پڕۆژە یاسای چاکسازی
مەلا فەرمان
5 ساڵ لەمەوپێش
مەلا فەرمان
یەکەم : بەپێی ئەم پرۆژەیە حکومەت دەیەوێ لەکلکەوە هەنگاوبنێ و نایەوێ لەسەرەوە دەستپێبکات. لە راستییا گەر دەیانەوێ چاکسازی بکرێت و شەڕی گەندەڵی بکەن دە بێت:
١ــ لەسەری رەش و گردو دۆڵ و پێدەشتە داگیرکراوەکانەوە دەستپێبکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ سەر موڵکی گشتی.
٢ــ کۆمپانیا حزبیەکان موڵکی گشتین.
٣ــ ئەو لەشکرە میدیا کەسی و حزبیە بەچی ئیدارە دەدرێت؟. رووداو و ک ٢٤ی سەرۆکەکان بەنمونە.
٤. دەبوو بەر لەهەموو هەنگاوێک لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە بکەن کەهەرێمیان تووشی ئەم خراپکاریانە کردووە.
بۆیە،
ئەم پرۆژەیە تەنها بۆ چاوبەستەکێ و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و گەرمکردنی بازاڕی حزبە.
دووەم. پڕۆژەکە:
بەپێی نووسراوی سەرۆک بێت ئەم یاسایە دەبێت جێبەجێ بکرێت و پێویست بەپەرلەمان ناکات. لەخاڵی ٢ هاتووە ـــ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیاڕە جێبەجێ دەکەن.
بەشی یەکەم: ئامانجەکانی یاساکە. دەری دەخەن ئەم هەرێم و حکومەتە تائێستا بەدەست حزب و بازرگانەکانەوە لەچ ماڵوێرانیەک و پاشاگەردانیەک بووە.. ئەم بارودۆخەش لەسەر دەستی ئەم دەسەڵاتە دروستبووە کەئێستا دەیانەوێ چاکسازی بکەن..سەیرە!!!.
بواری خانەنشینی بەشی دوەم:
گریمان موچەی سەرۆک یەک ملیۆنە ١٠٠٠٠٠٠
١. ١٥ ساڵ خزمەت . موچەی خانەنشینی دەکاتە ١٠٠٠٠٠٠*٠،٢٥+٠،٠٢٥*١٥*١٠٠٠٠٠٠=٦٢٥٠٠٠٠ دینار
٢. ٢٠ ساڵ خزمەت. ١٠٠٠٠٠٠*٠.٢٥+٠.٠٢٥*٢٠*١٠٠٠٠٠٠= ٧٥٠٠٠٠ دینار
٣. ٣٠ ساڵ خزمەت . ١٠٠٠٠٠٠*٠.٢٥+١٠٠٠٠٠٠*٠.٠٢٥*٣٠= ١٠٠٠٠٠٠ دینار .
٤. ٤٠ ساڵ خزمەت = ١٢٥٠٠٠٠ دینار.
٥. ئەمەش پێچەوانەی خاڵی ٣ تێیدا باس لە ٧٠% دەکات. کەدەکاتە ٧٠٠٠٠٠ دینار.
لەم پرۆژەیە باس لەبڕوانامەی خوێندن و گرانی ژیان نەکراوە.
یاسای خانەنشینی بەغدا.. فەرمانبەرێک بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی هەبێ..
١ . ١٥ ساڵ .. ٣٧٥٠٠٠+٥٦٢٥٠+٣٧٥٠٠=٤٦٨٧٥٠ دینار.
٢. ٢٠ ساڵ ٥٠٠٠٠٠ + ١٠٠٠٠٠+٥٠٠٠٠ = ٦٥٠٠٠٠ دینار
٣. ٣٠ سال ٧٥٠٠٠٠+٢٢٥٠٠٠+٧٥٠٠٠=٩٧٥٠٠٠ دینار
٤. ٤٠ ساڵ ١٠٧٥٠٠٠ دینار
ئەم جیاوازیە بەسە بۆ:
١. دەرخستنی نیەتی پشتەوەی پڕۆژەکەی هەرێم.
٢. نەشارەزایی یان بە مەست ئامادەکردنی ئەم شێوە پڕۆژەیە.
خاڵێکی گرنگ لەپڕۆژەکە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە بۆ سەرکاری پێشوی. چ نەشارەزاییەکە!!. لە راستیا کاری پەرلەمانی و ئەو کارانەی لە رێگەی هەڵبژاردن و حزبەوە دەدرێت. پێویستەو باشترە تەنها وەک ساڵانی خزمەت هەژماربکرێن نەک بۆ خانەنشینکردن بەو پلەیە.
سێهەم:
پەرلەمان گەر دەیەوێ وەک پەرلەمانی میللەت دەرکەوێ.
١. مامۆستایەک ٢٠ بیست ساڵ خزمەتی هەیە. ٤ چوار ساڵ دەبێت بە پەرلەمانتار یان وەزیر. پێویستە وەک مامۆستا خانەنشین بکرێت بە ٢٤ ساڵ خزمەت ئەگەر تەمەنی گەیشتبوە خانەنشینی.
٢. ئەگەر پەرلەمانتار بێکار بوو . هاوکاری بکرێت بۆ ساڵێک تا کاری بۆ پەیدا دەبێت.
٣. پێویستە پەرلەمان بەیاسا خانەنشینی بەپلەی .. پەرلەمانتار. وەزیرو هەموو ئەو پلانەی بەهۆی هەڵبژاردن و حزبەوە هەیە قەدەغەبکات.
تەمەنی ٦٣ ساڵ یان لەکاتی پەککەوتن مسۆگەر بکات.
٤. پەرلەمانی خەڵک پێویستە بەدەرکردنی یاسایەک ژیانی هەموان باش بکات دوای هەژمارکردنی موچەی خانەنشین بەپێی ئەو هاوکێشەیەی لەعێراق پەیڕەو دەکرێت.. ساڵی خزمەت، بڕوانامە.. گرانی ژیان.
5. رەتکردنەوەی پرۆژەکەی حکومەت و داڕشتنەوەی سەرلەنوێ.
خاوەن سێ ٣ بڕوانامەم. لەگەڵ هاوڕێ شەهیدەکانم و زیندووە پاکەکان گەنجی خۆمان بەکوردستان بەخشی دواقسە بەندە پێشمەرگەیەکی دێرینم. . پێمان وایە بونیاتنانی دەوڵەت بەوە دەکرێت (گەر گیرفانی دەوڵەت پڕبوو گیرفانی هەموان پڕە). ئەوەی ئێوەی حکومەت و پەرلەمان کردوتانە تەنها گیرفانداری خۆتان و حزب و بنەماڵەکانتانە. بەندە داوا دەکات وەک مامۆستایەکی بەڕێز بەیاسا حیسابمان بۆ بکرێت، وێنەی شەهیدەکان بەڕێزەوە لەمەزارگە دابنێن نەک لەسەر شەقامەکان. ئاواتمان دروستکردنی تاکێکی ئازادو شەرەفمەندە لەهەرێمێکی خاوەن کیان و پڕ لەسەروەری یاساو دوور لەحوکمی حزب و بنەماڵە. دەبێ بزانن لەقۆناغی دانانی پایەکانی باڵەخانە گەورەکەین