له‌به‌رده‌م چواره‌مین کۆنگـره‌ى گشتیدا

یـــه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان ‌ چـــۆن کۆنــگره یـــــــــه‌کى پێویســته‌ ؟

نه‌وزادى موهه‌ندیس

5 ساڵ لەمەوپێش



نهوزادى موههندیس

*لهم ساتهوهختهوه تا 7/کانونى یهکهمى 2019 کهمتر له 15 رۆژ ماوه بۆ وادهى راگهیهنراوى بهستنى کۆنگرهى چوارههمى گشتى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان، خۆشبهختانه کۆمهڵ گهلێک ههنگاو بهکردارهکى پیادهکراوه بهنیهتى بهستنى کۆنگره لهکات و وادهى دیاریکراوى خۆیدا، لهههڵبژاردنى نوێنهرى کۆمیتهو مهکتهبهکان و دواتریش بهستنى کۆنفرانسى مهڵبهندهکان بۆ دیاریکردنى نوێنهرانى کۆنگره، که وابڕیاره (1000) نوێنهر ببنه ئهندامى کۆنگره.ههموو ئهم ههنگاوانه مایهى دڵخۆشین، چونکه بهسهرکهوتویى و تاڕادهیهکى باشیش بێ کێشهو کهموکوڕى و ئاژاوهو پشێوى بهڕێوهچوون له (14) مهڵبهندو دوو بازنهو (207) کۆمیتهدا. لهماوهى تهنها نێوان 16 تاکۆتایى مانگى 11/2019دا، که بهههموو پێوانهیهک و بهبهراوورد بهگهورهیى و فراوانى و ئاڵۆزى پڕۆسهکه سهرکهوتنى وهدیهێناوه. لهکاتێکدا کهماوهى زیاد له (10) ساڵه پڕۆسهیهکى ئاوها جێبهجێنهکراوه. که بۆ خۆى ئهم کاره گهواهیدهرى زیندویهتى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان و ئۆرگانهکانیەتى و پهرۆشى ئهندام و لایهنگران و ئاستهکانى خوارهوهى پێکهاتهکهیهتى، ئهو راستیهش دووپاتدهکاته کهههرکاتێک سهرکردایهتى یهکێتى ویستبێتى بهجددى کارێک یان پڕۆسهیهک چێ بکات چهنده گهورهو سهخت و ئاڵۆزیش بێت دهتوانێت بیکات و رێگهنادات هیچ بهربهستێک رێگهى بهرهوپێشچوون و نوێبوونهوهى لێبگرێت، کهواته که (10) ساڵه کۆنگره نهگیراوه، بهماناى ئهوهدێت ئهوه سهرکردایهتى یهکێتى بۆخۆى ویستى راستهقینهى نهبووه بۆ ئهو کاره.

*بهڵام ئهوهى دهخوێنرێتهوه لهم پڕۆسهیهو گهرموگوڕهیهى ئهم قۆناغه سهرهتاییانهو کهمى ماوهى بهردهم خۆئامادهکردن بۆ بهستنى کۆنگره لهکاتى خۆیدا، گومان دهکرێت کهکۆنگره له 7/12دا سازبکرێت، بههۆى لهلایهک ئامادهسازییهکان لهماوهى تهنها شەش رۆژى سهرهتاى مانگى 12/2019دا ناتوانرێت تهواوبکرێت نه لهڕووى لۆجستى و نه لهڕووى ماددى لهجێگهى مانهوهو خواردن و بانگهێشتنامهى میوانانى دهرهکى و پێداویستیهکانى ترى  ههڵبژاردن و لیست و نه لهڕووى ئهمنیشهوه، تائێستاش لهناوهندى دهرهوهدا هیچ ههڵبژاردنێک نهکراوه، کهواته گوماندهکرێت کهکۆنگره لهو وادهیهدا ببهسرێت، بهڵام دهبێت ههر ئهنجامبدرێت و رهنگه بکهوێته کۆتایى ساڵى 2019و سهرهتاى ساڵى 2020وه، چونکه ئیدى ئهم سهرکردایهتیهى ئێستا ناتوانێت دواى بڕینى ئهو قۆناغانهو ئهو خهرجیه زۆره  کۆنگره چیدیکه دوابخات بهپێچهوانهوه دهکهوێته بهر فشار و ناڕهزایهتیهکى گهورهى بنکهو ئۆرگان و نوێنهرانى ههڵبژێردراوى کۆنگرهوه.

*پرسیارهکه لێرهدا ئهوهیه کهچۆن کۆنگرهیهک پێویسته بۆ یهکێتى لهم قۆناغهدا؟ ئهى کۆنگرهى چى پێدهکرێت؟ئایا کۆنگرهش دهبێته فریادڕهسى ههموو کێشه کهڵهکهبوهکانى (10) ساڵى رابووردوو؟ ئایا یهکێتى بههێزو یهکگرتوو دهمێنێتهوه یان بهپێچهوانهوه بهرهو لێکترازانى ریزهکان و  دڕدۆنگى ناوخۆیى زیاتر دهڕوات؟ و دهیان پرسیار و گومان و ترس و دڵهڕاوکێى تر ..

ئایا یه‌کێتىبه‌هێز و یه‌کگرتوو ده‌مێنێته‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و لێکترازانى ریزه‌کان و دڕدۆنگىناوخۆیى زیاتر ده‌ڕوات؟

سهرهتا دهبێت ههموان و بهههموو ئاڕاستهو باڵ و تهکهتولهکانى ناو یهکێتیهوه که بهداخهوه ههر لهئێستاوه سهریانههڵداوهتهوهو بهتوندیش دژایهتى یهکتر دهکهن و ههریهکهیان گهرهکێتى بهرامبهرهکهى بشکێنێت و بچووک و نابوتى بکات و خۆشى زاڵ و دهستهڕۆ بێت لهکۆنگرهدا، دهبێت ههموان سهرهڕاى ئهو پێشبڕکێیه یان ململانێ ناڕهوایانهى نێوانیان دهبێت لهمهترسى و گهورهیى ئاڵنگاریهکانى دهوروبهرى و گۆڕانکاریهکانى ناوچهکه و عێراقیش لهبهرچاوبگرن، بۆ ئهوهى ههنگاوو بڕیارێک نهدهن لهکۆنگرهدا که یهکێتى لهحزبێکى گهوره و کاریگهرو خاوهن نفوزى سیاسى و ئابورى و ئهمنى و جهماوهرى و سهرتاسهرى عێراق و کوردستانى گهورهشهوه بهرهو حزبێکى بچوکى لۆکاڵى قهتیسکراوو بێ بایهخ و کاریگهر ههنگاو بنێت، بۆیه پێویسته ههرچیدهکرێت ههموان لهسهر:

*میکانیزمێکى تهواو دیموکراسى و موتوربهکراو بهنهرمى نواندن لهبهرامبهر یهکترو دوورکهوتنهوه لهگیانى تۆڵهو نهمان و دهرپهڕاندنى یهکترى بکهنهوه.

*پێویسته کۆنگرهیهکى تهواو ئامادهسازیکراو بۆى لهههموو رووهکانهوه ئهنجامبدرێت که لهگهڵ ئهوهى ببێته هۆکارى نوێبوونهوهى روخسارو رهفتارو کردارو عهقڵى سهرکردایهتى و ئۆرگانهکانى، لهههمانکاتیشدا نهبێتههۆى لێکترازانى ریزهکانى و دوورکهوتنهوه و وازهێنانى ژمارهیهکى گهورهى ئهندامانى.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهبهسهر ههموو گوتارو کردارو ههڵوێست و ئایدیاو فکرى یهکێتیدا بچێتهوه که له (10) ساڵى رابردوودا تهواو بهرهو پاشهکشهچوون بۆتهوه نهک پێشکهوتن و گهشهکردن.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهیهکێتى لهڕووى ئۆرگان و پهیکهرو پێکهاتهوه بکرێتهوه حزبێکى رهشیق و چوست و چالاک کهبتوانێت سهختى و قورسایى قۆناغى ئاینده ههڵبگرێت و رووبهڕووى ببێتهوه.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهبنهما حزبى و مهرکهزیهتى بڕیارو پڕهنسیپه حزبیهکان لهخۆبگرێتهوهو تۆخیشیان بکاتهوه.

* کۆنگرهیهک پێویسته کهسهرچاوهى داهاتهکانى یهکێتى شهفاف و روونبکرێت و لهدهستێکى ئهمیندا بێت و بهههمان شێوهش خهرجیهکانیش بهپێى رێنمایى و یاساو لهدهسهڵاتى دیاریکراودا بێت.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهیهکێتى بکاتهوه بهحزبى پله یهکى کوردستان و ئهمهش بهنزیکبوونهوهى لهجهماوهرو خاکیبوون و گهڕانهوه دهبێت بۆ سهرهتا شۆڕشگێڕیهکان و بهدهمهوهچوونى داواکاریه رهواکانى جهماوهرى پانوپۆڕى گهلهکهمان دهبێت.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهیهکێتى بکاته حزبێک کهڕابهرایهتى پڕۆسهو قۆناغى نوێى دژه گهندهڵى و بێکارى و ناعهداڵهتى بکات و ههوڵى دۆزینهوهى ههلى کارو خۆشگوزهرانى و خزمهتگوزارى و پاراستنى ئهمن و ئاسایش و رێزیش لهدیموکراسیهت و ئازادییهکان و یاسا و مافهکانى مرۆڤ و راگهیاندن و میدیاو هاوڵاتیان بگرێت.

*کۆنگرهیهک پێویسته کهیهکێتى بدرەوشێنێتهوهو متمانهى جهماوهرى بۆ بگهڕێنێتهوه و بیکاتهوه حزبى داموودهزگایى و دووربکهوێتهوه لهحزبێکى قهتیسى ناوچهگهرى و بنهماڵهیى و دهوڵهمهندان و بازرگانانى سیاسى.

*گهرهکیشه کهئهندامانى کۆنگره کهسانى بوێرو چاونهترس و رۆشنبیرو بهتواناو لێهاتوو بن بۆ ئهوهى گفتوگۆى گهرموگوڕو جددى بکهن و پێشنیازو رهخنهى جددى پێشکهشبکهن و تهنها وهک ژمارهو بۆ دهستبهرزکردنهوهو بهڵێى ناڕهوا جێگه نهگرن و گرنگیشه دهستهمۆى تهنها بهرژهوهندى و بهرنامهو رێبازى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان و شاڕێگهکهى بن، نهک توله رێگه کورت و کوێرهکانى تهکهتوله ناڕهواکان.

بۆیه تهنها بهکۆنگرهیهکى ئاوها دهتوانرێت یهکێتیهکى بههێز و پتهوى دواى مام بههێزبکهینهوه.بهپێچهوانهوه ئهوا یهکێتى دهبێته خهبهرێک لهزهمهنى رابردوودا.

*ئاشکراشه ئهم کۆنگرهیهش ناتوانێت تهواوى خهوش و کێشه کهڵهکهبوهکانى چهندین ساڵه چارهسهربکات و ببێته عهسایهکى ئهفسوناوى، بهڵام دهکرێت لانى کهمى ئهو کێشانه چارهسهر بکات و بهههنگاوێکى ئهرێنیش له قهڵهمدهدرێت و یهکێتى تاڕادهیهکى باش دهگێڕێتهوه بۆ سهر شاڕێگهکهى یهکێتى دوور لهباڵباڵێن و تهکهتولاتى ناڕهواى بهرژهوهندچێتى گروپ و دهستهو چهند سهرکردهیهکى پاوانخوازو قۆرخکارى پلهو پۆست و ئیمتیازاتهکانى حزب و حکومهت بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵ و خزم و کهسوکارو عهشرهت و تهکهتولهکانیان. ههروهها دهشبێته هۆى ئهوهى که ههرلایهک و سهرکردهیهک قورسایى راستهقینهى خۆشى بۆ دهربکهوێت، کهههر ئهم کارانه بوونهته هۆى راز و گلهیى زۆرینهى ئۆرگان و ئهندامهکانى یهکێتى خۆى و جهماوهرى گهلهکهشمان. کهناکرێت چیدى درێژهیان پێبدرێت بهبیانوى جیاوازهوه. ههربۆیه کۆنگره نابێته فریادڕهسى ههموو کێشهکان.

جا ههرکات کۆنگرهیهک که ههموان بهخهمخۆرى و دڵسۆزى و ئهمانهتهوه کاریان بۆ سهرخستنى کردو دروشم و ناوهڕۆکیان پێکهوهگرێداو ئامانجى روونیان ههبوو بۆ ئایندهو ههموان پهرۆشى پاراستنى یهک و یهکگرتوویى ریزهکانى بوون و بهرژهوهندى و بازرگانى و دهسکهوته کهسیهکانیان خسته ژێر بهرژهوهندى باڵاى یهکێتى و گهل و نهتهوهوه، ئهوا بهدڵنیایى ئهم کۆنگرهیه دهبێته مایهى زیاتر پتهوکردن و بههێزبوونى یهکێتى و ههستانهوه و بوژانهوهو گهشهکردنیشى بۆ قۆناغى ئاینده، بهڵام گهر بهپێچهوانهوه کاریانکرد، ئهوا ئهوهى که لهیهکێتیش ماوهتهوه لهدهستدهچێت و بهرهو پووکانهوهى زیاترو بچوکبوونهوهو لێکترازان و دڕدۆنگى زیاتر ههنگاو دهنێت. ئهوکاتیش ههموان دهڵێین خۆزیا کۆنگرهیهکى ئاوهامان نهبهستایهو ئهو زیانه گهورهیهشمان بهیهکێتیهکهمان و تهواوى مهسهلهى کوردایهتیش نهگهیاندایه، چونکه یهکێتى بهههموو ههڵهو کهموکوڕیهکانیشیهوه تائێستا ههر بهو تروسکایه ئۆمێدبهخشه ماوهتهوه بۆ تهواوى کوردایهتى لهههرچوار پارچهکهى کوردستاندا کهههموان چاوهڕوانى کارى گهورهترى لێدهکهن، بۆیه ئهم کۆنگرهیه ههم چارهنووسسازو گرنگ و ههمیش مهترسیداره، جا سهرکردهى ژیرو حهکیم و دووربین لهڕۆژه تهنگانهکاندا دهردهکهوێت نهک لهکاتى ئاشتى و ئارامیدا.

به‌هیواى ئه‌وه‌ى که‌کۆنگره‌ى چوارهه‌مى گشتى ببێته‌ وێسگه‌یه‌کى رۆشن بۆ نوێبوونه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌و راستکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کان و په‌ندوه‌رگرتنیش له‌ڕابووردوو خۆسازدانه‌وه‌ش بۆ ئاینده‌و بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌کردنى زیاتری یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار