خوێندنه‌وه‌یه‌کى رەخنهیى بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازی پێشنیازکراوى حکومه‌تى هه‌رێم
نه‌وزادى موهه‌ندیس
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزادى موهه‌ندیس
•سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین که هه‌موو پڕۆسه‌یه‌کى چاکسازى له‌یاسا و رێنمایى و ئۆرگانه‌کانى هه‌ر داموده‌زگایه‌کى حوکمڕانیدا کارێکى باشه بۆ نوێبونه‌وه‌و خۆته‌کاندن له‌کێشه و گرفته کهڵهکەبوو و رێگریه‌کان، گه‌ر بهنیهتێکى باش و راستگۆیانه‌وه سازبکرێت و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقعیش وه‌کو خۆى جێبه‌جێبکرێت و ته‌نها مه‌به‌ستیش بهرژەوهندى گشتى وڵات و هاوڵاتیان بێت.
•به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ى (28) ساڵى ئه‌زمونى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستاندا، گه‌لێک جار دروشمى چاکسازى و پاکسازى به‌رزکراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حزب و سه‌رکرده باڵاده‌سته‌کانه‌وه،به‌ڵام هه‌ر هێنده‌ى نه‌بردوه له‌بیرکراوه‌و پشتگوێخراوه‌و هیچى لێ جێبهجنهکراوه به‌بیانوى جیاوازه‌وه، چونکه مه‌به‌ستى راسته‌قینه‌یان راییکردنى قۆناغه‌کان بووه و له‌لایه‌کى تریشه‌وه فریواندنى هاوڵاتیان و هێورکردنه‌وه و کپکردنه‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازیه‌کان بوه، بۆیه ئێستا‌و ئاینده‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیهمان به‌م ڕۆژە گه‌یشتوه که لانى که‌مى بهڕێژەى 60% هاوڵاتیان گه‌ر نه‌ڵێین زیاتریش لێى زویرو توڕە و ناڕازین به‌گوێره‌ى به‌شداریکردنیان له‌دوا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا.
•ئاشکرایه پڕۆسه‌ى چاکسازى وه‌کو پڕۆسه‌یه‌کى گرنگ و کاریگه‌ر بۆ خۆنوێکردنه‌وه و کاراکردنه‌وه له‌کارو کرده‌وه و پلانه‌کانى داموده‌زگا حکومیه‌کاندا پڕۆسه‌یه‌کى به‌ردوام و دوور ودرێژەو پێویستى به‌پلانى زانستى و واقعى هه‌یه‌و پشوودرێژیشى گه‌ره‌که و له‌شه‌وو رۆژێکدا ناتوانێت وهڵامدهرهیهکى راستگۆیانه‌ى هه‌موو داواکاریه‌کان بێت، به‌ڵام ناشکرێت له‌سه‌ر پشتى کیسه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت به‌مه‌رامى جیاوازى ده‌سه‌ڵاتداران. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش ئاشکرایه له‌ئه‌نجامى بێ‌توانایى و ناکارایى و بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و مشه‌خۆرى و نادادپه‌روه‌رى و نایه‌کسانى و بوونى دیارده‌کانى مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و بوونى بهرژەوهندى سه‌رکرده و حیزب و تاکه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بێته داواکاریه‌کى جه‌ماوه‌رى و له‌لایه‌کى تریشه‌وه له ترسى فشار و ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌ریشه‌وه گه‌لێک جار په‌ناى بۆ ده‌برێت.
•به‌داخیشه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له‌دواى ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991 و به‌تایبه‌تتریش له‌دواى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عسى صدامى له‌عێراقدا له‌ساڵى 2003وه دیارده‌کانى گه‌نده‌ڵى و دزینى سه‌روه‌ت و سامانى سه‌رزه‌وى و ژێر زه‌وى و قۆرخکارى ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تى و به‌رژه‌وه‌ندخوازى و وه‌رگرتنى پله و پۆست و ئیمتیازاته‌کان سه‌ریانهه‌ڵدا له‌لایه‌ن سه‌رکرده و حیزب و بنه‌ماڵه و که‌سه دهستڕۆیشتوهکانهوهو بونه خۆرکهو چوونه جه‌سته‌ى له‌رزۆکى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه.به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌نها له‌دواى 16 ساڵ له عێراق و دواى 20 ساڵیش له‌هه‌رێمدا ده‌نگى ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانى هاوڵاتیان به‌رزبونه‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامیان هه‌یه له عێراقدا که ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى په‌نگخواردنه‌وه‌ى ڕق وقینى ساڵانى که‌مى ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌کان و خۆماڵیهکانى عێراقیه‌کان و کوردستانه.به‌رامبه‌ر حیزب و سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه‌کان بێ جیاوازى وه‌ک له ئێستاى عێراقدا ده‌یبینین.چونکه به‌داخه‌وه هه‌موانیان وێنه و نمونه‌یه‌کى ناشیرین و ته‌ڵخ و تاریکى ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیه‌کى خۆماڵیان پیشانداین.
له‌هه‌رێمى کوردستان و دواى (28) ساڵ حوکمڕانى و دواى پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، تازه به‌تازه پڕۆژەیاساى چاکسازى له‌مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینى و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى پله‌باڵاکان له 12/12/2019دا ڕەوانهى په‌له‌مان ده‌کرێت و گه‌ره‌کیانه وه‌کو دروشم و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌که‌ش بێت کارێک بکه‌ن. که‌وه‌ک ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبکرێت مانگانه لانى که‌م بڕى 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ى حکومه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها له 16 ساڵى دواى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه حساب بکرێت ئه‌وا ساڵانه 1 تریلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌وه و له‌و 16 ساڵه‌شدا ده‌کاته نزیکه‌ى 8 تریلیۆن و 400 ملیار دینار که گه‌ر وه‌ک ئێستا مانگانه بڕى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران بریتى بێت له 881 ملیار دینار ئه‌وا به‌شى 9مانگ و نیوى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ده‌کرد.جا له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین که قه‌واره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى میله‌ت و وڵاته‌که‌مان چه‌نده بوه به‌ته‌نها له‌و 16 ساڵه‌دا،که ده‌کرا زۆر له ئێستا هاوڵاتیان خۆشگوزه‌رانتر و هه‌رێمیش ئاوه‌دانتر بونایه.
ڕاسته ئه‌م پڕۆسه‌یه زۆر گه‌وره و کاریگه‌ر و گرنگ و ههستیاریشهو ده‌ستبردن بۆى کارێکى سانا و بێ‌گرێ‌وگۆڵ نیه و پڕۆسه‌یه‌کى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا دۆستى که‌م و ناحه‌زى زۆره و پیلانى له‌دژ ده‌گێڕدرێت و ڕێگریشى بۆ دروستده‌کرێت له خودى که‌سه دهستڕۆیشتوهکانى ناو ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه،به‌ڵام بۆته دیفاکتۆ و ناکرێت چیدى له‌مه زیاتر پشتگوێ بخرێت و چاوى لێبنوقێنرێت،گه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت و کابینه‌ى نۆهه‌م گه‌ره‌کیان بێت ده‌سکه‌وت و ناوبانگێکى باشتر له‌کابینه‌کانى پێشخۆیان چنگ بخه‌ن ده‌بێت زۆر به گه‌رموگوڕیه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ربخه‌ن و بیگه‌یه‌ننه دوامهنزڵى سه‌رکه‌وتن.
•ئه‌وه‌ى له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه که پێکهاتوه له 8 به‌ش و 19 ماده بریتیه له:
1.له‌ماوه‌ى 28 ساڵى حوکمڕانى کوردی‌دا ،یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى نه‌بوه له خه‌رجکردنى مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و خانه‌نشینى و ئیمتیازاته‌کاندا، و گه‌لێک که‌س و لایه‌ن به‌ناڕه‌وا سوودمه‌ندبوون له سه‌روه‌ت و سامانى گشتى ئه‌م میله‌ت و وڵاته و زۆرێک له داهاته‌کان به‌هه‌ده‌رچوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رکرده و حیزب و بنه‌ماڵه و ده‌ستڕۆیشتوه‌کان و کۆمپانیا بازرگانیه ناوخۆیى و ده‌ره‌کیه‌کانیش خه‌رجکراون.
2.له‌ماوه‌ى 28ساڵى ڕابووردوودا ئۆرگانه‌کانى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان به دامودهزگایینهکراون و ڕێکنه‌خراون و دانه‌مه‌زروان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا و ڕێنمایه‌کان ،به‌ڵکو به مه‌زاج و ویستى سه‌رکرده و حیزب و که‌سه‌کان به‌ڕێوه‌براون.
3.یاسا‌و ڕێساکان سهروهرنهبون و ڕێزیان لێنه‌گیراوه و کاریان پێنه‌کراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان به‌کارهێنراون.
4.پڕۆسه‌ى دامه‌زراندنى هاوڵاتیان له ئۆرگانه‌کانى حکومه‌ت و دواتریش خانه‌نشینکردنیان و به‌خشینه‌وه‌ى پله و پۆست و ئیمتیازات و ده‌رماڵه و ..هتد.زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌کان بون و بۆ ده‌سکه‌وتى حیزبى و بنه‌ماڵه‌یى و تایبه‌تى به‌کارهێنراون.
•به‌م شێوه‌یه ماوه‌ى 28 ساڵى ڕێکه گه‌نده‌ڵى و بێدادى و نایه‌کسانى و مشه‌خۆرى و قۆرخکارى و ...هتد.له‌م هه‌رێمه‌دا بڵاوبۆته‌وه و له دیارده‌وه بونه‌ته په‌تایه‌کى کوشنده و دواتریش به‌هۆى بێ پلانیه‌وه قه‌یرانى دارایى و پێنه‌دانى مووچه و پاشه‌که‌وتکردنى و سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌کانى بێکارى و دواکه‌وتویى و هه‌ژارى و برسێتى و تاوان و نه‌خوێنده‌وارى و داڕمانى ژێرخان و سه‌رخانى ئابورى و سستبونى بازاڕ و بازرگانى و هه‌ڵاوسانى نرخى دراو و گرانبوونى کاڵاکان و نه‌بونى خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان و که‌ڵه‌که‌بوونى قه‌رزه دهرهکیهکانى کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و پیاده‌کردنى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئابورى و ئه‌منى و ..هتد.لێکه‌وتۆته‌وه و هه‌موانیان زاده‌ى بێدادى و بێ پلانى و نایه‌کسانى ده‌سه‌ڵاته‌وه بوه له‌م هه‌رێمه‌دا.
بۆیه گه‌ر به‌هه‌ق و ڕاستگۆیى ده‌خوازرێت چاکسازى بکرێت له‌و بوارانه‌دا که پڕۆژه یاساکه دیاریکردون پێویسته په‌ڕله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ستن به:
1.ده‌رخستن و دیاریکردنى ته‌واوى داهاتى هه‌رێمى کوردستان له زاخۆوه تا خانه‌قین به داهاته((نه‌وتى و نا نهوتیهکانیشهوه)) و کۆکردنه‌وه‌یان ته‌نها له گه‌نجینه‌ى حکومه‌تدا،چونکه به‌بێ دیاریکردن و ده‌رخستنى داهاته‌کان به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و ڕوون مه‌حاڵه بتوانرێت چۆنێتى خه‌رجیه‌کان ڕێکبخرێته‌وه و پلانیش بۆ چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى دابنرێت.
2.ده‌سه‌ڵاتى حیزب و سه‌رکرده و که‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌کان و کۆمپانیاکانیان دووربخرێته‌وه له کاروبارى حکومه‌ت و ته‌نها ئۆرگانه شه‌رعیه‌کانى حکومه‌ت کارا و خاوه‌ن بڕیار بن.
3.به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان و وڵات و مێژووى خه‌بات و قوربانیدانه‌کان بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانه‌وه.
4.بۆ ڕێکخستن و به‌سه‌رداچونه‌وه و چاکسازیکردن له پڕۆسه‌ى خانه‌نشینکردنى پله تایبه‌ت و باڵاکاندا،پێویسته پێش ئه‌وه‌ى باس له ڕێژه و بڕى خانه‌نشینیان بکرێت،گه‌ره‌که سه‌ره‌تا بڕى مووچه‌ى اسمى و ده‌رماڵه‌کانیان که‌مبکرێته‌وه،ئه‌وکات زۆر به سانایى له‌سایه‌ى یاسایه‌کى خانه‌نشینى مۆدیرن و دادپه‌روه‌رانه‌دا کێشه‌ى خانهنشینیهکانین چاره‌سه‌رده‌کرێت و پێویست بهمشتومڕى بێزه‌نتى ناکات.چونکه کاتێک په‌ڕله‌مانتار یان وه‌زیر مانگانه بڕى 8 ملیۆن و زیاتریش مووچه وه‌رده‌گرێت،ئیدى به‌پێى یاساکه بێت که 70% دیاریکردوه بڕێکى زۆر خانه‌نشینى به‌رده‌که‌وێت،بۆیه گه‌ره‌که مووچه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم و په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت و جێگره‌کانى و ئه‌وانى تریش له مووچه ئیسمیهکانیانهوه که‌مبکرێته‌وه نه‌ک وه‌ک ئێستا له پڕۆژه یاساکه‌دا هاتوه.بۆیه گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا پڕۆسه‌ى چاکسازیه‌که ته‌نها ناوه و ناوه‌ڕۆکى نابێت .
5. گه‌ره‌کیشه په‌ڕله‌مان و په‌ڕله‌مانتارانیش هه‌نگاوێکى خه‌مخۆرانه و بوێرانه هاوشێوه‌یه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق هه‌ڵنێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مووچهکانى خۆیان و حکومه‌تیش.کارى چاودێریکردنى که‌موکوڕیه‌کانى حکومه‌تیش ووردتر و چاوکراوانهتر ئه‌نجامبده‌ن و بوێرانه ده‌ستبخه‌نه سه‌ر گه‌نده‌ڵى و که‌موکوڕیه‌کان و حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان بانگهێشت بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه و په‌ڕله‌مانێکى بوێر و چاونه‌ترس بن نه‌ک شه‌رمن و ترسنۆک له‌به‌رده‌م حکومه‌تدا.
6.ده‌رکردنى یاسایه‌کى خانه‌نشینى گونجاو که که‌مترین بڕى خانه‌نیشنى له 500 هه‌زار که‌متر نه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ک دادپه‌روه‌رى زۆرى تیادابێت و جیاوازیه‌کانیش که‌مبکاته‌وه.چونکه وه‌زیر یان په‌ڕله‌مانتار له‌ماوه‌ى 4 ساڵى خزتمهتیاندا هێنده مووچه وه‌رده‌گرن که بهرتهقاى 10-20 ساڵى فه‌رمانبه‌رێکى ئاساییه.
درێژەی ئەم بابەتە
. 7.بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و پڕۆژه یاسایه دواى په‌سه‌ندکردنى له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه،گه‌ره‌که حکومه‌ت هه‌ریه‌که له ئۆرگانه‌کانى(( داواکارى گشتى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى و دیواى چاودێرى دارایى))زیاتر چالاک و پشتیوانیان بکات بۆ ڕێگری‌کردن و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى گشتى.
8.په‌ڕله‌مان ئه‌رکێتى که به‌دواداچوون بکات بۆ ئه‌و یاسایانه‌ى که ده‌ریکردون و حکومه‌ت جێبه‌جێیان ناکات،به‌تایبه‌تیش ئه‌و یاسایانه‌ى که په‌یوه‌ندیان به داهات و نه‌وت و سامانه سروشتیه‌کانه‌وه هه‌یه ،نمونه‌ى یاساى ژماره 22ى ساڵى 2007 گاز و نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و یاساى ژمارى 2ى ساڵى 2015 صندوقى داهاته نه‌وتیه‌کان و ...هتد.
9.وه‌ک ئه‌وه‌ى باس ده‌کرێت به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵى گه‌وره له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆدا هه‌یه له بوونى زیاد لهمووچهیهک و که‌سانى بندیوار و به‌خشینه‌وه‌ى ناونیشان و پۆست و ئیمتیازات و ....هتد.بۆیه پێویسته به گیانێکى خه‌مخۆرانه و هیمه‌تێکى پۆڵاینه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بوه‌ستنه‌وه و بنه‌بڕیان بکه‌ن به‌بێ گوێدانه پۆست و پله و لایه‌نگرى حیزبى و ئه‌و هێزه قاره‌مانانه و ناوناوبانگه پیرۆزه‌کانیان لیخن نه‌کرێت به‌هۆى چه‌ند که‌س و بۆ چه‌ند ملیۆن دینارێکى حه‌رامه‌وه.
•له‌کۆتاییدا، گه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ربگرێت و وه‌ک ده‌وترێت مانگانه لانى که‌م بڕى 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ى حکومه‌ت،ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ئاینده‌یه‌کى گه‌ش و خۆشگوزه‌رانى چاوه‌ڕوانى هه‌موان ده‌کات،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر خوانه‌کرده شکستى هێناو ته‌نها وه‌ک پڕۆژه یاسا مایه و یان کارى پێنه‌کرا ئه‌وا به‌دڵنیایى کارهسانى جه‌رگبڕى سیاسى و ئابورى و ئه‌منى و کۆمه‌ڵایه‌تیشى لێده‌که‌وێته‌وه که دووریش نیه ته‌واوى ئه‌م ئه‌زمونى حوکمڕانیهمان له‌کیس بچێت له‌سایه‌ى ئه‌و دۆخه ناجێگرهى ته‌واوى عێراقى گرتۆته‌وه.
•به‌هیواى ئه‌وه‌ى ئه‌م کابینه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که دروشمى کوردستانێکى به‌هێزى به‌رزکردۆته‌وه له‌سایه‌ى ئه‌م یاساى چاکسازیه‌دا بتوانێت حکومه‌تێکى به‌هێزى دوور له‌گه‌نده‌ڵى ڕێکبخاته‌وه و دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانى پله باڵاکان و پله نزمه‌کاندا وه‌دیبێنێت ،تا بتوانێت خۆشگوزه‌رانى زیاتر بۆ هاوڵاتیان و ئاوه‌دانى زیاتریش بۆ هه‌رێمه‌که‌مان ده‌سته‌به‌ربکات. وڕێگه بگرێت له ته‌قینه‌وه‌ى توڕه‌یى و ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له عێراقدا ڕووده‌دات له هه‌رێمیشدا سه‌رهه‌ڵنه‌دات و ببێته حکومه‌تێکى ڕه‌شید و دادپه‌روه‌ر و ئه‌مین له‌سه‌ر ژیان و گیان و سه‌روه‌ت و سامانى هاوڵاتیان و وڵاتیشمان.