نزیک له فیکه‌ى کۆتایی
5 ساڵ لەمەوپێش
فارس نه‌ورۆڵى
سێ جه‌نگى گه‌وره ڕوده‌ده‌ن، له ئه‌نجامدا لێکه‌وته‌کانى بۆشایی سیاسی و ئیدارى دروست ده‌بێت، له‌م بۆشاییانه‌دا ده‌رفه‌ت بۆ کورد دێته پێش سێ ده‌سه‌ڵاتى خۆماڵى دروست ده‌کات، ئه‌مه‌ش پاش گۆڕینى ته‌رازوى هێزه‌کان و جێگرتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى نوێ له برى په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کان، دواتر به‌شداربوونى ده‌ره‌وه‌ى ماڵى کورد له پانتایی کوردستانى گه‌وره‌دا، له ئه‌نجامى که‌وتنه ژێر پۆستاڵ و بۆمبی هه‌رسێ جه‌نگه‌که ، سه‌ره‌تاى مێژویه‌کى نوێ و سه‌رکه‌وتوی له جوگرافیایه‌کى هیلاکدا ده‌ستى پێ‌کرد. شه‌ڕى جیهانی یه‌که‌م کۆتاى دێت و حکومه‌ته‌که‌ى مه‌لیک مه‌حمود دروست ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا کۆتایی گه‌مه‌که نییه‌و زلهێزه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که خه‌ریکى ڕِێکخستنه‌وه‌ى دواى جه‌نگن، بۆ لێدانى فیکه‌ى کۆتاى ، هه‌رچه‌نده شێخ محمود هه‌مووهه‌وڵێکى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ى حوکومڕانى کورد‌و نامه‌ش بۆ لینین ده‌نوسێ، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌نجام له‌به‌رهاوسه‌نگى ئابورى سیاسی و مه‌زهه‌بى فیکه‌ى کۆتایى به زیانى کورد لێده‌درێ و کورد له‌گه‌مه‌که‌دا به دۆڕاوى ده‌رده‌چێت. جه‌نگى دووه‌مى جیهانى کۆتایى دێت و کۆمارى کوردستان له مهاباد به ڕابه‌رایه‌تى پێشه‌وا قازى محمد دروست ده‌بێ،لێره‌دا باشور به ڕابه‌رایه‌تى بارزانى ڕۆڵێکى گرنگیان ده‌بێ له پاراستنى کۆمار‌دا، به‌ڵام دواتر له ئه‌نجامى گفتوگۆى شاهانشاو ڕوسه‌کان کۆمارى کوردستان ده‌کرێته قوربانى نه‌وت، ئیتر قازى له سێداره ده‌درێ، بارزانى بۆ به‌رده‌وامى په‌یامه‌که‌ى کۆمارى کوردستان به‌ره‌و سۆڤیه‌ت ده‌ڕوات ،به‌ڵام کورد له فیکه‌ى کۆتای ئه‌م گه‌مه‌یه‌دا به دۆڕاوى ده‌رده‌چێ ،دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م جیهان ده‌چێته قۆناغێکى دیکه‌ى جه‌نگ که‌به شه‌ڕى سارد ناسرابوو له نێوان ئه‌مه‌ریکاو سۆڤیه‌ت و هاوپه‌یمانه‌کانیان ،پاش ململانێى سه‌ختى نێوان بلۆکى سه‌رمایه‌دارى و بلۆکى سۆشیالیستى دا له 21 ى سێپیتمبه‌رى 1991 هه‌موو میدیاکانى ڕوسیا به هه‌واڵێکى سه‌یر ده‌ستیان پێ‌کرد وتیان شه‌وتان باش هه‌واڵه‌کانتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین(سۆڤیه‌تسکى سایوزبۆلشى نى سوشیشت خویت) واته ، (یه‌کێتى سۆڤیه‌ت چیتر بوونى نه‌ما )ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى پڕۆژه چاکسازییه‌که‌ى غورباتشوف به‌ناوى (بیریسترویکا) ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا فۆکۆیاما تیۆریاى (کۆتاى مێژوو) ى دانا که‌مه‌به‌ستى کۆتایى سۆشیالیستى و سه‌رکه‌وتنى لیبراڵیه‌تى سه‌رمایه‌دارى ئه‌م سه‌رکه‌وتنه که‌فۆکۆیاما باسى ده‌کرد که کۆتای مێژووه ،له‌وسه‌رو به‌نده‌دا که کۆتاى جه‌نگى عێراق ئێران دێت، به‌عس په‌لامارى کۆیت ده‌دا ،له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى ته‌مێى عێراقى سه‌دام ده‌که‌ن، لێره‌وه ده‌رفه‌تێک بۆ کورد دێته پێش دواى جه‌نگى کۆیت به‌عس له‌کوردستان ده‌رده‌کرێ و حوکومڕانى خۆماڵى دروست ده‌بی، کورد ده‌بێته خاوه‌نى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى خۆى له چوارچێوه‌ى یاسادا ، هه‌رێمى کوردستان جێگاى خۆى ده‌گرێ ،له‌وکاته‌وه تا ئێستا به‌به‌رده‌وامى دوژمنانى کوردستان پیلان ده‌گێڕن دژى حوکومه‌تى هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو قۆناغه سه‌خته حکومه‌تى هه‌رێم خۆى ڕاگرتووه، ده‌کرێ بڵین ئه‌م مانه‌وه‌و خۆڕاگرییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌موو دوژمنکاراییه‌دا موعجیزه‌یه، دواى ڕووخانى به‌عس پاش چه‌ند ساڵێک به‌هارى عه‌ره‌بى سه‌ر هه‌ڵده‌دات . دواتر هێزێکى ترسناکى وه‌ک (داعش) ده‌رده‌که‌وێت، ئیتر لێره‌وه ده‌کرێت بڵێین تیۆریایه‌که‌ى فۆکۆیاما کۆتایی مێژوو شکستى خواردوو سه‌ره‌تای مێژوویه‌کى نوێ ده‌ست پێ ده‌کات .دونیاى تاک جه‌مسه‌رى ده‌گۆڕێت بۆ فره جه‌مسه‌رى ئابوورى و سیاسى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازى که ڕوسیا وچین ڕابه‌رایه‌تى ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر چى تا ئێستا ئه‌مریکا قسه‌که‌رى یه‌که‌مى جیهانه ، به‌ڵام وه‌ک پێشتر مه‌رج نییه هه‌موو قسه‌کانى بکاته کردار ، بۆیه ئێستا ناوچه‌که هه‌نگاو به هه‌نگا و له فیکه‌ى کۆتایی نزیک ده‌بێته‌وه و، به دۆخێکى هه‌ستیاریدا تێده‌په‌ڕێت ، زلهێزه‌کانى جیهان بۆ جارێکى دى داڕشتنه‌وه‌ى نفوزى خۆیان له ناوچه‌که هه‌موو کارتێک به‌کار ده‌هێنن، وڵاتانى ناوچه‌که‌ش بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان له نه‌خشه‌ى ئاینده‌ى ناوچه‌که و کۆتایی گه‌مه‌که زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن به‌ڵام ترسى ده‌وڵه‌ته‌کانى ناوچه‌که ئه‌وه‌یه تا ئێستا ناتوانن پێشبینى سیاسه‌تى سه‌رۆک (ترامپ) بکه‌ن بۆ ئاینده‌ى ناوچه‌که ، ئه‌ى کورد چى بکات ؟؟بۆ ئه‌وه‌ى له فیکه‌ى کۆتایی وه‌ک گه‌مه‌کانى پێشوو به دۆڕاوی نه‌کرێته ده‌ره‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساته وه‌ختى فیکه‌ى کۆتایی سه‌رده‌مى حکومه‌تى (شێخ محمود و کۆمارى کوردستان) چونکه ئه‌گه‌ر چى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى کورد له سێ قۆناغى سیاسى و مێژووى جیاوازدا بوو له سێ هه‌لو مه‌رجى دیارى کراوى په‌ره‌سه‌ندنى کۆمه‌ڵگاى کوردی‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ڵام زۆر ئاڵۆز نیه ، کۆبه‌ندى خاڵه هاوبه‌شه‌کانى نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى بکه‌ین و خاڵه لاوازه لێکچووه‌کان ده‌ست نیشان بکه‌ین و به په‌له چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزینه‌وه ، پێش هه‌موو شتێک له‌م دۆخه‌ى عێراق و ناوچه‌که‌دا کورد له برى قسه کردن بیر کردنه‌وه و یه‌کگرتن بکاته ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى کارکردنى، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا بۆ یه‌ک خیتابى کوردى پێویسته ناوه‌ندێک هه‌بێت ببێته چه‌ترى کۆ کردنه‌وه ،له ئێستاشدا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم گونجاوترینه بۆ ئیداره دانى ململانێکان له نێوان کورد و ئه‌وانى دیکه‌دا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆلاى لایه‌نه‌کان و ئاسایی کردنه‌وه‌ى دۆخى سایکۆلۆژیایى لایه‌نه‌کان ده‌ست پێکێکى باشه بۆ به‌رجه‌سته کردنى جیهانبینى یه‌کى هاوبه‌شى کوردستانا، بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه خێراتر بکرێت سه‌رۆکى هه‌رێم که له سروشتى خۆیدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى هه‌یه ده‌کرێ و ده‌توانێ متمانه‌ى سیاسى نێوان لایه‌نه‌کان دروست بکات و هه‌موو لایه‌ک هه‌ست بکه‌ن که پشکیان له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌یه ،چونکه یه‌کێک له کێشه‌کانى ناو ماڵى کورد خۆ به خاوه‌ن نه‌زانینه، یاخوود دان پێدانه‌نانه به یه‌کتریدا ، ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ کاردانه‌وه‌ى قێزه‌ون له مێژووى کوردا، له لایه‌کى دیکه‌وه له حکومه‌تى (شێخ محمود و کۆماری) دا به ئێستاشه‌وه هاوئاهه‌نگى و لێکگه‌یشتن له نێوان ڕۆشنبیران و سیاسیه‌کاندا نییه ، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى سلبى هه‌بووه له‌سه‌ر فه‌زاى گشتى ، بۆیه ده‌کرێت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناوه ناوه به کۆ یاخوود جیاجیا پرس و ڕا به ڕۆشنبیران بکات سه‌باره‌ت به کارى سیاسى چۆنیه‌تى به‌ڕه‌نگارى لێره‌وه ده‌توانین به جۆرێکى دیکه ئاڕاسته‌ى شه‌قام بکه‌ین نه‌ک به‌م دۆخه شێواوه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت که بۆته لاوازى ئینتیما و نه‌مانى متمانه له نێوان خه‌ڵک و سیاسیه‌کاندا، ده‌بێ ڕ‌ۆشنبیرانى کوردیش هه‌ست به به‌رپرسیارى مێژووى و ئه‌رکى خۆیان بکه‌ن سه‌یرى دۆخى ڕ‌ۆشنبیرانى گه‌لانى تر بکه‌ن سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌کانیان،له لایه‌کى دیکه‌وه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه چونکه ئه‌مه کارتێکى به‌هێزه به ده‌ست دوژمنانمان که ترازان دروست بکه‌ن ،بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێت یه‌کبگرنه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستى کوردستانى گه‌وره‌ش پێویسته لێک گه‌یشتنێ هه‌بێت به تایبه‌تى له ئاستى میدیا و ڕه‌وه‌ندى کوردى و کارى جه‌ماوه‌ریدا ، له نێوان باشور و ڕۆژئاواشدا هاوکارى ئیدارى جدى تر بکرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موانیش به چاوى ڕێز و شانازیه‌وه سه‌یرى ئه‌وه بکه‌ن که باشوور (هه‌ولێر) ئێستا قه‌ڵاو پێگه‌ى کورده له ئاستى جیهاندا . دواجار ده‌بێت کورد بزانێت له ئێستاوه تا هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا گۆڕلنکارى جدى ڕوو ده‌دات ، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به هاوکارى هه‌موو لایه‌ک و دابه‌ش کردنى ڕۆڵ زۆر به دیقه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن، به تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و دروست هه‌نگاو هه‌ڵگرن ،ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه بگرینه به‌ر سه‌ده‌ى بیست و یه‌ک سه‌ده‌ى کورده ،ده‌بێت فیکه‌ى کۆتایی پشکى کوردیشى تێدا ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کانى دوێنێ دووباره بکه‌ینه‌وه وکه‌س که‌س نه‌خوێنێته‌وه و نه‌زانین چۆن یارى بکه‌ین ، ئه‌وا یارییه‌که‌مان ده‌بێته یارى سه‌ر سه‌هۆڵ و وه‌ک یارییه‌کانى دیکه ده‌کرێینه ده‌ره‌وه.