غورباتشوف: باڵەخانە بەرزەکانی ترەمپ دەبینم کەبردوونی بەئاسماندا
5 ساڵ لەمەوپێش
زانکۆ ناسڕ ئەحمەد بەگ
میخائیل غۆرباتشۆف دواین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت دەستی تۆمەتی بۆ رۆژئاوا درێژ دەکات بەوەی کەکاری ئیستیفزازی بەرامبەر روسیا دەکەن و وتیشی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١ لەئەنجامی پلانگێڕی هەرەسی هێنا.
پەیامنێری ( بی بی سی ستیڤ روزنبیرگ) بەرنامەیەکی گرنگ و بێوێنەی لەگەڵ غورباتشوف ئەنجامدا لەدوای (25) ساڵ لەداڕمانی یەکێتی سۆڤیەت.
میخائیل غورباتشوفی تەمەن (85) ساڵ بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگاڵتەوگەپی خۆی نەکەوتووەو کاری نەکردۆتەسەر نەخۆشیەکەی.
هەر لەدەستپێکی گفتوگۆکەدا گورباتشوف بەگۆچانێکەوە دەڕۆشت و وتی ببینە ئێستا پێویستم بەقاچی سێیەمە بۆ رۆشتن .
گورباتشوف رەزامەندی پیشاندا بۆ گفتوگۆ گردن لەسەر دواین ساتەکانی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت .
لەسەر ئەوکاتە دواو وتی (ئەوەی بەسەر یەکێتی سۆڤیەت هات رروداوێکی درامی بوو بەلایەنی منەوەو بۆ هەموو ئەو کەسانەشی کە لەناو یەکێتی سۆڤیەت دەژیان .
کودەتا بوو
لە ٢١ی سێپتێمبەری ١٩٩١ هەموو میدیاکانی راگەیاندن لەهەواڵەکانیان لەتیڤیەکانی روسیا بەڕاگەیاندنێکی سەیر دەستیپێکرد ‹› شەوتان باش هەواڵەکانتان پێشکەشدەکەین
سۆڤیەتسکی سایوز بۆلشی نی سوشیستڤویت “ Советский Союз больше не существует
یەکێتی سۆڤیەت چی تر بوونی نەما
پێش ئەم اگەیاندنە بەچەند رۆژێک، هەموو سەرکردەکانی روس و بیلاڕوس و ئۆکرانیا کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی یەکێتی سۆڤیەت و پێکهێنانی یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆ، هەر لەگەڵ ئەوەشدا هەشت کۆماری تری یەکێتی سۆڤیەت بڕیاریاندا کە بەشداربن لەو یەکێتیەدا.
هەموویان بڕیاریاندا کەڕووبەڕووی ئیرادەی غورباتشوف ببنەوە کەزۆر هەوڵیدا هەموو کۆمارەکان لەیەک دەوڵەتدا بهێڵێتەوە .
سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت لەو سەردەمەدا وتی “خیانەتێک لەپشتمانەوەو بەتایبەت لەپشتی منەوە روویداوە، ئەوان خانوویەکی داریان گڕتێبەردەدا بۆ داگیرساندنی تەنها یەک جگەرە، تەنها بۆ دەسەڵاتێک کە نەیاندەتوانی بەدەستی بهێنن بەڕێگاکانی دیموکراتی، لەبەرئەوە تاوانیان ئەنجامداو کودەتایان کرد. ‹›
غورباتشوف وازهێنانی خۆی لەسەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەت راگەیاند لە ٢٥ی دیسەمبەری ١٩٩١و بۆ دواین جار ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لەسەر کریملن داگیرایە خوارەوە .
لەسەر هۆکاری ئەم بڕیارە وتی “وڵات بەرەو جەنگی ناوخۆیی دەڕۆیشت و من رێگریم لەهەڵگیرسانی ئەو جەنگە گرت”.
هەروەها وتیشی “جیابوونەوەی کۆمەڵگاو ململانێکان لەوڵاتێکی وەک روسیای پڕ لەچەک لەگەڵیشیاندا چەکی ناوەکی، دەبێتە هۆی ماڵوێرانکردنێکی لەڕادەبەدەرو کوشتارگەرێکی بێ کۆتا، بۆیە رێگەم بەخۆم نەدا کەئەوە رووبدات لەپێناو مانەوەم لەدەسەڵات هەر لەبەر ئەو هۆکارە دەست لەکارکێشانەوەم بردنەوە بوو بۆ من ‹›.
پۆتین و ترهمپ و جیهان لهدیدى مبخائیل غورباتشوف:ئهو پیاوهى ئیمپراتۆریهتى یهکێتى سۆڤیهتى داڕماند
ئەی پۆتین چی؟؟
لەبەیاننامەی وازهێنانەکەی، غورباتشوف وتی کۆمەڵگا (ئازادی خۆی بەدەستهێنا) بەهۆکاری بەرنامە چاکسازییەکەی بەناوی (بیریسترویکا )، ئەمڕۆ دوای ٢٥ ساڵ لێمپرسی بەوەی کەئایا ئێستاش بڕوای وایە کەئازادی هەڕەشەی لەسەرە لەڕوسیا؟؟
وەڵامیدایەوەو وتی “ئەم پڕۆسەیە هێشتا تەواونەبووە، پێویستمان بەوەیە کەزۆر بەڕاشکاوی بدوێین لەبارەیەوە، هەندێک کەس هەن کەئازادی بێزاری کردوون، هیچ هەستێکی باشیان تێدا بەدیناکرێت”.
لێمپرسی مەبەستت ڤلادیمێر پۆتینە؟؟ وەڵامیدایەوەو وتی دەبێت خۆت ئەو گرێیە بکەیتەوە بەوەی مەبەستم لەکێیەو وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خۆت جێدەهێڵم .
غورباتشوف خۆی لەڕەخنەگرتن لەسەرۆک فلادیمێر پۆتین بەدووردەگرت، بەڵام هەندێک ئاماژەی بەجیاوازی خۆی و فلادیمێر پۆتین دا ...
لەگەڵ ئەوەی غورباتشۆف خۆی بە دووردەگرت لەپۆتین بەڵام رەخنەو سەرنجی زۆری لەکەسە نزیکەکانی دەوری پۆتین دەگرت یەکێک لەوانە سەرۆکی کۆمپانیای (ڕوس ئۆیل).
لەوەڵامی پرسیارێک بەوەی کەئایا سەرۆک پۆتین هیچ راوێژێکی پێدەکات وتی ‹› ئەو بەنزیکەی هەموو شتێک دەزانێت و لەهەمان کاتیش هەر کەسێک حەزی بەوەیە بەو شێوەی کەخۆی دەیەوێت کارەکان بەڕێوەببات و بەفەڕەنسی وتی (ئەمە دۆخی دنیایە)
ئیستفزازی ڕۆژئاوا
غورباتشوف رەخنەی لەڕوسیای نوێ بەتوندی گرت و وتی “بیرۆقراتییەکان هەموو سەروەت و سامانی وڵاتیان دزیوەو دەستیانکردووە بەدروستکردنی کۆمپانیای گەورە گەورە”...
بەشێوەیەکی راستەوخۆ رەخنەی لەیەکێک لەکەسە نزیکەکانی پۆتین گرت کەئەو کەسەش (ئیگور سیتشین)ی گەورە سەرۆکی (روس ئۆیل)ەو بەوە تۆمەتباری کرد کەهەوڵی دەستگرتن بەسەر کایەکانی بەڕێوبردنی وڵات ئەدات”.
هەروەها غورباتشوف هێرشی کردەسەر وڵاتانی رۆژئاواو تۆمەتباریکردن بەوەی ئیستفزازی روسیا دەکەن، وتیشی بڕوای تەواوم هەیە کەمیدیای رۆژئاوایی لەناویاندا (بی بی سی) رێکاری تایبەتیان بۆ داناوە بۆ شێواندنی پۆتین و لەناوبردنی، بەڵام ئەنجامی ئەوکارەی دەیکەن، رێژەی لایەنگرانی پۆتین بۆ لە 86% بەرزبۆتەوەو بەم زووانە ئەگاتە 120%.
هەروەها گۆرباتشۆف باسی لەپەیوەندییە نزیکەکەی خۆی و سەرۆکی پێشووتری ئەمریکی رۆناڵد رێگان کرد کەدەستپێشخەری کرد بۆ پلانی کۆتایی هێنان بەجەنگی سارد، هەر لەبەرئەوە پێویستیش بوو رای گورباتشۆف لەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بزانین و بزانین کەئایا چاوی پێی کەوتووە؟؟
وەڵامی دایەوەو وتی: (باڵەخانە بەرزەکانی دەبینم کەبردوونی بەئاسماندا، بەڵام هیچ چانسکێم نەبووە لەنزیکەوە بیبینم لەبەرئەوە ناتوانم دادوەری دنیابینی و سیاسەتەکانی بدەم تەنها دەزانم بازرگانێکە کەتەنها هەوڵی سەرمایەداری دەدا).
هەروەها بردنەوەی ترەمپی بەکارێکی سەرنجڕاکێش ناوزەندکردو وتی هەموو روسیاو تەنانەت منیش بڕوامان بەبردنەوەی دیموکراتەکان بوو، بەڵام من ئەو لێدوانەم بەئاشکرا نەدا .
زۆرێک لەڕۆژئاواییەکان غورباتشوف وەک پاڵەوانێک دەبینن، غورباتشوف ئەو پیاوە بوو کەئازادی بەخشی بەڕۆژهەڵاتی ئەوروپاو رێگای دا بەیەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا، بەڵام بەلایەنی زۆرینەی ناوخۆی وڵاتەکەی غوباتشوف بەو سەرکردەیە دەبینن کەئیمپراتۆریەتی یەکێتی سۆڤیەتی لەناوبرد .
گۆرانییەکی سۆڤیەتی
لێمپرسی ‹›بەرپرسیاریەتی کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت دەگریتەئەستۆ ؟››، وتی: ئەوەی ئازارم دەدات ئەوەیە خەڵک لەڕوسیا لەوکارە گرنگەی کەکردوومە تێناگەن. بەردەوام بوو وتی بەرنامەی (بیریسترویکا ) دەرگای ئاشتی و پێکەوەژیانی بۆ ڕوسیا لەگەڵ دنیا کردەوە، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی تاکۆتایی بیبینم.
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا پەیامنێرەکەی بی بی سی لەگەڵ غورباتشوف بەرەو پیانۆکەی غورباتشوف بەڕێکەوتن و پەیامنێرەکە دەستیکرد بەلێدانی پیانۆو غورباتشۆفیش دەستیکرد بەچڕینی چەند گۆرانیەکی تایبەتی ئەوکاتی سۆڤیەت .
یەکێتی سۆڤیەت لەچاو تروکانێکدا کۆتایی هات، سەردەمی ئەو یەکێتییە چۆن بوو بەبەراوورد بەسەردەمی ئیمپراتۆریەتەکانی تری رۆمانی و عوسمانی؟!
وای دەبینم کارێکی نادادپەروەرانەیە کەهەموو ئەو کارانە بدرێت بەسەر غورباتشوفدا یاخود بدرێت بەسەر ئەو وڵاتانەی کەبڕیاری جیابوونەوەیاندا لەیەکێتیەکەو بووەهۆی لەناوبردنی یەکێتی سۆڤیەت .
لەوەیە یەکێتیەکە خۆی لەسەرەتاوە کۆمەڵێک هەڵەو کەموکورتی تێدا بووبێت، لەوانە (ئابووری، سیاسی، ئایدۆلۆجی).
لەوەیە قەدەری وابوو بێت کە ئەو یەکێتیە هێزێکی سەروو سرووشتی تەمەن کورت بێت.