ناونیشاندان به«خراپترین رژێمی دونیا»
ده‌که‌وێته نێو قورسترین کێبڕکێوه!
گۆران مه‌ریوانی
5 ساڵ لەمەوپێش
نووسینی: وۆڵفگانگ هانسۆن*
وه‌رگێڕانی له‌سویدیه‌وه:
گۆران مه‌ریوانی
به‌داخه‌وه، کێ تایتڵی خراپترین رژێمی دونیا ده‌باته‌وه، له‌کێبڕکێیه‌کی گه‌لێ سه‌ختدایه. حاڵی حازر، بێ هیچ شک و گومانێ، ئێران گه‌وره- کاندیدی ئه‌و پۆسته‌یه.
سهرۆکانێ، بۆ خاتری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بێ ئه‌وه‌ی چاوبتروکێنن هاوڵاتیانی خۆیان ده‌کوژن، له‌بناغه‌دا لاواز‌و گه‌نده‌ڵن.
سێ-قات گرانکردنی سووته‌مه‌نی، کهمودهتێکی درێژخایه‌ن له‌ڕێی گه‌نجینه‌ی گشتییه‌وه پشتیوانی لێده‌کرا تاههرزان بفرۆشرێ، هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی پڕۆتێستهکانی ئه‌و ئاخریانهی ئێران بوون. گرانکردنی سووته‌مه‌نی گورزێکی کوشنده بوو بۆ فرهگهلێ له‌هه‌ژاران و بێکارانی ئێرانیان.
هه‌رچه‌نده، له‌وڵاتانی دیکتاتۆردا، هاوڵاتیان زۆر تووڕه‌ن له نه‌بوونی ئازادی، هاوشێوه‌ی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی هه‌میشه پڕۆتێستان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌ڕژێنێته سه‌رشه‌قام و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی رژێم،، ناڕازیبوونه له‌باری ئابوری وڵات.
چه‌ند جه‌لاده ئاخوونه دیکتاتۆره‌کان به راستی هه‌ست به‌هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن ده‌کرێ له‌داخستنی سه‌رجه‌می تۆڕی ئینته‌رنێتدا بخوێنرێته‌وه که بۆ ماوه‌ی (٤-٥) رۆژ سه‌رله‌به‌ریان ته‌واو له‌کارخران. ته‌نانه‌ت بۆ رژێمی ئێرانیش ههنگاوێکی ئا له‌وجۆره له‌حاڵه‌تی ئاسایی تێپه‌ڕاندوه‌و نۆڕماڵ نییه. پهلهقاژێیهکه تاههوڵی وێستانی پڕۆتێستهکان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسۆن بده‌ن، نه‌کا خۆیان بۆ ئه‌کسیۆنی زێده‌تر رێکبخه‌ن.
پێشتر، رژێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ئامانج بگات، بهخاوکردنهوهی پڕ-هێواشی رایه‌ڵی-ئینته‌رنێت و داخستنی هه‌ندێ پلاتفۆڕمی کۆمه‌ڵایه‌تی، قایلبوو.
سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی تا سه‌ردانه‌وێنن
گه‌واهیه‌کی تری په‌له‌قاژه‌ی رژێم بۆ خۆ قورتارکردن، به‌وه‌دا دیاره، که‌چه‌ند «شهریعهتخوانێک»و لێکده‌ره‌وانی ئیسلام لهتێڤیی ده‌وڵه‌ته‌وه بیروبۆچوونێک راده‌گه‌یه‌نن به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆتێستهوانی دژ به‌ڕژێم ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌بێ تیرباران بکرێن و ئه‌شکه‌نجه‌بدرێن تادهمرن. سه‌رجه‌می ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نێ بۆ په‌لکێشی خه‌ڵکه تاسه‌ریان پێدانهوێنن.
ته‌قه‌کردن له‌دانیشتووانی خودی خۆت، به ته‌قه‌مه‌نی زینده، به‌داخه‌وه کارێکی ئاسایی نییه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌که ده‌یسه‌لمێنێ که رژێم تاچه‌ند تۆقیان له رابوونی خه‌ڵکان چووه، به‌جۆرێک ده‌ترسن که‌دیکتاتۆریه‌تی ئیسلامی پاکی راماڵێ. ته‌نیا وه‌ڵامێکیش که په‌ی-پێده‌به‌ن تا ته‌خت-و-به‌ختی خۆیان له‌ته‌نیشت ئه‌م قازانه گۆشتانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه بپارێزن، زێده‌کردنی چهوساندنهوەو توندوتیژییه.
ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆر سوودمه‌ند بووه له‌جه‌نگی سوریادا، چیان له‌ده‌ستبێ له‌وێنده‌رێ کردویانه تاهاریکاری هاوپه‌یمانه‌که‌یان، دیکتاتۆر بەشارئەسەد، بکه‌ن. به‌ڵام پێناچێ ده‌رئه‌نجامێکی گه‌لێ سه‌رکه‌وتوویان ده‌ستبکه‌وێ.
دانیشتوانی وڵاتانی دراوسێی ئێران لهپڕۆتێستگهلێکی به‌رفراواندا رابوون دژ به‌ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌وان له‌عێراق و لوبنان، که‌ناکۆکی نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌بی ئیسلام، مه‌زهه‌بی شیعی سه‌روه‌ر له‌ئێران و ئه‌وی تریان سوننه، (سه‌روه‌ر لهمیسرو سعودی عەرەبی) تێیاندا به‌رجه‌سته بووه.
رژێمی شیعه‌ی عێراقی له‌به‌غداد هاوشێوه‌ی هه‌ڤاڵ-و-دۆسته ئێرانیه‌کانیان خۆی ته‌رخانی قه‌تڵوعامی دانیشتووانی خۆی کردووه ده‌مێ بهتهقهمهنی-زینده ته‌قه لهپڕۆتێستهوانان ده‌که‌ن.
به‌شێکی به‌رفراوانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامن تا باشترین نموونه بن له‌بواری رژێمانی نا-کارامه و گه‌نده‌ڵکاردا، لێ لهدیدگایهکهوه که سه‌ر بهچاخهکانی ناوه‌ڕاسته‌و پاوانکراوه به‌دیدی دینگه‌رایی. پێده‌چێ لهپڕۆتێستهکانی به‌هاری عاره‌بی، ٢٠١١، داخوازیانی به‌رفراوانی خه‌ڵکی بۆ هه‌لی کاری زێدهترو ئازادی زۆرتر هیچ فێر نه‌بووبن. به‌داخه‌وه، ئه‌م راپه‌ڕینه، عەرهبیهش، ٢٠١٩، له‌وه‌ده‌چێ ببێته شکستی.
کهپهرهیسهندو بڵاوبۆوه ئیتر له‌گه‌مه ده‌رده‌چێ
روسیا و چین دوو رژێمی سهرکوتکارو دیکتاتۆرن کهپهیماننامهیهکی نا-فه‌رمیان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵکدا مۆرکردووه، تا حاڵی حازر بڕی کردووه، به‌گوزارشت و لهدیدێکهوه که‌ده‌سه‌ڵاتی هیچ کامیان تائێستا راسته‌وخۆ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا نییه. هه‌تا ئه‌وده‌مه‌ی رژێم ده‌توانێ خۆشگوزەرانی بۆ خه‌ڵک دابینبکات، دانیشتوان بهسهبرو ته‌حه‌مول ده‌بن، هه‌ڵده‌که‌ن له‌ته‌ک نه‌بوونی ئازادی و کۆنتڕڵکردنیان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه.
سه‌رۆکۆمار، ڤلادیمێر پۆتین، (٢٠) ساڵه لهدهسهڵاتدایهو باری ئابووریشیان خوێنی به‌ربووه. خای-جیپین، له‌چین، ده‌کرێ به‌رده‌وام گه‌شه‌سه‌ندنی باشی باری ئابووری نیشانبدات، به‌ڵام داخۆ دانیشتووانی تاکه‌نگێ ئاماده‌ن کۆنتڕۆڵ و چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌سنور به‌ده‌ری ئه‌و قبوڵ بکه‌ن؟
ئه‌م نا-سه‌قامگیرییه‌ی ئێستاکونێ ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی-ناویندا ده‌بینین، تاسنوورێکیش له‌لاتین-ئامریکادا، گه‌ر هات و په‌لوپۆ بهاوێت بۆ روسیا‌و چین و لهوێکانێش بڵاوبێته‌وه، ئیدی ئه‌وده‌م یاری له‌گه‌ڵدا ناکرێ. ئه‌وسا بینینی ده‌وروپشتی (٢٠٠) کوژراوێ، وه‌ک له‌و هه‌فتانه‌ی دواییدا لهئێرانێدا شایه‌تی بووین، به‌به‌راورد له‌وانه‌یه هه‌ر ژماره نه‌بێ، بگره په‌تاته‌ی بچووک بێ!
ئێران ده‌ڵێ، ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشت ئه‌و هه‌موو شه‌پۆلی پڕۆتستانهی دواییه‌وه‌یه! بهگرەنتییهوه خستنه‌کاری ئه‌و ئهمبارگۆیه (=بایکۆتی نێوده‌وڵه‌تی) سه‌خت-و-گرانه نوێیانه‌ی کهسهرۆکۆمار تره‌مپ له‌هه‌مبه‌ر ئێرانی گرت به‌وه‌ی رێ به ئێران نه‌دات په‌تڕۆڵی خۆی هه‌نارده بکات رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه له خراپکردنی باری ئابوری ئێران. به‌ڵام له بنج-و-بناواندا خه‌تاو هه‌ڵه‌ی خودی ئایه‌توڵاکانه چوون حهوڵدهدهن دیکتاتۆریه‌ک جێگیربکه‌ن که‌به‌شێکی که‌می دانیشتووان ده‌یخوازن. رژێمێک که‌زیاتر سه‌رقاڵی گرینگیدانه به پاوان‌کردنی رۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی خۆی تا ببێته زڵهێزێکی ناوچه‌که، له جیاتی ئه‌وه‌ی گرینگی بدات به گه‌شه‌پێدانی باری ئابوری خودی وڵاته‌که‌ی خۆی و زیادکردنی هه‌لی کار بۆ نه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانی دانیشتووانی خۆی.
به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی دواییدا رابوونی خه‌ڵکانی ئێران به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک دووباره بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و پڕۆتێستهوانانه باش ده‌زانن و هۆشیارن به‌وه‌ی چ ریسکێ ده‌که‌ن و خۆیان وه‌به‌ر چ مه‌ترسیه‌ک ده‌نێن، ئه‌وجا چ حاڵه‌تێکی بێ-سنوری بێ-ده‌سه‌ڵاتیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
مێژوو فێرمان ده‌کا هیچ رژێمێک تاسه‌ر نامێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت کۆماری-ئیسلامی ئێرانی-ش مۆری باشترین-به‌رواری خراپبوونی خۆی پێوه‌یه. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌ک-له-دوای یه‌کی ئه‌م مارشپڕۆتێستانه نیشانه‌ی هاتنی به‌رواری خراپبوونی ئه‌وان راده‌گه‌یه‌نن.
وه‌رگێڕ: وۆڵفگهنگ هانسۆن wolfgang Hansson
رۆژنامه‌وان، شاره‌زای کار-و-باری خۆرهه‌ڵاتی ناوین، ستوونێکی ناو-به-ناو له رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلاد-ی سویدی هه‌یه، که رۆژنامه‌یه‌کی سۆسیال-دیموکراتی لیبڕاڵی ئازاده، پابه‌ندی هیچ پارت و حزبێک نییه.