زنجیره‌ی نامه‌ هیندوستانیه‌کان

گۆران مه‌ریوانی

5 ساڵ لەمەوپێش



- ژم: یهک

کوردستانیـــــان و رۆشنبیـــری ئــــــازاد

 

نووسینی: گۆران مهریوانی

2019-11-28

 

ماڵنــــــــی ئـــــــهو: جهوهـــهر لال نههــرۆو کــورد

ئهمن ههینێ لهبهردهم ئهو ماڵهی کهههمیشه خاوهنهکهی دهماڵی مه، دهمی منداڵیم، نێوی دههات، وێستاوم. سهرهم گرتووه. عهشاماتێکی زۆریش بهپهرۆشی چوونه ژوورهوه. بهشێکیان خوێندکاری ئاکادیمی پۆلیسن. ئونیفۆڕمیان (هاوپۆشاکیان) گهواهی قسهمه. نۆڤهمبهر (١٣٠) ساڵ دهگوزهرێ بهسهر یادی هاتنه دونیای ئهوهوه. خانوویهکی مهزن، ئهمێستا موڵکی گشتییه، بۆته ماڵمۆزهخانه. باخچه و دارو زیخ و چیمهن و....... تا بڵێیت دڵگیرو قهشهنگه. تۆ بڵێیت ئهو کوردستانیانهی دێنه ئێروکانێ، که کهم نین، سهردانی لاله نههرۆیان (١٨٨٩-١٩٦٤) نهکردبێ؟ راڕهوهکانی پڕن له کتێب، بهزمانی جیاواز. ژوورو سهر مێزو دیوارو....... ئیدی ههر کتێبه و کتێب. کهل-و-پهلی ئهودهمی ماڵهکهی مه، بهسهر سوڕمانهوه تێبینی دهکهم، لهوی ئهوی باشتره! ئهمه ماڵی یهکهم سهرۆکوهزیرانی هیندوستانی ئازاده، ١٩٤٧. جهوههر لال نههرۆ، که ناوهکهی بههیندی ئاوها دهخوێنرێتهوه نهک وهک نهوهی پێشوو، جهواهیر، که لهعارهبیهوه گواستوویانهتهوه، شوورهتدار به (پاندیت- بابی رۆحی وڵات). ده ماڵی مه، به هۆی بابمهوه، ههمیشه به پهرۆشهوه باس لهو دهکرا.

ئێستا ئهمن تهنێ وێستاوم و بابم لهتهکدا نییه! ساڵانێکی زۆر گوزهشتووه. چقهد بابم دڵی دهکراوه گهر بهاتباو بۆ جارهکی لاله نههرۆی له نزیکهوه بدیبا! یاخود جهوههر لال رێی بزر بکردبا و سهردانی مهی لهکوردستانێ بکردبا. ههردووکیان، ئهفسوس، یهکدیان نهبینی و کهسیشیان نهماون. 

 مــــــــــــاڵی مه و نههـــــــــرۆ & هیندوستان

«منداڵینه، کابرایهک ههیه دهبێ بیناسن، نابێ نێوی ئهو دهبیرکهن»! دهمێ بابم ئێوارانێکی ده فرۆشگای خۆی گهڕاوه، ئاوهای گۆت. بابم عاشقی خوێندنهوه بوو. کتێب دڵی ئهوی دهکردهوه. به رۆژ، بهدهم بازرگانیهوه، ده فرۆشگای خۆی، چی فریا بکهوتبا دهیخوێندهوه. ئێوارانیش بۆ مهی منداڵی دهگێڕاوه. پاشان خهریکی باخچهکهی دهبوو. ئهو دهیگۆت گوڵ-و-کتێب خوشک-و-بران!

«ئهو نێوی نههرۆیه، لال جهواهیر»، ئهوجا کتێبێکی قهباره ئهستووری بهرز کردهوه وهک پیشهی خۆی لهبهرگی گرتبوو، بهخهتی خۆی دهسهر بهرگهکهی «رسائل السجن من نهرو الی ابنته اندیرا» نوسیبوو.

«چاوکهن، ئهندێرای کچی بۆ زیندان دهنووسێ و دهپرسێ، ئهرێ بابه کورد کێن و چین؟ ئهویش وهڵامی دهداتهوه، کوردان کورمانجی دهپهیڤن، نهتهوهیهکی گهورهن، فرهگهلێکیان ده ئێستای تورکیادا دهژین و تورکان غهدرو زوڵمیان لێدهکهن، ئهوانیش خاوهن خهباتن. لێ گهورهترین نهتهوهی بێ-دهوڵهتن. ده زیندانێوه نامه دهنووسێ و بۆ کچهکهی و روونیدهکاتهوه! کێ زات دهکا ئهوڕۆ باسی کورد بکات نههرۆ نهبێ؟ جا له گشت شتێ باشتر دهزانن چییه منداڵینه؟» ئهمن یهکهم کهس بووم دهمگۆت نا. «ئهم کابرایه دۆستی نزیکی گاندی-ـشه، ١٨٦٩-١٩٤٨؟». گاندی لای بابم له تهک نههرۆدا نمونهی رۆشنبیری بیر-ئازاد بوون، قهدرداربوون. 

مــــــــــــــن

ئێستاکونێ ئهمن دهنێو ماڵی ئهودام له دهلهی-نوێ له گهڕهک و سهرشهقامی: تین مورتی مارگ. بهرامبهر، ئهو کتێبهی که بابم هێندهی خوێندبۆوه، ئهو بهشانهی که باسی کوردیان دهکرد ئهزبهر کردبوو، وێستاوم و ههزاران بیر-و-بۆچوون له دهستما، له سهرما و له دڵم ڕا ئهمسهر-و-ئهوسهر دهکهن. تهنێ دوو شت توانیویانه ده بهڵانسی هێمنی خۆم، تا ئهوڕۆکه،  بمترازێنن. جارهکی، ٢٠٠٤، له مهدرید که بهرامبهر تابلۆی به نێوبانگی پاپڵۆ پیکاسۆ، ١٨٨١-١٩٧٣، گوێرنیکا، ١٩٣٧، وێستام و ئهوڕۆش!

ئهم دوو مرۆڤه، لال نههرۆ و گاندی، ده سهرهتای چهرخی پێشوودا، هیندوستانیان بهرهو ئازادی برد. بێ-شهڕ-و-شۆڕ به گوزارشته کولتوریهکهی. پێش گشت شتێ، که ئهوه بابهتی باسهکهی من دهبێ، مرۆڤی ئازاد، رۆشنبیری ئازادیان ده ئاسیادا هێنایه گۆڕێ.

مــــــــــــــــن

ئهمن ده ژیانم ڕا زۆر جاران گیراوم، تێههڵدراوم، راونراوم، دهربهدهر بووم. بهر ههڕهشهی مان-و-نهمان کهوتووم. وهدووم کهوتوون، چاودێریکراوم تا دۆست-و-ناسیاوم بناسرێن........ بزانرێ کێ دۆستایهتیم دهکا........ تاد.  بۆ تووشی ئهو دهردی سهریه بووم؟ چوون تهنێ نهمدهویست وهک (ئهوان) بیربکهمهوه. دهمخواست توانای بیرکردنهوه و تێڕامانم دهژێر رکێفی خۆمدا بێ. کارێکی ئاوهاش سهردهمی نهوجهوانی من و ئێستاش یاساخ و قهدهخهیه. ئهمه تهواوی پارت و رێکخراوه سیاسیهکان دهگرێتهوه لهو پهڕی چهپهوه تا ئهو پهڕی راست، بێ-ههڵوێران! دۆخێک که حوکومهته یهک-به-دوا ی یهکهکانی عێراق کهمتر دهکرا بۆیان رهدونانێکی بهوجۆره ئهنجامبدهن، وهک له پارت-و-رێکخراوه ژێر زهمینیهکان، چوون ئهمان شارهزابوون! ههر دهگهڵ رهخنهیهکت بگرتبا، بۆچوونت وهک (ئهوان) نهبایا، ئیدی بهدهستی خۆت گۆڕی خۆتت ههڵکهندبوو. هێندهی پارت-و-رێکخراوهکان دهنێوی خۆیاندا چاودێری یهکدیان دهکرد، حوکومهت هێندهی نهدهکرد. ئهوهندهی ئهمان له سهر بیر-و-باوهڕ یهکدیان دهسڕیهوه، حوکومهت کهمتر چاقۆی کوشتنی ههڵدهگرت!

        تهنێ رێگهیهکیش بۆ زۆرانبازی ئایدۆلۆژی و بیر-و-باوهڕ هێز-و-خوێن بوو. له دیدی جڤات و کۆمهڵیشهوه، کێ گورزی خوێناوی بهاویشتبا، رێزدارتر بوو. رۆژانێ بوو هێز-و-خوێن پیرۆز بوو. گهر گهرما-و-گهرمیش نهکرابا، گرفت نهبوو، چوون، تۆڵه به سهبره، ئهمما بهزهبره!

پرســــــــــــــــیار

دهڵێن ده جڤاتێکی دروست و شکۆداردا دوو دیدگای، به دهر له دهسهڵاته قانوونییه فهڕمیهکان، رهخنهگر و چاودێرکار بهسهر کۆمهڵهوه ههیه، مێدیا و رۆشنبیران. ههر دووکیشیان له ژێر سایهی یهک مهرجدا  بهڕێوه دهچن: بیرکردنهوهی ئازاد و کارکردنی سهربهست! ئێمه له ههر دووکی بێ-بهری بووین. بۆ؟  بۆ کوردستان به کوردستانیهکانیهوه نه بووه خاوهنی وشهی ئازاد، بیری ئازاد، کرداری ئازاد؟  بۆ رۆشنبیرێکی کوردستانی دهبێ: کۆمۆنیست، مارکسی، ماوی، ئامریکایی، ناسری، ههواداری بهعثی سوری، بهریتانی، تورکی، سعودی، ئێرانی............. تهنانهت ئالبانی-ش(٢) بێ، لێ خاوهنی بیر-وبۆچوونییهکی تایبهت به خۆی و کوردستانیانی خۆی نهبێ؟ بۆ نابێ سهر به گشت خانه ئایدۆلۆژیهکدا بکهیت، گهر بابهتێکی پۆسهتیڤی تێدا بێ وهریبگریت، بگونجدرێنێ لهتهک ههلومهرجی ههنووکهییدا و ئهوجا ماڵئاوایی لهوجۆره بیر-و-باوهڕه بکهیت؟ بۆ دهبێ تهنێ وهها بیربکهیتهوه و رهفتار بکهیت، که سهرکردهکهت دهخوازێ؟ تهنانهت بۆت نهبێ وهک پهیڕهوهو-و-پڕۆگرامی ناوخۆی پارت-و-رێکخراوهکهشت سهر-و-سهودا بکهیت؟ بهڵکو تهنێ دهبێ وهک یهک سهرکردهی زینده، به دهر له زهمان و مهکان، جا ههچ رهنگ-و-بۆیهکی ههبێ، رهفتاربکهیت؟ به بێ جیاوازی رێکخراو، وهک گۆتم له چهپ تا راست، له دیندار و ئایدۆلۆژیدار، له میانڕهو-و تا ئهوپهڕی قوتبهکان.

تۆمارکردنی ئایدۆلۆژی و بیر-و-بۆچوون

رۆشنبیران و مێدیاکارانی مه ههرگیز سهربهست و ئازاد نهبوون. ههر له بهر بهیانی مێژووهوه دابهشبوون دهنێو جوغزی ئایدۆلۆژی و بوونه بهشێک له پارت و ێکخراوه سیاسیهکان. بهمهش مردنی خۆیان عهیانکرد. دهرئهنجام بوونه بهشێک لهو پێکهاتهیهی کوردستانیانیان بهوڕۆ گهیاند. دیدگایهک که چاودێریکاره بهسهر کۆمهڵهوه، رهخنهگره لهههمبهر سیاسهت و جڤاتهوه، ئێمه ههر لهبهرهبهیانی مێژووهو لهدهستماندا. دهگمهنن ئهوانهی لهو بازنهیهدا نهگیرساونهتهوه.

بۆیێ ههر زوو پارت و رێکخراوه سیاسیهکانمان هاوتای دهسهڵاتی حوکومهت بوونه تۆمارگای بیر-و-بۆچوون، لهوێشێوه راپۆرتدان دهربارهی شێوهی بیرکردنهوهی کهسهکی و تاک. ساڵانێکی زۆر نابا دوای ئهوهی ئامریکا به تهواوبوونی جهنگی دوو، کۆمێتهی تۆمارکردنی بیروباوهڕهی جیاواز و راپۆرتدان لێیان دروستدهکهن، پاشان ئاوروپییهکانیش ههمان مێتود دهبێته شێوهی کارکردنیان. لهکن مهش (پاراستن ١٩٦١-١٩٦٢)، ئهوجا یهک-له-داوی یهکی پارتهکان زیندان، تۆمارگهی ئایدۆلۆژی، راپۆرتدانی چۆنیهتی بیرکردهوه دهخوڵقێنن. سیاسیهکانی مه بۆ ئهو کاره پهنایان بردۆته بهر رۆشنبیران، ئهمانیش ئهو ئهرکهیان جوان وهئهستۆی خۆیان ناوه. ئهمه، سهرهتای به گۆڕسپاردنی رۆشنبیر-و-مێدیای ئازاده، له مێژووی نوێی ئێمهدا.  کوشتن و تێڕۆر، لهکن گشتیان ئاو خواردنهوه بووه.  بۆ؟ چوون پاساوی ئاسان بووه: خائینن، ده بهرهی گهلدا نین، میللهتفرشن و .......! که گفت-و-گۆکانی ئایا کوشتنی (فوائادی مهجید میسری) دهخوێننینهوهو فرمانی تێڕۆری ئهو لهکن کۆمێتهی کوشتنی نێو شاری سولهیمانی ئهودهم دهڕوانین، رێک کۆپیه و درێژهپێدانی، به ناو، شۆڕشی کولتوری پارتی کۆمۆنیستی چین-ه!

وشــــــهی دوایـــــــــی

ئهم وشانهی که من دهینووسم به هیچ جۆرێک پیرۆزکردنی باوهڕێک، ئایدۆلۆژیهک، وڵات و رێکخراوێک، یان سهرکرده و رابهرێک نییه،  قهدردان نییه به سهرکرده و وڵاتێک. ئهمن دهمهوێ بزانم بۆ نهکرا بۆ کوردستانیان بناخهی رۆشنبیرێکی ئازاد، مێدیایهکی سهربهست رۆنێن؟ به نهبوونی ئهو ههوڵهش رۆشنبیران و مێدیاکارانیان کهوتنه داوهکهوه و بوونه بهشێک له مێژووی دوور له شکۆ و پڕ خوێناوی له نێوبردنی خۆمان. بۆ تاکو ئێستاکونێ رۆشنبیرێک، سیاسیهک، مێدیاکارێک به مشتێک دۆلار دهکڕێ و دهفرۆشرێ؟ بۆ لهکن ئهم لا دهچیته ئهو لا به قات و کهراوێت و خۆ-بهزل-زانینهوه؟ بۆ گشت لایهنێک ئامادهیه یهکێک لهم سووک-رۆحانه، بێ-چاو تروکاندن، بکڕێ! گهر مهبهست سووکردنی تاک نهبێت! گهر مهبهست سڕینهوهی رۆشنبیران و مێدیاکاران نهبێت! گهر ئامانج نهمانی دیدگای رهخنهگر و چاودێریکار نهبێت!

پــــــــــــوختــــــــــــهی بــــــــــاس

(١). ئهو هۆیانه چین که رۆشنبیر، مێدیاکار و سیاسهتمهداری مهی له خهسڵهت و ئاکاری کهسهکی سڕیوهتهوهو

ئهوانی کردۆته‌‌ بهشێک له سهر-و-سهودا و مامهڵهی بازرگانی؟

(٢). بۆ رۆشنبیران و مێدیاکارانی ئێمه بوونه بهشێک له مێژووی خوێناوی مه؟ له جیاتی رهخنه و رۆشنکردنهوهی

نههامهتی ئهو سهرگهردانیانهی که شهڕی ناوخۆ دهکرێ تووشمان بکات؟

(٣). زمانی کوردی: گهر زمانی مه، وهک سهلمێندراوه، رهچهڵهکی زمانه هیند-و-ئاوروپیهکانی ههبێ، ههر وهک لهو ساڵانهی دواییدا سهلمێندراوه که تهنانهت لاتین-ش به رهچهڵهک دهچێتهوه سهر زمانی هیند-و-ئاوروپایی، که بنچینهیان سان-سکریته، باشه بۆ زمانناسانی کوردستانی روویان له هیندوستان نهکرد که مهڵبهندی زمانه هیند-و-ئاوروپیهکانه، واته سان-سکریت؟ بۆ دهچوونه سۆڤیهت و ئاوروپا؟  بۆ زمانناس و پسپۆڕانی بواری زمانناسی مه سهر له سان-سکریت دهرناکهن، ئاگاداری زمانی هیندی نین؟ که بنچینهی زمانی کوردییه! تا ئێستاکونێ دێن و دهڵێن فڵانه وشه به عارهبی، فارسی، تورکی، روسی........ئاوها و ئاوهایه کهچی نازنن خودی وشهکه به دایکی رهسهنیان، سان-سکریت چییه؟

(٤). ئاین: بۆ مهولانا خالیدی نهقشبهندی رووی له هیندوستان کرد بۆ خوێندنی لاهوت (ئاینناسی)؟ گریمان دهکرا بۆ ئهو نهقشبهندی بکاته مهزههبی فهڕمی میرنشینی بابان، گریمان مهزههبی قادریان و پیاوانی تری تورکی عوسمانلیان بۆیان نهکرابا ئهو له سولهیمانی وهدهرنێن، داخۆ ئێستا ئێمه مهزههبێکی تایبهت، قوتابخانهیهکی تایبهتی ئاینی ئیسلامیمان به خۆمان دهبوو؟ وهک فارسان، تورکان و عارهبان؟ دهکرا بۆمان دین و ئیمانمان به موسڵمانی بهێڵینهوه وهلێ به تێڕوانینی خۆمان؟ وهک وان؟ نه بووینایهته پاشکۆی ئهبهدی ئهوان؟

دووبـــــــاره مــــــــــــن

ئهمن هاتوومهته هیندوستان تا وهڵامی ئهو پرسیارانهم بزانم. عهوداڵیانم. شوێن پێی مهولانا خالیدی نهقشبهندی له هاتنه هیندوستانیهوه تا گهڕانهوهی و وهدهرنانی له پایتهختی رۆشنبیران: سولهیمانی، خوێندنهوهی گاندی و نههرۆ که سهرکهوتن له دهرهوهی بهلشهڤیزم، کۆمۆنیزم، کاپیتالیزم، لیبرالیزم و ......تاد قوتابخانهیهکی ئازاد بۆ رۆنانی رۆشنبیرانی ئازد و مێدیاکارانی ئازاد درهستبکهن، ئێمه، به بهراورد بهوان، تهواو شکستمان خوارد. ئێمه بووینه کۆیلهی سیاسیهکان!

به پێی توانا له (هاوڵاتی)-دا بۆچوونهکانم دهخوێنیتهوه لهوبارهوه. تکادهکهم، بێ-هیچ دهمارگیریهک، تۆش بهشێبه لهو گفتوگۆیانه.

 

تا ژمارهی داهاتوو

گۆران مهریوانی – هیندوستان

٢٠١٩-١١-٢٩

خەڵکی بەشێتم ئەدەنە قەڵەم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار