاو ئێران )
