ناسا یه‌که‌م ژن ده‌نێرێته سه‌ر مانگ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاژانسى ناسا ڕایگه‌یاند، تا ساڵى 2024 یه‌که‌م ژن ده‌نێرنه سه‌ر مانگ و دۆناڵد ترامپیش بریاریداوه بودجه‌که‌یان بۆ زیاد بکات.
ڕۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى بڵاویکرده‌وه، چوونه سه‌ر مانگى یه‌که‌م ژن له پێنچ ساڵى داهاتوودا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش دواى زیادکردنى بودجه‌ى ئاژانسه‌که له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌مریکا بۆ ساڵى داهاتوو.
ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ئامانج له زیادکردنى ئه‌و بودجه‌یه‌ش له‌پێناو به‌ڵێن و ئامانجه‌کانى ناسایه بۆ گه‌یشتنى هاوڵاتییانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر مانگ تا ساڵى 2024.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، پرۆژه‌که ناوى لێ نراوه "ئارتیمیس" که ناوى خوشکى ئه‌پۆلۆیه، که یه‌کێکه له ناوداره‌کانى یۆنان.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى ئاسمانى و فرۆکه‌وانى ئه‌مریکا(ناسا) ڕایگه‌یاند، ئه‌مه هه‌نگاوێکى مێژووییه که نه‌وه‌یه‌کى نوێى ژنان له بوارى گه‌ردووندا کارده‌که‌ن.
یم بریدنیستین له وتارێکیدا له لوتکه‌ى "مرۆڤه‌کان به‌ره‌و مه‌ریخ" له واشنتۆن ڕایگه‌یاند، "پێشبڕکێ ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ر مانگ و گاڵته ناکه‌ین و ده‌مانه‌وێت تا ساڵى 2024 بگه‌ینه سه‌ر مانگ".
جیم وتیشى، "پێویسته له‌سه‌رمان فێربین چۆن بژین و له جیهانێکى تردا کاربکه‌ین بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر".
هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند گۆڕانکارى له بودجه‌ى وڵاته‌که‌ى ده‌کات و بودجه‌ى ته‌رخانکراو بۆ ناسا ده‌گه‌یه‌نێته یه‌ک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، تا بتوانن به به‌هێزى بگه‌نه سه‌ر مانگ.