کێ سەرۆکی سوریایە…؟
54 خولەک لەمەوپێش
ئارام ڕەفعەت
وەڵامەکە ئاسانە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەیان هەزار عەلەوی بە پیر بانگەوازی سەرۆکی رۆحیان، غەزال غەزالیەوە، چوون و دیواری ترسیان روخاند و خۆپیشاندانیان کرد، وێنەکە رۆشنترە.
ئێستا پێتان دەڵێم کێ سەرۆکی سوریایە…
حیکمەت هیجری، رابەری رۆحی دروزەکان، سەرۆکی دروزەکانی سویدایە…
مەزڵوم عەبدی، ژەنەڕاڵی بەهەیبەت و بەحیکمەتی کوردان، سەرۆکی کوردە لە رۆژاڤا و جەزیرە…
جۆلانی، سەرۆکی هەیئەی تەحریری شام (ئەلقاعیدە)، سەرۆکی سوننەکانی دیمەشق و حەلەب و حومس و حەمایە…
غەزال غەزالی، رابەری رۆحی عەلەوی، سەرۆکی عەلەویەکانی لازیقیە و تەرتوس و حومسە…
ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکەکان، رابەری رۆحی عاڕەبە سورەکیەکانی شەهبا و ئیدلیبە
ناتانیاهۆ، پادشای هەموو وڵاتە عاڕەبییەکان، سەرۆکی قەنەیتڕە و دەرعا و بەرزاییەکانی جۆلانە…
ئێستا دەزانن کێ سەرۆکی ئەو کیانە فاشیست و دەسکردەیە کە ئیستیعماری فەڕەنسی و بەریتانیا دروستیان کرد و ناویان نا سوریا…؟
تێبینی:
چەمکی سورەکی بە واتای سوریە تورکەکان دێت.
چەمکەکە، بۆ ئەو عاڕەبە سوریانە بەکار دێت کە لە سوریا دەژین، بەڵام ئینتیما و وەلایان بۆ تورکەکان و بەتایبەتیش ئەردۆغان هەیە و ئەو بەسەرۆکی خۆیان دەزانن و لەژێر فەرمانی تورکەکان دان و ماوەی ١٠٠ رۆژ لە بەنداوی بەرخۆدان و پردی قەرەقۆزاخ شەڕی رۆژاڤایان کرد. دیارترین نموونەی سورەکییەکان ئەبو عەمشە و ئەبوو حەمزەن.
