جیهان له‌ساڵى 2020وه‌ له‌به‌رده‌م راوه‌ستانى گه‌شه‌ى ئابووریدا ده‌بێت!

نه‌وزاد موهه‌ندیس

5 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزاد موهه‌ندیس

*لهڕۆژانى 5-6/12/2019دا لهشارى ڤیهنناى پایتهختى نهمساو لهبارهگاى سهرهکى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپیک کۆبوونهوهى (177)ههمینى وهزیرانى نهوتى خۆى سازداو دواتریش لهگهڵ وڵاتانى بهرههمهێنى دهرهوهى ئۆپیکدا کۆبوونهوه (( کهبریتین لهڕوسیا و ژمارهیهک وڵاتى ترى بهرههمهێنى نهوت)).

•ئهم کۆبوونهوانه بهمهبهستى زانینى:

1.ئایندهى نرخهکانى نهوت.

2.تواناى خستنهبازاڕو داواکارى لهسهر نهوت.

3.چارهنووسى رێکهوتنى کهمکردنهوهى بهرههم.

*ئاشکرایه کهجیهان ماوهى پێنج ساڵهو لهنیوهى ساڵى 2014 بهدواوه رووبهڕووى قهیرانێکى دارایى توندبووهوه بههۆى دابهزینى لهناکاوى نرخهکانى نهوت لهبازاڕاکانى جیهاندا لهنزیکهى (115) دۆلارهوه بۆ (27) دۆلار، کهئهم دابهزینه گهورهیه کاریگهرى گهورهى کردهسهر داهات و بودجهو پلان و ئابورى و بازاڕى تهواوى جیهان بهدهوڵهمهندو ههژارهکانیشهوه، بهخاوهن نهوت و بێ نهوتهکانیشهوه،بهبهرههمهێنهرهکانى نهوت و به بهکارهێنهرهکانیشهوه،چونکه نهوت و غازى سروشتى دوو سهرچاوهى گرنگى وزهن لهجیهان و بزوێنهرى ماکینهى پیشهسازى و ئابورى ههموو جیهان و بهتایبهتیش وڵاته گهوره پیشهسازیهکانن، ئیدى لهوکاتهوهو تاکو ئێستا ئهو قهیرانه دارایى و ئابوریه که تهنها هاوشێوهکهى لهساڵى 1929وهو بهتێپهڕبوون بهدهساڵى سیهکان و تاسهرهتاى چلهکانى سهدهى بیستهمى خایاندوهو لهئهمریکاوه سهریههڵداو بهداڕمانى گهوره ناویدهبرێت روویداوه، بهرۆکى جیهانى بهرنهداوهو ههریهکه بهشێوهیهک دهتلێتهوه بهو قهیرانهوهو توشى چهندین گرفتى سیاسى و ئابورى و ئهمنى و کۆمهڵایهتیش بوونهتهوه، چونکه ئهم قهیرانه بۆته هۆکارى سهرههڵدانى چهندین دیاردهى زیانبهخش لهگهندهڵى و بێکارى و ههڵاوسان و دابهزینى نرخى دراوهکان و گرانبوونى کاڵاو بازاڕو ڕاوهستانى گهشهى ئابورى و بازرگانى و ههژارى و نهخۆشى و زیادبونى تاوان و تێکچوونى بارى ئهمنى و کۆمهڵایهتیش.

*ئاشکرایه گهلێک هۆکار بوونهته هۆى ئهم قهیران و دابهزینى نرخانهى نهوت لهوانه:

1.زیادهى بڕى نهوت له بازاڕهکانى جیهاندا و کهمى داواکارى بۆ کڕینى.لهئێستادا ههردوو وڵاتى بهڕازیل و نهرویج بوونهته دوو بهرههمهێنى گهورهى نهوت و بڕێکى زۆر نهوت دهخهنه بازاڕهکانهوه.

2.ڕاوهستانى گهشهى ئابورى و پیشهسازى لهجیهانداو بهتایبهتیش لهههردوو وڵاتى چین و هندستاندا.

3.زۆربوون و کهڵهکهبوونى بڕى یهدهگى نهوتى ههڵگیراوى ئهمریکا.

4.سهرههڵدانى جهنگ و ململانێکان لهناوچه جیاوازهکانى جیهاندا.

5.ململانێ بازرگانیهکانى نێوان ئهمریکا و چین.

6.دهرهێنان و بهرههمهێنانى نهوتى بهردین لهلایهن ئهمریکاوه.

*بهههمان شێوهش ، ئهو لایهنانهى که کۆنتڕۆڵى بازارهکانى نهوتى جیهانى دهکهن و دهتوانن کاریگهرى بخهنه سهر بهرههمهێنهرهکان و نرخهکانیش بریتین له سێ لایهنى سهرهکى که بریتین لهههریهکه له (( ئهمریکا و ڕووسیا و ڕێکخراوى ئۆپێک ))، وهک 3 لایهنى گهورهى بهرههمهێنهرى نهوت له جیهاندا.ههربۆیهش تێکچوونى پهیوهندى نێوان ئهم 3 لایهنه یان ململانێ سهربازى و بارزگانى و سیاسى و ئابوریهکانیان کاریگهرى گهورهى دهبێت لهسهر بازاڕهکانى جیهان.و ههریهکهشیان له ڕوانگهى بهرژهوهندى و دهسکهت و داهاتى خۆیهوه دهڕوانێته مهسهلهکه و ههوڵدهدات که بهقازانجى خۆى بازاڕهکان ئاڕاسته بکات.

*ههربۆیهش رێکخراوى ئۆپێک و ڕوسیا و هاوپهیمانهکانى لهساڵى 2017وه کهوتنه خۆ بۆ ئهوهى بهرگرى له زیاتر دابهزینى نرخهکانى نهوت بکهن بۆئهوهى زیاتر زیانیان پێنهگات،لهو پێناوهشدا ڕێکهوتن که پێکهوه بڕى 1200ههزار بهرمیل نهوت ڕۆژانه لهبهرههمیان کهمبکهنهوه بۆئهوهى بڕى نهوتى ههبوو له بازاڕهکاندا کهمبکهنهوه و نرخهکان ههڵکشان بهخۆوه ببینن،خۆشبهختانهش دواى ئهو ڕێکهوتنهى ئۆپێک و ڕوسیا که له ئێستادا به (( ئۆپیک +)) ناسراوه بهرى گرت و نرخهکان بهباشى بهرزبوونهوه تهنانهت گهیشته سهروو (70) دۆلارو له (30) دۆلارى ساڵى 2015وه.بۆیه دواى تێپهڕبوونى ساڵێک بهسهر ئهو رێکهوتنهدا درێژهیان پێداو، ئهم رێکهوتنهش بهدرێژایى ساڵى 2019و تامانگى 3/2020 کاریپێدهکرێت.و لهو ماوهیهشدا نرخهکان لهنێوان (50 -65) دۆلار ههڵکشان و داکشانیان بهخۆوه بینى.

*لهئێستاشداو لهدواى ئهو کۆبوونهوانهى ڕۆژانى 5و6/12/2019وه. لهکۆتایدا ههردوولا ((ئۆپیک+)) گهیشتنه رێکهوتن بهم جۆره:

بڕى (503) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهى تر کهمبکهنهوه. که بهمهش  کۆى بڕى نهوتى بهرههمى کهمکراوه دهگاته (1703) ههزار بهرمیل، چونکه پێشتر بڕى ههزارو (200) بهرمیل کهمکرابۆوه که تمانگى 3/2020 ئهم رێکهوتنه کارى پێدهکرێت.

کهمکردنهوهکهش بهم شێوهیه دابهشکراوه: (372) ههزار بهرمیل ئۆپیک که ((ههریهکه لهئێران و لیبیاو فهنزهوێلا)) ههڵاوێردکراون لهکهمکردننهوهکهو پشکى دهرهوهى ئۆپیکیش بریتیه له (131) ههزار بهرمیل نهوت. وابڕیاریشه که لهڕێکهوتى 1/1/2020وه جێبهجێبکرێت.

وهزیرى نهوتى سعودیه ((عەبدولعەزیز کوڕى شا سهلمان )) رایگهیاند کهسعودیه بهتهنها بڕى (167) ههزار بهرمیل نهوت کهمدهکاتهوه، وهزیرى نهوتى روسیاش ((ئهلکسندهر نۆڤاک)) رایگهیاند که روسیاش کۆى بڕى (300) ههزار بهرمیل نهوت کهمدهکاتهوهو بڕیاریشه جارێکى تر له 5-6/3/2020 کۆببنهوه  بۆ بهسهرداچوونهوهى چۆنیەتى جێبهجێکردنى ئهم رێکهوتن و بڕیارانه.

*ئاشکراشه که دوو وڵات لهناو ئۆپێکدا خاوهن سهنگ و قورسایى و بڕیارى یهکلاکهرهوهن کهبریتین لهههریهکه لهسعودیهو روسیاو ههردوولاش بهخۆشى بێت یان لهڕێگهى فشارهوه بێت گهرهکیانه کهنرخهکانى نهوت زیاتر دانهبهزێت. ههرکاتێکیش ههر وڵاتێک پابهند نهبێت بهبڕى کهمکراوه ئهوا سعودیه بهسانایى دهتوانێت بڕى نهوتى پێویست بخاته بازاڕهوه.بۆ جێگیرى و هاوسهنگ راگرتنى بازاڕهکانى نهوت.

*ئهنجامى کۆبوونهوهکه:

1.لهساڵى 2020دا نرخهکانى نهوت بهرز دهبێتهوه یان لانى کهم لهم نرخانهى ئێستادا دهمێنێتهوه که لهنێوان (50-65) دۆلاردایه.

2.بهرزبوونهوهى نرخى نهوت و کهمکردنهوهى بڕى بهرههم ئهمریکاى نیگهران کردووه. گهرهکێتى کهنرخهکان له (50) دۆلار زیاترنهبن.

3.سعودیهو روسیا هاوپهیمانى یهکترن بۆ ئهم کهمکردنهوهیهو گهرهکیانه نرخهکان له نێوان (60-70) دۆلاردا جێگیر بن.

4.عێراقیش وهکو دووهم گهوره بهرههمهێنهرى نهوت بهبڕى (چوار) ههزارو (462) بهرمیل نهوتى رۆژانه رۆڵى گهورهو دهسکهوتى گهورهشى دهبێت. وهک وهزیرى نهوتى عێراق ((پامر غچبان))رایگهیاندا لهئێستادا عێراق بهههرێمى کوردستانیشهوه بڕى (چوار) هەزارو (513) ههزار بهرمیل نهوت رۆژانه بهرههمدێنێت.

*پێشبینیهکان بۆ ساڵى 2020و دواترى بازاڕهکانى نهوتى جیهانى:

1.پێشبینى دهکرێت کهداواکارى لهسهر نهوت لهساڵى 2025وه کهمبکات بههۆى بهکارهێنان و بهرههمهێنانى ژمارهیهکى زۆرى ئۆتۆمبێلى کارهبایى کهچیدیکه ئهو ئۆتۆمبێلانه پێویستیان بهسووتهمهنى ههڵهێنجراو نابێت که لهئێستادا (330) ملیۆن ئۆتۆمبێل بهرههمهێنراوه کهدهبێته هۆکارى بهکارنههێنانى بڕى (چوار) ملیۆن بهرمیل نهوتى رۆژانه.

2.پێدهچێت لهساڵى 2020دا نرخهکانى نهوت زیاتر دابهزن بۆ خوار (50) دۆلارهوه.بههۆى خاوبوونهوهى زیاترى گهشهى ئابورى و زیادبونى بڕى بهرههمهوه.

3. نرخى (50) دۆلار بۆ یەک بهرمیل نهوت زۆر نزمهو زیان دهگهیهنێت بهئابورى و بودجهى زۆرێک لهوڵاتان.

4. زۆرێک لهوڵاتانى بهرههمهێنى نهوت پابهند نابن بهبڕى دیاریکراوى بهرههمهوه.

5. وهک ئاژانسى وزهى جیهانى رایگهیاندوه، له (10) ساڵى ئایندهدا ئهمریکاو عێراق و بهڕازیل دهبنه گهورهترین بهرههمهێنى نهوت لهجیهاندا.

*به‌م شێوه‌یه‌، ساڵى 2020و دواتریش سه‌ره‌تایه‌کى مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ بازاڕه‌کانى نه‌وتى جیهانى و ته‌واوى ئابورى جیهان، جیهان به‌گشتى روو له‌پاشه‌کشه‌ى گه‌شه‌ى پیشه‌سازى و ئابورى و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن ده‌کات و به‌مه‌ش هه‌موان زیانیان پێده‌گات و ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌هه‌ژارن و خاوه‌ن نه‌وت نین زیاتر رووبه‌ڕووى هه‌ژارى و بێکارى و هه‌ڵاوسان و دواکه‌وتن ده‌بنه‌وه‌.بۆیه‌ گه‌ره‌که‌ هه‌موو وڵاتان له‌جیاتى تاکه‌ سه‌رچاوه‌ى داهاتیان که‌نه‌وت و غازى سروشتیه‌ رووبکه‌نه‌ سه‌رچاوه‌کانى تر له‌کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزارو وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان و ..هتد. به‌هیواى ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى و کۆمه‌ڵگەى جیهانى چاوه‌ڕوانى ئاینده‌یه‌کى گه‌شترو روونتر بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار