به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى مێژویى مه‌ترسیدار دژى مه‌سه‌له‌ى کورد له سوریا و تورکیا و عێراقدا
رێکهوتننامهى ((ئه‌ده‌نه))ى ساڵى 1998و هه‌ڵوێستى تورکیا‌و سوریا له‌به‌رامبه‌ر کورد‌و په‌که‌که‌دا
نه‌وزاد موهه‌ندیس
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزاد موهه‌ندیس
پێشه‌کییه‌کى مێژوویى:
دیاریکردنى سنورى نێوان تورکیا‌و سوریا له‌میانه‌ى ئه‌و هۆکارانه‌ى که جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م دروستیکردن پێویستى بهڕێکهوتنێکى تورکى- فه‌ڕه‌نسى ده‌کرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا وڵاتى ئینتیداب بوو به‌سه‌ر سوریادا له‌وکاته‌دا..بووه هۆى له‌ده‌ستدانى له‌سه‌رخۆى خاکى پشتێنه‌ى باکورى سوریا له‌وکاته‌وه هه‌تا ساڵى 1939.
دواى ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌تا ساڵى نه‌وه‌ده‌کان په‌یوه‌ندیه‌کانى تورکیا‌و سوریا قۆناغێکى لهناجێگیرى و ناکۆکى به‌خۆوه بینى کهکێشهکانى سنور، ئاو، کورد، ئاینده‌ى عێراق، په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، ئیسرائیل و سیاسه‌تى ناوچه‌یى ده‌گرته‌وه.
له‌ده‌یه‌ى هه‌شتاکاندا، هۆکارى سه‌ره‌کى بۆ ناکۆکیه‌کانى نێوان تورکیا‌و سوریا بریتیبوون له‌پشتیوانى به‌رده‌وامى سوریا بۆ پارتى کرێکارانى کوردستان ((په‌که‌که)) کهدژى رژێمى تورکیا له‌ململانێدا بوو له‌ساڵى 1984وه. به‌شێوه‌یه‌ک که‌سه‌رۆکى په‌که‌که عەبدوڵا ئۆجه‌لان لهپایتهختى سوریا-دیمه‌شق- نیشته‌جێبوو، رێگه‌ى پێ‌درابوو کهسهربازگهى مه‌شق بۆ گه‌ریلاى پارته‌که‌ى له‌خاکى سوریادا دابمه‌زرێنێت.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1996و له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکى تورکیا سلێمان دیمێرێل و سه‌رۆک وه‌زیران مه‌سعود یه‌ڵمازدا. تورکیا ئاگادارى نامه‌یه‌کى نارد بۆ رژێمى سوریا- سه‌رده‌مى حافز ئه‌سه‌د-و ئاگاداریان کرده‌وه که‌پێویسته هاوکارى راسته‌وخۆى په‌که‌که رابگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ((تورکیا به‌ناچارى ئه‌وه‌ى پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆى)).
له‌مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 1998دا، کێرڤى ناکۆکیه‌کانى سوریا- تورکیا به‌رزبۆوه‌و توندتر بوو، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا هێزه‌کانى له‌سه‌ر سنورى سوریا کۆکرده‌وه (( 10 هه‌زار سه‌رباز))و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌زاندنى سنورى ده‌کرد بۆ ناو خاکى سوریا، ئه‌گه‌ر سوریا هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پاڵپشتى په‌که‌که‌و دابینکردنى په‌ناگه‌ى سه‌لامه‌ت بۆ سه‌رکرده‌ى حزبه‌که –ئۆجه‌لان .
کۆمکارى عه‌ره‌بى و میسر‌و ئێران که‌وتنه نێوانیان بۆ راگرتنى ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌و گهیشنتن بهچارهسهرێکى سیاسى که ببێته هۆى چاره‌سه‌رى کێشه‌که‌ى نێوانیان، له‌ئه‌نجامى ئه‌و میانگیریه ناوچه‌ییه‌دا، رێکه‌وتنى((ئه‌ده‌نه)) واژۆکرا که بهڕێکهوتنێکى ئاسایشى ناوده‌برێت، که له‌شارى ئه‌ده‌نه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌ڕێکه‌وتى 20/10/1998دا واژۆکرا.
ده‌قى ڕێکهوهتننامهکه
*رێکه‌وتنه‌که له‌م به‌ندانه پێکهاتوه:-
1.له‌ئێستاوه ((مه‌به‌ست له‌کاتى واژۆکردنى رێکه‌وتنه‌که‌یه))، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان نابێت له‌سوریا بمێنێته‌وه‌و به‌دڵنیاییش رێگه‌ى پێ‌نادرێت بچێته سوریاوه.
2.رێگه نادرێت به‌ئه‌ندامانى په‌که‌که له‌ده‌ره‌وه بچنه ناو خاکى سوریاوه.
3.له‌ئێستاوه ((مه‌به‌ست له‌کاتى واژۆکردنى رێکه‌وتنه‌که‌یه))، سه‌ربازگه‌کانى په‌که‌که له‌سه‌ر خاکى سوریا کارناکات و به‌دڵنیایى رێگه‌یان پێ‌نادرێت کهچالاکى بنوێنن.
4.زۆرێک له‌لایه‌نگرانى په‌که‌که گیران و ره‌وانه‌ى دادگا کران و لیستى ناوه‌کانیان ئاماده‌کرا،لایه‌نى سوریا ئه‌و لیستانه‌ى راده‌ستى تورکیا ده‌کات،لایه‌نى سوریا جه‌ختى له‌و خاڵانه کرده‌وه.
*سه‌ره‌ڕاى ئه‌و خاڵانه‌ش، هه‌ردوولا رێکه‌وتن له‌سه‌ر :-
1.سوریا، له‌سه‌ر بنه‌ماى مامه‌ڵه‌کردنى هاوشێوه، جه‌ختى کرده‌وه،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه به‌هیچ چالاکیه‌ک نادات که لهخاکهکهیهوه ئه‌نجامبدرێت به‌ئامانجى زیان گه‌یاندن به‌ئاسایش و جێگیرى تورکیا، هه‌روه‌ها رێگه‌نادات به‌هاورده‌کردنى چه‌ک و پاڵپشتى لۆجستى و دارایى و بانگه‌شه‌کردن بۆ چالاکیه‌کانى په‌که‌که له‌سه‌ر خاکه‌که‌ى.
2.سوریا، په‌که‌که‌ى خسته لیستى رێکخراوه تیرۆریستیه‌کانه‌وه،به‌هه‌مان شێوه چالاکى پارته‌که و رێکخراوهکانیشى قه‌ده‌غه‌کرد له‌سه‌ر خاکه‌که‌ى،هاوشان له‌گه‌ڵ رێکخراوه تیرۆریستیه‌کانى تردا.
3.سوریا، ڕێگه‌نادات به په‌که‌که به‌دامه‌زراندنى چادرگه و دامه‌زراوه‌ى تر به‌مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان و مانه‌وه یان نواندنى چالاکى بازرگانى له‌سه‌ر خاکه‌که‌ى.
4.سوریا، ڕێگه‌نادات به‌لایه‌نگرانى په‌که‌که به‌په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتى سێهه‌م له‌خاکى سوریاوه.
5.سوریا، رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌رکرده‌کانى په‌که‌که بۆ هاتنه ناو خاکى سوریا‌و ئاگادارى هه‌موو خاڵه سنوریه‌کانى ده‌کاته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و رێوشوێنانه.
*هه‌ردوولا رێکه‌وتن له‌سه‌ر دانانى میکانیزمى دیاریکراو بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى کهدیاریکراون به‌شێوه‌یه‌کى کاراو ئاشکرا و روون.به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:
1.به‌په‌له هێڵێکى گه‌رمى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى راسته‌وخۆ داده‌مه‌زرێنرێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته باڵاکانى ئاسایشى هه‌ردوو وڵات‌دا.
2.هه‌ردوولا دوو نوێنه‌رى ئاسایش لهنێرده دیپلۆماتیهکانیان لهئهنکهرهو دیمه‌شق داده‌مه‌زرێنن، له‌لایه‌ن سه‌رۆکى نێرده‌ى دیپلۆماتیه‌وه پێشکه‌ش یان ده‌ناسرێن به‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌ردوو وڵات ده‌کرێن.
3.له‌میانه‌ى پڕۆسه‌ى به‌ره‌نگارى تیرۆردا،لایه‌نى تورکى پێشنیازى داوه‌ته لایه‌نى سورى که له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت چاودێرییه‌کى باشى ئاسایش بکرێت به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌رتر. لایه‌نى سوریاش بهڵێنیدا کهپێشنیازهکهى ده‌داته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ په‌سه‌ندکردنى و له‌کورتترین ماوه‌دا وه‌ڵامیانده‌داته‌وه.
4.هه‌ردوولا-تورکیا و سوریا- رێکه‌وتن،ئه‌مه‌ش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ره‌زامه‌ندى لایه‌نى لوبنانى،ده‌رباره‌ى کێشه‌ى نه‌هێشتنى په‌که‌که‌ى تیرۆریست له‌ڕێگه‌ى هه‌رسێ وڵاته‌وه،چونکه هێشتا سوپاى سوریا له‌لوبناندا ماوه‌ته‌وه،چونکه په‌که‌که سه‌ربازگه‌کانى له‌ده‌شتى بیقاعى لوبناندا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سوریادا دامه‌زراندبوو.
5.لایه‌نى سوریا خۆى پابه‌ندده‌کات به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و خاڵانه‌ى باسکران له((کۆنوسى کۆبونه‌وه‌که‌دا))و بەدهستهێنانى ئه‌نجامى ویستراو.
*پاشکۆکانى رێکه‌وتننامه‌که:
پاشکۆى ژماره ((1)):-
هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ى له‌ڕێکه‌وتنه واژۆکراوه‌که‌دا هاتووه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بریتیه لهپاشکۆى ژماره((1))و پێویسته جێبه‌جێبکرێت.
پاشکۆى ژماره ((2)):-
تورکیا داوا ده‌کات،له‌سوریا کهداواکارى پاشکۆى ژماره((2)) جێبه‌جێبکات که‌بریتیه له :
1.سوریا به‌فه‌رمى رازیببێت بهپابهندبوونهکانى و ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌هه‌ڵوێسته‌کانى رابووردووى په‌یوه‌ندیدار به‌هاوکارى په‌که‌که، پێویسته ئه‌م پابه‌ندبوونانه به‌ڵێننامه‌یه‌کى فه‌رمى له‌خۆبگرێت بهیارمهتینهدانى تیرۆریستان، یان پێدانى مۆڵگه و هاوکارى و دارایى،پێویسته سوریا دادگاى هه‌موو تاوانبارانى په‌که‌که بکات و راده‌ستى تورکیایان بکاته‌وه،له‌ناویشیاندا سه‌رۆکى پارته‌که عەبدوڵا ئۆجه‌لان و یاریده‌ده‌ره‌کانى.
2.له‌وچوارچێوه‌یه‌دا پێویسته سوریا:-
*رێگه بهچادرگهکانى مه‌شقى تیرۆریستان نه‌دات کهکاربکهن له‌سه‌ر خاکه‌که‌ى.
*یارمه‌تى په‌که‌که نه‌دات به‌چه‌ک و که‌ره‌سه‌ى لۆجستى.
*پێناسى ساخته نه‌داته لایه‌نگرانى په‌که‌که.
*رێگه بگرێت له‌چوونه ناوه‌وه‌ى تیرۆریستان بۆ ناوخاکى تورکیا به‌شێوه‌یه‌کى ره‌سمى.
*مۆڵه‌ت نه‌دات به‌کارى بانگه‌شه‌ى راگه‌یاندن بۆ رێکخراوى تیرۆریستى په‌که‌که.
*رێگه نه‌دات به‌ئه‌ندامانى په‌که‌که به‌دامه‌زراندن و کارپێکردنى باره‌گا له‌سه‌ر خاکه‌که‌ى.
*رێگه خۆشنه‌کات و کارئاسانى نه‌کات، بۆ گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستان له‌وڵاتى سێهه‌مه‌وه ((ئه‌وروپاو یۆنان و قوبرسى باشوور و ئێران و لیبیا‌و ئه‌رمینیا)) بۆ باکورى عێراق و تورکیا.
3.هاوکاریکردن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و چالاکییانه‌دا که مه‌به‌ست لێى نه‌هێشتنى تیرۆره.
4.ده‌ستهه‌ڵگرتن لههاندانى وڵاتانى تر لهکۆمکارى عه‌ره‌بیدا دژى تورکیا.
5.له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر سوریا ئه‌و کارانه به‌خێرایى رانه‌گرێت،له‌گه‌ڵ هه‌موو پاشکۆکانیشدا، ئه‌وا تورکیا مافى خۆى له‌به‌رگریکردن له‌خۆى پیاده‌ده‌کات، له‌سایه‌ى هه‌موو دۆخێک‌دا بۆ داواکردنى بهقهرهبووکردنهوهى دادپه‌روه‌رانه له‌پاى ئه‌و زیانه گیانى و موڵک و ماڵانه‌دا که به‌ریده‌که‌وێت.
پاشکۆى ژماره ((3)):-
له‌ئێستاوه ((کاتى واژۆکردنى رێکه‌وتنه‌که))، هه‌ردوولا واداده‌نێن که‌کێشه سنوریه‌کانیان کۆتای‌یان پێهاتووه‌و هیچ لایه‌کیان مافى داواکردنى یان مافى شایسته‌ى له‌زه‌وى به‌رامبه‌ردا نیه.( لێره‌دا مه‌به‌ست له‌لیواى ئهسکهندهرونهیه- که‌تورکیا خستویه‌تیه سه‌ر خاکى خۆى له‌ده‌یه‌ى سیه‌کانى سه‌ده‌ى بیسته‌وه).
پاشکۆى ژماره ((4)):-
سوریا تێده‌گات هه‌رکات سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و رێوشوێنه ئاسایشیه‌کاندا،که‌له‌م رێکه‌وتنه‌دا هاتووه، ئه‌وا ئه‌و مافه ده‌دات به‌تورکیا که‌هه‌موو رێوشوێنێکى ئاسایشى پێویست بگرێته‌به‌ر له‌ناو خاکى سوریادا هه‌تا قوڵایى(( 5)) کم.
تێبینییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م رێکه‌وتنه:
1.ئه‌م رێکه‌وتنه به‌ته‌واوى به‌ندو پاشکۆکانیه‌وه به‌قازانج و سوودى تورکیا ته‌واو ده‌بێت نه‌ک سوریا.
2.زاڵبوونى لایه‌نى تورکیا به‌ڕۆشنى دیاره له‌سه‌پاندنى مه‌رج و داواکاریه‌کانیدا.
3.تورکیا بۆى هه‌یه داواى قه‌ره‌بووى مادى بکات به‌رامبه‌ر زیانه گیانى و موڵک و ماڵیه‌کان کهبهرى ده‌که‌وێت.
4.تورکیا بۆى هه‌یه هێز به‌کاربهێنێت و سنور ببه‌زێنێت بهقوڵایى ((5کم)) بۆ ناو خاکى سوریا به‌ناوى راوه‌دوونانى تیرۆریستانه‌وه ((په‌که‌که)). که له‌ئێستاشدا بۆ دژایه‌تى په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه ده‌کاته به‌ڵگه به‌ده‌ستیه‌وه بۆ چوونه ناو خاکى سوریاوه.
5.تورکیا هه‌ژموونى خۆى سه‌پاندوه به‌سه‌ر سوریادا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو کۆمکارى عه‌ره‌بیشدا هانى وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى نه‌دات بۆ دژایه‌تیکردنى تورکیا.
6.تورکیا له‌و قۆناغه‌دا هه‌ریه‌که له‌وڵاتانى (( ئه‌وروپا و یۆنان و قوبرسى باشوور و ئێران و ئه‌رمینیاى))به‌دۆستى په‌که‌که زانیوه‌و بهناحهزى خۆى. چونکه زانیویه‌تى کههاوکارى په‌که‌که ده‌که‌ن.
7.سوریا ته‌نها لهپاشکۆى ژماره ((3))دا، دڵى خۆشه به‌وه‌ى که‌هیچ لایه‌ک چیدى داواى خاکى ئه‌ویتر ناکات و کێشه سنوریه‌کانیان کۆتایى پێهاتووه. به‌ڵام تورکیا تائێستاش لیواى ئهسکهندهرونهى نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سوریا.که‌هه‌میشه به‌به‌شێک له‌خاکى سوریاى داناوه.
8.سوریا به‌ئاسانى که‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسى په‌لاماردانى تورکیا‌و هه‌ربۆیه زوو به‌زوو بهمهرجهکانى تورکیا رازى بوو بۆ گفتوگۆکردن و واژۆکردنى ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه و دواى (14) ساڵ لههاوپهیمانى و پشتگیرکردنى په‌که‌که‌و ئۆجه‌لان یه‌کسه‌ر هه‌موانى له‌سه‌ر سینیهکى زێڕێن پێشکه‌ش به‌تورکیا کرد‌و کردینیه قوربانى سوریا‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى.
9.ئه‌م رێکه‌وتنه ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌هه‌میشه تورکیا دوژمنى سه‌رسه‌ختى مه‌سه‌له‌ى کورد بووه له‌ساڵى 1923وه تاکو ئێستاش که‌دژایه‌تى توندى مه‌سه‌له‌ى کورد ده‌کات له‌باکورو رۆژئاوا‌و باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتیش. به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌سوریا و عێراق و ئێرانیش هه‌مئاهه‌نگ و هاوکارى یه‌کترو تورکیاش ده‌که‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و دژى هه‌ر هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاتێکى کوردن له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستانى گه‌وره‌دا.
10.که‌واته راوه‌دوونان و ده‌رکردن و وه‌ده‌رنانى ئۆجه‌لان له‌سوریا به‌فیتى تورکیا‌و به‌ڕه‌زامه‌ندى سوریا‌و ئه‌سه‌دى باوک بووه‌و هه‌ر دواى یەک ساڵ له‌و رێکه‌وتنه شوومه‌و له‌ڕێکه‌وتى 14/2/1999دا ئۆجه‌لان لهئۆپهراسیۆنێکى ده‌زگا جاسوسیهکانى سوریا‌و تورکیا‌و یۆنان و روسیا‌و ئه‌مریکاو ئیسرائیل و ئه‌وانى تریشدا له‌کینیا ده‌ستگیرکراو و تائێستا که (20) ساڵى رێکه له زیندانى ئیمیڕاڵیدایه.
*که‌واته کورده دۆست و دوژمنى خۆت بناسه‌و بڕوا به‌هیچ وڵات و ده‌سه‌ڵاتدارێکى ناوچه‌که‌و ته‌نانه‌ت دونیاش مه‌که‌و هه‌موانیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیاندا کورد ده‌که‌نه قوربانى و لهتهنگانهکاندا بێ پشت و په‌نا به‌جێى ده‌هێڵن، نه ئه‌سه‌دى باوک و نه ئه‌سه‌دى کوڕیش له‌ئێستاداو له‌وپه‌ڕى لاوازی‌دا دۆستى کورد نه‌بوون و ناشبن و ئه‌وه‌ى کهکردوشیانه لهیارمهتى هێزو حزب و سه‌رکرده کورده‌کانى باشووردا ته‌نها بۆ دژایه‌تى رژێمى به‌عسى عێراقى بووه‌و بۆ لاوازکردن و رووخاندنى ئه‌و بووه نه‌ک له‌به‌ر دۆستایه‌تى و خۆشه‌ویستى کورد له‌باشوور.بۆیه هه‌ق وایه چۆن دوژمنانى کورد یه‌ک و یه‌کگرتوون بۆ دژایه‌تى کورد و مه‌سه‌له ره‌واکه‌ى پێویسته کوردیش له‌ناوخۆى خۆیدا ئاوها یه‌ک و یه‌کگرتوو بێت دژى ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و په‌ند وه‌ربگرێت له‌مێژووى ره‌ش و تاوانکارى (100) ساڵه‌ى ئه‌وان دژ به‌کوردو کوردستان.
*سه‌رچاوه:
1.https://ar.wikipedia.org/wiki