ڕەوتی هەڵویست کەوانەیەکی کراوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



سەردار قادر

ئۆپۆزسیۆن لە هەریمی کوردستان بە تەمەنیکی کورتەوە بۆتە ئەزمونیک کە تاکی  کوردی بۆماوەیەک وابەستەی ئەبیت و دواتر لە پرۆسەیەکی دەنگدانە سزای ئەدات . وەک بەریز دکتۆر بورهان یاسین لە بابەتیکیدا باسی لێ ئەکات .

گەر چەند سالئ پیشوو وەبیرخۆمان بهینینەوە ، لە کاتیکدا بزوتنەوی گۆران وەک بزاوتیکی بەهیزی ئۆپۆزسیۆن دەرئەکەویت و خاوەن دەنگیکی بەهیز ئەبیت دواتر ئەستیرەی دراوشەوەی کز ئەبیت و بەجۆریک ئەبیتە خاوەن یەک کورسی پەرلەمانی کەدیارە فاکتەری زۆر هەیە بۆتەهۆکار  ی ئەو حالەتە.

دواتریش هاوپەیمانی دکتۆر بەرهەم دەرکەوت و زوولە پرۆسەیەکی دانوساندا ئەستیرەکەی کوژایەوە
دواتر لە قۆناخیکی تردا نەوەی نوی دەرکەوت ئەویش لە ترۆپکەوە ۆ جوونەوە یەک ئیستا رەوتی هەلویست لای تاکی کوردی کەوانەیەکی کراوەیە و نوینەرایەتی دەنگی نارازی ئەکات 

هەرزوو کەوانەی کراوەی گۆران و هاوپەیمانی و نەوەی نوی داخرایەوە ئایا رەوتی هەلویست چۆن لەداخستنی کەوانەکە خۆی دەرباز ئەکات ؟؟؟
ئەزمونەکانی پیشوو ئەزمونی نزیکن و ئەکریت رەوتی هەلویستبە شیوازی جیاواز کەلکی لی ببینیت

ئەویش لە ریگەی :
دروست کردنی کاری دامەزراوەیی لە خودی رەوتەکە و بە جی نەهیشتنی بۆ قەدەرو پرۆسەی دەنگدان 
هەولدانی بەردەوام بۆ پرۆسەی خۆریکخستنەوە و گۆرینی هیزی رەوتەکە لە هیزیکی دەنگدەرەوە بۆ هیزیکی ریکخراو 

دروست کردنی بنەمایەکی فکری و هزریک کە خاوەن گوتاری دریژ خایەن و کورت ماوەش بیت
دوور کەوتنەوە لە هەر بوغرا بونیک و زیا کردنی رۆحی لی بوردەیی و کاری هاوبەش کارکردنی دەستە جەمعی و بونیادی کاری تیم 
هەولدان بۆ دروست کردنی رایەلەی هاوبەش لەگەل هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان

ئەوتریت ئیستا بزاوتی گۆران هەولیک ئەدەن بۆ پرۆسەیەکی ئاشتی  نیوان دوو بالەکەی گۆران ئەکریت ئەمە بە خالیکی ئەرینی وەرگیریت و رەوتی هەلویست گۆشە نیگای خۆی راگەیەنیت بەرامبەر هاوریکانی دوینی
ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی دور بیت لە گەشەوایەیی و سزا پیویستی بە گوتاری عەقلانی و هەولدان بۆپیکهینانی پرۆژەی هاوبەش لەگەل دەنگە نارازیەکان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار