ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز؛ چه‌مکی تهنیاییو گۆشه‌نشینی
5 ساڵ لەمەوپێش
نووسینی: گۆران مه‌ریوانی
به‌شی ٣
به‌و خودایه‌ی بێ-شه‌ریک و لا-مه‌کان و واحیده*
دێبــــــــــــــاچه:
خاڵێکی تر که‌چه‌مکی ته‌نیایی لهگۆشهنشینی\گۆشه‌گیریی جودا ده‌کاته‌وه، به‌ده‌ر له‌و دوو خاڵه‌ی له‌به‌شی (٢) باسکرا، به‌وه‌ی ته‌نیایی:
تۆپزییهو له‌ژێر هه‌لومه‌رجێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی قووت ده‌کاته‌وه. به رۆحدا ده‌نووسێ. له‌ژێر رکێفی که‌سه‌کی و ئاره‌زووی خودا نییه. هه‌ست-نه‌ستێکی رۆحییه پێش ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یی بێت، به‌ڵام گۆشه‌نشینی ئاره‌زوومه‌ندانه‌و لهئیختاری تاک-خود خۆیدایه‌تی. سێهه‌مین خاڵی جوداکاریی ئامانجه. گۆشه‌نشینی ئامانجداره. که‌س-خود به‌ئامانجێک خۆی ده گۆشه‌یه‌کی ده‌هاوێ. لێ ته‌نیایی ئامانجنهداره. یان راستتر، که‌س-خود تۆفانئاسا ده‌خاته گێژاوێکی بێ-سه‌روبه‌ره. ئاژاوه‌یه‌کی بێ-ئاسۆوه که جگه له‌ده‌رده-خه‌مۆکی هیچ په‌یامێکی دی شک نابات. به‌ڵام گۆشه‌نشینی په‌یامداره. په‌یامێکی پۆستکراوه به‌ئاڕاسته‌ی ئامانجێک. له‌وانه عه‌وداڵبوونی خود بۆ دۆزینه‌وه‌و که‌شفی خۆی و ده‌و-و-به‌ری. تاههلومهرجی تێڕامان و به-خۆداچوونه‌وه بڕه‌خسێنێ. تا که‌س-خود باشتر بۆ هه‌لومه‌رجێکی تر له‌ئاینده‌دا تهیاربێ.
بــــــــــابــــهت
به‌داگیرکردنی (رۆژئاوا) سۆسیالمیدیاکان تژی بوون له‌ئاماژه‌دان به‌دێڕه (شیعرێکی) شێرکۆ بێکه‌س: ``کورد وه‌ک خودا ته‌نیایه``.
کێشـــــــــــــــه
ئایا راسته کورد وه‌ک خودا ته‌نیایه؟ با چاوێک له‌کێشه‌که بکه‌ین.
خودا نه له‌که‌س بووه‌و نه که‌سی لێ-بووه‌و لێده‌بێ. خودا بێ-ره‌نگ و بۆن و جه‌سته‌و ......... لێ له‌گشت جێگه‌یه‌کدا بوونی هه‌یه. ئاگادار‌و هۆشی لای گشت شتێکه‌و له‌گشت شوێنێکه. هه‌موو گیانله‌به‌رو بێ-گیانێک. سه‌ر-و-بن عه‌رد. غه‌یب و ناغهیب. ئاسامان و ده‌ریاو گه‌ردون و دار-و-به‌رد. له‌م دونیا‌و له‌و دونیا. گه‌ر مێرووله‌یه‌ک په‌لکی چاوی ببزوێنێ له‌ڕێی جۆره‌ها فریشته‌و چاودێری نه‌بینراوه‌وه، هه‌ندێجاریش رووده‌دا بینراوه‌وه، هه‌واڵ بۆ باره‌گای په‌روه‌رده‌گار ده‌چێته‌وه. چی رووده‌دا و روونادات ده‌نووسرێ و بۆ عه‌رشی ئه‌و ده‌نێرێ. حیساب و کیتابی ورد ده‌کرێ، دانه-به-دانه، ده‌سته-به-ده‌سته، کۆمه‌ڵ-به-کۆمه‌ڵ.......... هیچ زینده‌وه‌رێک، هج بێ-رۆحێک لهحیساب نه‌جاتی نابێ. رۆژی مردن، یان راستتر، رۆژی حیساب ژیاننامه‌ی بهنیئادهمان ده‌رده‌هێنرێ و له‌به‌رده‌می په‌روه‌ردگاردا دادگایی عادیلانهمان ده‌کرێ. به‌جۆرێ موویه‌ک چییه نادادی له‌و پێداچوونهوانهدا نییه. ئه‌م تۆڕه هه‌واڵگیرییه ئاسمانیانه، ئه‌م رایه‌ڵی به‌ئاگاییه ناکرێ و نه‌بووه، له‌ورده کاریی و وریاییدا، به‌راورد به‌ده‌زگای ئاسایشان و هاوجۆرهکانیان له‌م دونیایه‌دا بکرێ.
ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌زنه ره‌هایه، ته‌نیایی یان گۆشهنشینییه؟
په‌روه‌ردگار به‌هیچ جۆرێ کار-و-باری ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی له‌ته‌ک فریشته‌و ده‌ست-و-پێوه‌نده‌کانی باره‌گای ئاسمان و زه‌مین و رۆحدا به‌ش نه‌کردوه. ئه‌و حاکم و دادوه‌ری ئه‌وه‌ڵ و ئاخیره. ئه‌و نووری ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیایه. بیه‌وێت و گه‌ر پێویست بکات، به‌هه‌زار شێوه زیاتر به‌ڵامان بۆ نازڵ ده‌کات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌رگای روحم و فه‌یزی خۆیمان بۆ ده‌کاته‌وه. با کورتی بکه‌مه‌وه، په‌روه‌ردگار حوکمی ره‌های گشتمان و گشت شتێکی به‌ده‌سته. ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که ئه‌و نایه‌وێت و ناکرێت له‌ته‌ک هیچ رۆحلهبهرێکدا که‌خۆی خوڵقاندویه‌تی به‌شبکات. ئامانج ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیایه. ئامانج سزا‌و ئه‌جره. ره‌حمه‌ت و نه‌فره‌ته. که‌ی بخوازێ پرس به‌هیچ گیانله‌به‌رێک ناکات. ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به‌فرمانی ئه‌وه.
ئه‌ی کورد؟
گه‌ر هه‌لومه‌رجی ته‌نیایی کورد بچوێنین به‌ته‌نیایی په‌روه‌ردگار، ده‌ی باشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه که‌مه‌رجی بوونی خۆی له رێگای ته‌نیاییه‌که‌ی خودا خۆیه‌وه به‌رهه‌مهاتووه چۆن سه‌ر-و-سه‌ودای له‌ته‌کدا بکه‌ین؟ به‌چ هه‌لومه‌رجێکی کوردی بچوێنین؟ ته‌نیاییه‌ک که‌ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های نه‌مرو هه‌رگیز له‌کورد نه‌چووی له‌خۆ-گرتووه. به‌وشه‌یه‌کی تر، مه‌رجی ته‌نیاییه‌که‌ی په‌روه‌ردگار ته‌نیاو ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته رههاکهیه؟ کوردیش لەمێژوویدا تەنێ بێ_دەسەڵات بووە.
ئه‌م لێکچوونه نا-لۆژیکداره بۆ؟
نه‌بوونی تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فی، مه‌عریفه‌یه‌کی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕ نه‌بوونه‌وه بۆ نێو دیارده ورده‌کان و پشتبه‌ستن به‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری مه‌ردمان و خه‌ڵکی (باوه). گرنگی نه‌دان به‌چه‌مکی (دژه-باو)ـمان نابێ لێره‌دا له‌یاد بچێ. خۆ-هه‌ڵواسین به‌و شه‌پۆله میللیانه‌ی که‌خه‌ڵکی به (راستی) ده‌زانن و هۆشیارییان له‌باره‌یه‌وه نه‌بووه، یان نییه، له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌ده‌ب-هونەری پۆپۆلیستی کهکوژراوی چه‌پڵه‌یه، نه‌ک لۆژیک و ئێستاتیکا، به‌و ئاکاره‌مان ده‌بات. ده‌مانگه‌یه‌نێته کۆڵانێک کهکوێره. هی کوێرانی بینیاییداریشه. نامانباته‌وه سه‌ر ده‌ریای ئێستاتیکا، گه‌ڕان و خۆماندوکردن، پشکنین، شرۆڤه‌کردن و تینووی مه‌عریفه.
قه‌ڵه‌مى نووسه‌ره سیاسیه‌کانى مه له خزمه‌ت ژهنهڕاڵهکانیاندایه، قه‌ڵه‌مى عومه‌ر عوسمانیش سهرزهنشتێکى رۆمانسانهى جه‌نگ و نووسه‌ره ژه‌نه‌راڵه‌کانى جه‌نگن
ژه‌نه‌ڕاڵی پایز
به‌پێچه‌وانه‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵه ته‌نیاکه‌ی محەمەد عومەر عوسمان تفه‌نگه‌که‌ی ده‌ستی داری رزیوه، ئه‌ستێره‌کانی شانی گه‌ڵای ژه‌نگدار و بابردوه. خوده‌که‌ی سه‌ری کڵاوه-هه‌وری کون-کونه. ئه‌مجۆره ژه‌نه‌ڕاڵه لات و بێکه‌سانه هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێک، خاوه‌ن له‌شکرێک خوازیاریان نییه. بازاڕی سیاسیان گه‌رم نییه. له‌بابه‌تێک ده‌دوێن به‌ڕاستی وجودی نییه. به‌چاو نابینرێ و نا-ئاشنایه به‌هۆشیاری میللی و به‌گوێی ئاده‌مان. ده‌سه‌ڵاتدارێکی به‌نێوبانگ ئه‌ستێره‌یه‌کی بریسکه‌دار وهسهرشانی نانێ تا قووته-سه‌لامیان بۆ بکرێ. ئه‌و له‌دڵی را ژه‌نه‌ڕاڵه. ژه‌نه‌ڕاڵێک که‌خودی خۆی قوربانییه نه‌ک بکوژ. ئه‌و له رۆح-و-دڵماندا، لههۆشماندا ژهنەڕاڵێک خه‌به‌ر ده‌کاته‌وه که له‌کن مه‌ش وجودی هه‌یه. ژه‌نه‌ڕاڵ، به‌حیساب، کهناشرینترین مه‌خلوقه له‌کن کوردستانیان جوان ده‌کات. لێ ئاشنا نه‌بوون له‌نزیکه‌وه به‌م ژه‌نه‌ڕاڵه نه‌بینراوه، به‌دیداری، که تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌قه‌که ده‌خوێنینه‌وه له‌کنمان نا-ئاشنا بووه. له‌ناکاوێکدا ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یبینین، به‌پێچه‌وانه‌ی ژهبهڕاڵه رستهقینهکهوه، نامانترسێنێ، به‌ڵکو سه‌رساممان ده‌کا، به‌جۆرێک کهئاواتخوازین چی ژه‌نه‌ڕاڵی دونیایه به‌و بچن. ئه‌مجۆره ژه‌نه‌ڕاڵه پێویستی نه-به سه‌ربازه، نه-به‌له‌شکر، نه به‌چه‌پڵه. ئه‌مه نێوی ره‌سه‌نی ژه‌نه‌ڕاڵی ئێستاتیکایه، یانی زانست-و-هونه‌ری جوانناسی. نابێت له یادمان بچێت، ده‌مێ محەمەد عومەر عوسمان ژانهڕاڵهکهی ده‌نووسێ، ئێمه په‌لکێشی جه‌نگێکی تری خوێناوی ده‌کرێین، ١٩٩٠-١٩٩١. ئه‌وجا جه‌نگی ناوخۆ. قه‌ڵه‌می نووسه‌ره سیاسیه‌کانی مه له‌خزمه‌ت ژهنهڕاڵهکانیاندایه، قه‌ڵه‌می عومەر عوسمانیش سه‌رزه‌نشتێکی رۆمانسیانه‌ی جه‌نگ و نووسه‌ره ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی جه‌نگن.
* دێڕه شیعرێکی بێکه‌سی باوکه.
17/11/2019، مۆمبای، هیندستان.
به‌شی چواره‌م و کۆتایی: خۆ-کوشتن بۆ؟