هـــــیـــــچ!
نهبهز جهلال
5 ساڵ لەمەوپێش
نهبهز جهلال
لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە گوێ لەدۆخی گشتی ھاوڵاتییان بگرە، ھەموویان رەوانبێژو خۆشڕەو، وەک قاسپەی کەو دەخوێنن و قسە دەکەن، ھەردەڵێی سیاسییەکی پڕ ئەزموونن؛ چوومەز ئەوەندە گوێیان لەو قسە باقوبریقانەی سیاسەت بووە ھەموویان لەبەرکردووە وەک شیعری جاران.!
ئاخر ٢٨ ساڵ زۆرە بۆ درۆ.؟!..
لە ڕوو؛ بەڕێکەوت پرسیارێک ئاڕاستە دەکەی، ھەرچی سەرنج و تێبینی و شرۆڤەو رانانە بێ دیکۆمێنت و ئەرگۆمێنت و بەڵگە وەک دوکەڵی جگەرە بە نەفەسێک ئەیکا بەقوڕگتاو ھەڵئەسێتە سەرپێ و ئەڕوا، وا ئەزانێ تۆ بەرەی دوژمنی یان خەڵکی پاکستان.!
لەکۆتایشدا سوعبەتچییەکی قۆشمە دەرئەچێ و ئەڕوا بۆ نێرگەلەکێشان.!
لەچات و مێسنجەر؛ پرسیاری لێ ئەکەی، خۆی ئەدزێتەوەو ئەڵێ ھیچ نییەو ھەروەک جارانە، وەک ئەوەی لەجاری جاراندا زۆر حاڵی بووبێت و شتێک لەئەمی تیابووبێ، بەدەست و قامکی ئەو بڕیارە خوڵقێنەرو کاریگەرەکانی بەدزییەوە دەدرێن و دەکەونە پشت پەردە ھی ئەوەو لەئێستادا بەمیوانی ناوەختەوە سەرقاڵەو دەستی گیراوەو پێی ناکرێ وەڵامت بداتەوە یان خوانەکا قسەیەکی لەدەم دەرچێ و بەرپرسیاربێ بەرامبەری.!
کەلام شەرەف، سیقە بدۆڕێنێ و نەبێتەوە بەھیچ.!..
کە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەکەی ئەڵێ: وەڵا لەشوێنێ میوانم ..... بەجێی دێڵم بۆ ئێوەی خوێنەر...
ھەزار و یەک فشەی پاساوی بۆ ئەبێ...!
بەکورتی زۆر شورەیی و عەیب و نامەردانەیە ؛ دەستت ھەبێ لەخەڵەتاندن و سەرقاڵکردنی خەڵک بەنێوو خولانەوەی بۆشایی ھیچەوە، تەنانەت گەر بەشێکی بچوکت بەرکەوێ و ھەستی پێبکەی، بەبڕوای من ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی ترسناک و کۆتایی قۆناغێکی ناشرینە.!
ئاشکرایە کە ھیچ، ھیچ بەرھەم دێنێ و، شتەکانیش دەباتەوە بۆ سەر ھیچ.
وەک کارەکتەر پێمناخۆشە کەھیچبن ، گەر تۆی ئازیزیش ھەست بەو ھیچبوونە دەکەیت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی، قبوڵیشتە ئەوھا بمێنیتەوە، ئاشکرایبکە بانگی محەمەد بەئاشکرا خۆشەو شەرمی ناوێ، تا نرخی راستەقینەی خۆشت لەدەست دەرنەچووە، چوون قبوڵکردنیش ئاست و ھۆکارو پێوەری بایی خۆی ھەیە لەنرخدا وەک رێژەی دیاریکراو ھەر چۆن خاڵێک « سفر » ھیچەو کەچی پلەیەکیشە وەک ژمارە وەک تەنھاو وەک کۆ لەگەڵ ژمارەکانی تر.!
بۆیە زوویر مەبەو رامەوەستە، بڵێ منیش لەگەڵ ھیچ و ھیچەکاندا، ھیچبوونەکەی خۆم دەپارێزم بۆ مانەوەی ھیچبوونەکەم لەھیچدا، ژیان چۆن گۆڕاوە.! جاران بۆ شکۆ چی دەکرا، ئێستا بۆ گەیشتن بەھیچ بوونیش چی دەگوزەرێ.!
ئەمە؛ کەی خەمی ھەموان بوو بۆ نیشتیمان .؟!..
با ئاوڕێکی ورد لەھیچەکانی تێپەڕیو لەساڵانی رابوردوو بدەینەوە، چەند ھیچ بوون و دوایش چەند بەبچوکی و پووچی پوکانەوە.؟!.
ئەمڕۆ نا سبەی گشت « ھیچەکان دەچنەوە، دۆخی ھیچ نەبوونی خۆیان»، و نیشتیمان و نەتەوەش وێرانتر دەبێ.!