پۆلیس لەسەر رووداوی مردنی تەمومژاویی ئامانج بابانی و خێزان و مناڵەکەی روونکردەوەی نوێ دەدات

5 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) روونکردنەوەیدا لەسەر روداوی مردنی تەمومژاویی مردنی رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەرو منالەکەی کە شەوی رابردوو لە نزیک تیرمیناڵی سلێمانی تەرمەکانیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دۆزرایەوە دواتر دەرکەوت فیشەکەی دەمانچە بەریان کەوتووە.

عەمید ئاسۆ تەها بەریوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند ئامانج و هاوسەرکەی لانە محەمەد کێشەیان هەبووە و کێشەکەیان لە دادگا بووە.

وتیشی حەوت فیشەک بەکارهاتووە لە کوژرانی هەرسێکیان کە سێ فیشەک بەر منالەکە کەوتووە، دوو فیشەک بەر لانە محەمەد، فیشەکێکیش بەر سەر ئامنج خۆی. فیشەکێکیش بەر دەرگا کەوتووە.

پێشتر لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا داوای کرد "دەستی غەدر نەگاتە رۆژنامەنووسان" 


بلە راگەیەنراوەکەدا هاتوووە "دەستی رەش وغەدری بێ رەحم و بێ مۆراڵ گەیشتە ئەو خێزانەو هەر سێكیان گەیشتنە كاروانی ئەو كەسانەی بە زوڵم و غەدر بەجێمان دێڵن."
هەروەها راشیگەیاندبوو کە قسەی تریان دەبێت لەسەر وردەكاری "ئەم حاڵەتە یاسا شكێنیە"  ئەوەش دوای ئەوەی راپۆرتەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان هۆکاری رووداوەکە دەردەخەن.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يجلسون‏‏‏

لا يتوفر وصف للصورة.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار