پاش هەڕەشەکەی ڕۆبیۆ: ترس باڵی بەسەر لایەنە شیعەکانی عێراقدا کێشاوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



تا دێت ئەمەریکا گوشارەکانی لەسەر عێراق بۆ لاوازکردنی پێگەی میلیشیا شیعەکان چڕتر دەکاتەوە، لێدوانەکانی دوێنێی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش، هێندەی تر ئەو هێزانەی خستووەتە بەردەم مەترسی لەناوبردنیان.

گوشارەکانی ئەمەریکا

ئەمەریکا گوشارەکانی لەسەر عێراق چڕکردووەتەوە بۆ لاوازکردنی پێگەی میلیشیا شیعەکان و لەچەک داماڵینیان، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو هێزانە مانەوەی خۆیان لە لولەی تفەنگەکانیان دا دەبینن.

مارکۆ رۆبێو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێوارەی دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای پەلەکردنی کردووە لە داماڵینی میلیشیا شیعەکان لەچەک.

چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ داماڵینی ئەو هێزانە لە چەک لەکاتێکدایە، لەچەند مانگی ڕابردووشدا ڕێگری کرد، لەوەی لایەنە شیعەکان یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان تێپەڕێنن.

میلیشیا شیعەکان پێشتر لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکران و گوێیان بە فشارەکانی ئەمەریکا نەدەدا، بەڵام لەئێستادا ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا لاواز بووە و فشارەکانی ئەمەریکا ئەو گروپانەی دووچاری قەیران کردووە.

ترسی لایەنە شیعەکان

جگە لە فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەریان، لایەنە شیعەکانی عێراق دووچاری کۆمەڵێک ترس و قەیرانی تریش بوون، لەوانە ئەگەری گۆڕانی نەخشەی سیاسی و دەرهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران لە بن دەستیان.

لە ڕابردوودا، لایەنە شیعەکان هەوڵیان دەدا پۆستی سەرۆکوەزیران لای کەسێک بێت لەژێر کۆنترۆڵی خۆیان دا بێت و پەیوەندیشی لەگەڵ ڕۆژئاوا باش بێت، بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت و لەسەرئێشەی دەرەکیش دووریان بخاتەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: فشاری ئەمەریکا بە چەک داماڵینی میلیشیاکانەوە ڕاناوەستێت، ئەو گۆڕینی نەخشەی سیاسی و کۆتایی هێنانی هەژموونی ئێرانی دەوێت.

لەحاڵەتێکدا ئەگەر لایەنە شیعەکان فشارەکانی ئەمەریکا بەهەند وەرنەگرن، گەورەترین مەترسی کە دووچاری عێراق دەبێتەوە و دەسەڵاتیان داخاتە مەترسییەوە ئابڵوقەی ئابووری و سزادانی عێراقە.

لەمکاتەدا کە ئێران لاواز بووە و گوشاری ئەمەریکا چڕتر بووەتەوە، لایەنە شیعەکان لە دۆخێکی نێوخۆیی خراپدان و ڕەوتی سەدریش لە دەرەوەی گۆڕەپانەکە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت بۆیان.

خراپی دۆخی لایەنە شیغەکان تەنها بە گوشاری ئەمەریکا و لاوازی هەژموونی ئێرانەوە نەوەستاوە، بەڵکو خەڵکی عێراقیش لێیان توڕەیە و پاڵپشتی جەماوەرییان لەدەستداوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیری کورد، وتویەتی: ئەگەر سەدر بایکۆتی هەڵبژاردن بکات، لەشاری بەغدا هەڵبژاردن لە هێزە شیعەکان دەبەینەوە.

مەترسی سەر لایەنە شیعەکان فرە ڕەهەند و فراوانە، ئەمەش وایکردووە لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا خۆیان بەدوور بگرن لە هێرش کردنە سەر یەکتری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار