سیناریۆى سوریا دواى سەردانەکەى ئەلشەرع بۆ لاى پۆتین.!

3 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

چۆن گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکانی کە لە ئێستادا بە ناو سوریادا بڵاوبونەتەوە پاکسازی دەکرێن .؟

گەر بڵێم لە داهاتوو چۆن تورکیا و سەرۆکەکەکەی و دەزگا جاسوسیەکەی کۆت و بەند دەکرێن دەربارەی دەست تێوەردانەکانیان لە سوریا لەوانەیە بڕوا نەکەن 

بەڵێ لە  ۱٠  مانگی ڕابردوو هەموو لایەک بینیمان کە چۆن چۆنی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و ئیسڕائیل هەموو پلانەکانی دەوڵەتی تورک و دەزگا جاسوسیەکەیان ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە پوچەڵ دەکردەوە .

‎ناگەڕێمەوە بۆ دواوە و باسی کۆمەڵکوژیەکانی عەلەوی و دروزوکانیش ناکەم کە چۆن چۆنی تورک دەستی هەبووە لەو کۆمەڵکوژیانە و لە سەدا  ۹٠  ئەوانەی کە قەتل و عام کراون بە دەستی کۆمەڵێ چەتەی ڕاهێنراوی توندڕەوە ئیسلامیەکانی تورکیا کراوە .

‎باسی ئەوەش ناکەم کە چوار مانگ بە تازەترین چەکی تورکی پەلاماری شەڕڤانان لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرینش درا .

‎باسی ئەوەش ناکەم کە سوپا و دەزگا جاسوسیەکانی تورک لە هەر شوێنێ گەرایەکیان دادەنا ، ئیسڕائیل نەیدەهێشت ڕۆژ ببێتەوە و لە ڕێی فڕۆکەکانیەوە ورد و خاشی دەکردن .
‎تا کار گەیشتە ئەوەی لە بن دیواری هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل گەورەترین هێلانەی دەزگای جاسوسیان بە سەر ئیسڕائیلەوە دامەزراند و لە تاریکە شەوێکدا سوپای ئیسڕائیل بۆیان دابەزین و تەواوی سەربازان و ڕادار و کەلوپەلە ئەلکترۆنیە جاسوسییەکانی تورکەکانیان لە گەڵ خۆیان فڕاند و ئەردۆگان و تەواوی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیشیان ئابڕو برد .

‎بەڵێ ماوەی پێشوو تەنها وێنەیەک بەس بوو کە سەرانی ئەنقەرە شێت و هار بکات ، کاتێ تۆم بەڕاک بە یاوەری کۆلۆنیۆڵ کۆپەر لە گەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و ڕۆهڵات عەفرین دەرکەوتن لە حەسەکە ، هەر بۆ شەوەکەی پەلاماری هەر دوو گەڕەکە کوردیەکەی شاری حەلەب درا و بۆ بەیانی بە شەقی ئەمەریکیەکان و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی عەبدی چەتەکانی تورک کشانەوە و بەربەستە خۆڵیەکان لادران .

‎دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی مەناف تڵاس بۆ ڕۆژئاوای سوریا و هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ پێکهێنانی سوپایەک لە کۆنە پلەدارەکانی سەردەمی ئەسەد ، خێرا ئەردۆگان و حەقان فیدان هەواڵەکەیان قۆزتەوە و مەناف تڵاسیان بانگێشتی ئەنقەرە کرد و خەریک بوو سەر لەبەری پلانەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا هەڵبوەشێننەوە .

‎دوا بەدوای ئەوە شەڕع گەیشتە مۆسکۆ و بە هەر دە پەنجەی ڕازی بوو کە پۆتین چی بڵێ ئەویش ڕازی بێت و بۆی مۆر بکات ، تەنها بۆ ئەوەی حکومەتەکەی لە داڕمان نەجاتی ببێ .

‎ئێستا ئەلشەڕع چۆکی بۆ هێزەکانی هەسەدە داداوە بڕیارە تەواوی ئەو هێزانە لە ژێر ناوی سێ فیرقەی سەربازی بچنە ناو سوپاکەی دیمەشق و هەر لە شوێن و پێگەی خۆشیان بمێننەوە و هەر چوار هێزە ڕاهێنراوەکەی هەسەدەش کە لە ( تۆل ، هات و کۆماندۆ و سوات ) پێکهاتوون بتوانن بە تەواوی خاکی سوریادا بڵاو ببنەوە و ئەوەی گوتی لەل زمانی ببڕن .

‎کەواتە لە داهاتوو ڕوسەکان بە هێزەوە دەگەڕێنەوە ناو سوریا و سوپاکەی شەڕعیش بە چەکی ڕوسی پڕچەک دەکەنەوە .

‎لە ئێستادا ئەمەریکیەکانیش زیاتر پێگەکانیان بۆ ناو قوڵایی خاکی سوریا زیاتر و توند تر دەکەن و دوور نیە هێزی زیاتری هاوپەیمانانیش نەگەیەننە ناو خاکی سوریا .
‎چونکە هەر دوو ڕۆژ دەبێ تیمێکی سوپای ئەمەریکا لە تەنەفەوە سەردانی پێگەی سەربازی تەدموریان کردوە و لە ئێستادا خەریکی پاککردنەوە و گەسکدانی ناوچەکەن .

‎ئێستا ئەردۆگان و دار و دەستەکەی لە قاف دراون و خەریکە بە ئەمەریکا و ڕوسیا و ئیسڕائیل لە سوریا پەلو پۆی دەبەستن و تەنها ئەوەی ماوە ڕۆژانی دادێ تەواوی ئەو گروپە چەکدارە بێگانانە ببینین کە لە دیمەشق هەڵدەگەڕێنەوە  و بە هەموو لایەک چەکیان دەکەن و لە ناویان دەبەن ،

‎بەڵام ئایا ئەمەریکا دوای ئیمزاکردن و ئیجبار کردنی ئەردۆگان بۆ تەسلیم بوونی حەماس توانیویەتی لە سوریاش تورکیا لە پەل و پۆ بخات و جارێکی تر نەتوانی باسی خاکی سوریا  بکاتەوە.؟ 

‎ئایا لە دوو مانگی داهاتوو دەبینین سوریایەکی بێ چەکداری توندڕەوی ئیسلامی دەبێتە جیرانی ئیسڕائیل ، هاوشێوەی میسڕ و ئەردەن و لوبنان یان نا .!؟

‎هەموو ئەو پلان و ڕێککەوتنانەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە دووەم دیداری نێوان دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و فلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا لە پایتەختی هەنگاریا شەن و کەو دەکرێ و ئەردۆگانیش مایە پۆچ دێتە دەرێ یان نا .؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار