هـــیــچ!

نەبەز جەلال

5 ساڵ لەمەوپێش



نەبەز جەلال

لەڕێگەی کەناڵەکانەوە گوێ لەدۆخی گشتی هاوڵاتییان بگرە، هەموویان رەوانبێژو خۆشڕەو، وەک قاسپەی کەو دەخوێنن و قسە دەکەن، هەر دەڵێی سیاسییەکی پڕ ئەزموونن؛ چوومەز ئەوەندە گوێیان لەو قسە باقوبریقانەی سیاسەت بووە هەموویان لەبەرکردووە وەک شیعری جاران.!

ئاخر ٢٨ ساڵ زۆرە بۆ درۆ.؟!..

لەڕوو؛ بەڕێکەوت پرسیارێک ئاڕاستە دەکەی، هەرچی سەرنج و تێبینی و شرۆڤەو رانانە بێ دیکۆمێنت و ئەرگۆمێنت و بەڵگە وەک دوکەڵی جگەرە بە نەفەسێک ئەیکا بەقوڕگتاو هەڵئەسێتە سەرپێ و ئەڕوا، وا ئەزانێ تۆ بەرەی دوژمنی یان خەڵکی پاکستان.!

لەکۆتاییشدا سوعبەتچییەکی قۆشمە دەرئەچێ و ئەڕوا بۆ نێرگەلەکێشان.!

لەچات و مێسنجەر؛پرسیاری لێ ئەکەی، خۆی ئەدزێتەوەو ئەڵێ هیچ نییەو هەروەک جارانە، وەک ئەوەی لەجاری جاراندا زۆر حاڵی بووبێت و شتێک لە ئەمی تیابوبێ، بەدەست و قامکی ئەو بڕیارە خوڵقێنەرو کاریگەرەکانی بەدزییەوە دەدرێن و دەکەونە پشت پەردە هی ئەوەو لەئێستادا بەمیوانی ناوەختەوە سەرقاڵەو دەستی گیراوەو پێی ناکرێ وەڵامت بداتەوە یان خوانەکا قسەیەکی لەدەم دەرچێ و بەرپرسیاربێ بەرامبەری.!

کەلام شەرەف، سیقە بدۆڕێنێ و نەبێتەوە بەهیچ.!..

کە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەکەی ئەڵێ: وەڵا لەشوێنێ میوانم ..... بەجێی دێڵم بۆ ئێوەی خوێنەر...

هەزارو یەک فشەی پاساوی بۆ ئەبێ...!

بەکورتی زۆر شورەیی و عەیب و نامەردانەیە ؛ دەستت هەبێ لەخەڵەتاندن و سەرقاڵکردنی خەڵک بەنێو خولانەوەی بۆشایی هیچەوە، تەنانەت گەر بەشێکی بچوکت بەرکەوێ و هەستی پێبکەی، بەبڕوای من ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی ترسناک و کۆتایی قۆناغێکی ناشرینە.!

ئاشکرایە کەهیچ، هیچ بەرهەم دێنێ و، شتەکانیش دەباتەوە بۆ سەر هیچ.

وەک کارەکتەر پێمناخۆشە کەهیچ بن ، گەر تۆی ئازیزیش هەست بەو هیچبوونە دەکەیت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی، قبوڵیشتە ئەوها بمێنیتەوە، ئاشکرای بکە بانگی محەمەد بەئاشکرا خۆشەو شەرمی ناوێ ، تا نرخی راستەقینەی خۆشت لەدەست دەرنەچووە، چوون قبوڵکردنیش ئاست و هۆکار و پێوەری بایی خۆی هەیە لەنرخدا وەک رێژەی دیاریکراو هەر چۆن خاڵێک « سفر » هیچەو کەچی پلەیەکیشە وەک ژمارە وەک تەنهاو وەک کۆ لەگەڵ ژمارەکانی تر.!

بۆیە زویر مەبەو رامەوەستە، بڵێ منیش لەگەڵ هیچ و هیچەکاندا، هیچبوونەکەی خۆم دەپارێزم بۆ مانەوەی هیچبوونەکەم لەهیچدا، ژیان چۆن گۆڕاوە.! جاران بۆ شکۆ چی دەکرا، ئێستە بۆ گەیشتن بەهیچ بوونیش چی دەگوزەرێ.!

ئەمە؛ کەی خەمی هەموان بوو بۆ نیشتیمان .؟!..

با ئاوڕێکی ورد لەهیچەکانی تێپەڕیوو لەساڵانی ڕابوردوو بدەینەوە، چەند هیچ بوون و دوایش چەند بەبچوکی و پووچی پوکانەوە.؟!.

ئەمڕۆ نا سبەی گشت « هیچەکان دەچنەوە، دۆخی هیچ  نەبوونی خۆیان»، و نیشتیمان و نەتەوەش وێرانتر دەبێ.!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار