پاره سهرچاوهى بێ متمانهیى....و
غازى حهسهن
5 ساڵ لەمەوپێش
غازى حهسهن
مرۆڤ بەهێزترین هێزداری سەر رووی زەوییە، توانیویەتی گەلێک شت لەپێناوی رێکخستنی ژیان و گەشەپێدانی کاروبارەکانی خۆی بدۆزێتەوەو بەکاریانبهێنێت. زۆر لەو شتانە لەپێناوی ئەوەیە ژیانی خراپ و رەش و پیسی خۆی پێ راستەڕێ بکاتەوەو بەرەو ژیانێکی باشترو سەروەرتر هەنگاوبنێت. هەندێکیش لەو شتانە بەپێچەوانەوە، ژیانی مرۆڤ و ژیاری و چارەنووسی مرۆڤایەتی دەخاتە بەردەم هەڕەشەو ترسەوە، شتە بۆگەنەکان بۆگەنتر دەکات.
چەک و گەشەپێدانی چەک یەکێکە لەو ئامرازانە سەرباری بەکارهێنانی بۆ داکۆکی، دەبێتە هۆکاریش بۆ کوشتارو ماڵوێرانی، بەشێک لەناکۆکییە نێودەوڵەتییەکانیش پەیوەندی بەخۆپڕچەککردنی وڵاتەکان و بارزگانی چەک هەیە. ئەمەش سەرباری نائارامی، سەرچاوەشە بۆ دەستخستنی پارە. دەرمان وەکو چەک لەهەندێک شوێندا بارزگانی پێدەکرێت و لەئەنجامی دەستخستنی سەرمایە، مرۆڤ بەرچاوی تاریک دەبێت و هیچ بایەخ و گرنگییەک بەکاریگەری و خراپکردنی تەندروستی بەکارهێنەرانی دەرمانەکان نادات، بەمەش لەپێناو پارەی پیس، ژیانی رۆشنی خەڵک تووسی تاریکی و ناخۆشی و ئازار دەکەن.
سەدان هەزار نموونە دەتوانین لەبارەی بەکارهێنانی پارەو دەستخستنی وەکو سەرچاوەی نەهامەتی و ئازارو ناخۆشی و پیسبوونی ژیانی مرۆڤ و ژینگەو هەتا مردنی سروشتیش ئاماژە پێبکەین.
پارە بەرلەوەی سروشت بگۆڕێت (ئەخلاق و نەریت و بەهاو ئاین و بیروڕای مرۆڤیش) دەگۆڕێت
پارە بەرلەوەی سروشت بگۆڕێت (ئەخلاق و نەریت و بەهاو ئاین و بیروڕای مرۆڤیش) دەگۆڕێت، لەخاوێنی و بێوەیی و دەستپاکی و خاوەن ئیرادەیەکی خودی بەرەو تاوان و دڕندەیی و سوکبوون و کۆیلاتی و هیچبوونەوە دەیبات.
مەکیسم گۆرگی نووسەری رووسی دەڵێت: (ئەگەر دەتەوێت تاوان لەناو ببەیت، پارە لەناو ببە). واتە سەرچاوەی (تاوان) بە(پارە)وە گرێدراوە.
وینستۆن چرچڵیش لەگێڕانەوەی رووداوێکی تایبەتی خۆیدا دەڵێت :لەساڵی ١٩٤١ رۆژێک بەتاکسی دەڕۆشتم بۆ BBCبۆ چاوپێکەوتنێک، کاتێک گەیشتمە شوێنی مەبەست، بەشۆفێرەکەم گوت نیو کاتژمێر چاوەڕوان بکە تاکو من دەگەڕێمەوە .
شۆفێرەکە وتی: نەخێر قوربان من دەبێت بەپەلە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە تاوەکو گوێبیستی چاوپێکەوتنەکەی چرچڵ لەڕێگای رادیۆوە بم. چرچڵ دەڵێت لەبیستنی قسەی شۆفێرەکە زۆر خۆشحاڵبووم، کە بەم شێوەیە خۆشەویستی بۆ من هەیە، (10) دۆلارم خستە دەستییەوە.
شۆفێرەکە بەبینینی ئەو پارەیە دڵخۆش بوو گوتی لەقەبری باوکی چرچڵ بەم، ئەگەر بتەوێت تاکو سبەینێ لێرەدا دەوەستم . لەو کاتەوە تێگەیشتم پارە هەست و سۆز و خۆشەویستی و مەبدەئی مرۆڤەکان دەگۆڕێت.
ئەم قسە هەزاران بارە زێڕ دەهێنێت، ئێستا سەیری ئەم دوو قسە بکەن (تاوان و پارە)، (هەست و سۆز و خۆشەویستی و مەبدەئی مرۆڤ و پارە).
با دیقەتێکی کورت لەپێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤی کوردیش لەدوای راپەڕین بدەین، بزانین پارە چەندە بۆتە سەرچاوەی (تاوان)، چەندە بۆتە بکوژی (خۆشەویستی و هەست و سۆزی مرۆیانە و بیروبۆچوونەکانی). پارە لەجیاتی گۆڕین و چارەسەری ژیانی خراپ و تێکشکان و ماڵوێرانی و نەهەماتییەکانی دوای جەنگ، پێویستە نەکرێتە سەرچاوەی پتری تێکشکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی دیکە و بەجۆرێکی دیکە.
لەبیرمە دەمانوت مامۆستا سەر بۆ مووچە دانانەوێنێت، واتا پارە ناتوانێت کەرامەت و هەڵوێست و بۆچوونی مرۆڤەکان تێکبدات. کەچی ئێستا دەڵێین تۆ ئەوکاتە پیاوی و کەرامەتت بەهێزەو خاوەنی کەسایەتی و هێز و بڕیاری خۆتی، کە (لێتداو خۆت دەوڵەمەندکرد، لرفت کردو پێگەیشتی و بوویە خاوەنی پارە.. گرنگ نییە ئەوەت لەکوێ بوو، چۆنت پەیداکرد). لەسەرەتای راپەڕینی ١٩٩١ گومرگ شەرعیەتی بەلرفکردن و گوێنەدان بەئەمەت لەکوێ بوو دا، ململانێی حزبایەتی شەرعیەتی بەپڕکێشکردن و پڕکردنی گیرفانی ئەو کەسانە دا، کەئارەزووی دەوڵەمەندبوونیان لەڕێگەی سیاسەتەوە هەبوو. سەردەم سەردەمی گیرفان گەرمکردن و بەتاڵکردنەوەی ویژدان و ئیمان و متمانە بەخۆبوون بوو. سیاسیەک کەزۆر دژی گەندەڵی قسەدەکات، لەبیرمە لەکۆنفرانسێکی حزبیدا بائاشکراو دەنگی بڵند گوتی (گیرفانی گەرم، قسەی گەرمیش بەرهەمدەهێنێت، لەمڕۆ بەدواوە دەبێت شەرعیەت بەپەیداکردنی پارە بدەین!!). ئەمە سەرەتاو ئەنجامی پارەی پیسە بۆ بەرهەمهێنانی ژیانێکی پیس. گوتارێکی خۆکوژییە، بۆ بەرهەمهێنانی گوتارێکی بکوژ.
پارە بووە سەرچاوەی گۆڕینی ژیانێکی پاک و پڕ لەمەبەدەئی کەسانێک، کە لەشاخدا تەنیا جووتێک پێڵاوی شەوڕۆو گیرفانە نانێکی رەقی دەویست. پارە سەرچاوەی کارەساتە بۆ مرۆڤ، وەکو سەرچاوەی خۆشگوزەرانیشە. پارە هێزێکە، دوای ماندوبوونێکی زۆر بەدەستدەخرێت، بەئاسانیش دەتوانێت کەسایەتی و متمانە و بیروبۆچوون و ئیمانی خەڵک بگۆڕێت. کورد گوتەنی: (پارە چڵکی بەری دەستە، پارە دین بەرە).
مرۆڤ لەپێناو لابردنی ئازارو خراپییەکانی بەردەمی پێویستی بەپارە دەبێت، نەک پارە بکاتە سەرچاوەی بۆ گۆڕینی ژیانێکی باش بۆ خراپ. پارە کاتێک دەبێتە هێزێکی شەرعی بۆ کوشتنی متمانەو بڕوابەخۆبوون، دەبێت بزانین مرۆڤەکان لەتونێلێکی داخراوی ترسناکن.
پەرلەمانێکی روو