ژا نەسەرو قاچ پێچان !
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا مێرگەسەری
با ڕامێنین و بە چوار دەوردا بنۆڕین و بزانین ئاخۆ ملیەتان و دەوڵەتان چۆن لەڕووداوەکان قیرانەکان وەبەر هێنان دەکەن، با بەتیلەچاوێک لەڕۆژهەڵاتەوە بدەین ،ئەوە ئێرانی میراتگری شارستانیەتی ساسانی و ئیمڕاتۆریایی سەفەویەت و قاجەڕ کەئێستا هیمەی سەربازی ئەمنی ساسی ، ئابوری، فەرهەنگی، لایەنی کەم بەسەر چوار پایتەخەت دا هەیە ، وا ڕۆژ بە ڕۆژ گۆشارە ئابوریەکانی کەمەری ڕژێمه دەکوشێت ، بەڵام هێشتا ڕژێم چەنگە بڕێ دەکات.
تەنانەت هێشتا ئامادەی بچووکترین سازشێک نیە، دەی بنۆڕن لەعەقڵ و لۆجیکی دەوڵەت داریان لە سەنعا لە شام لەبیروت لەبەغداد ڕەوایەتی بەخۆی ئەدات میلیشا دروست کات، بنۆڕن ڕەوایەتی بەخۆی ئەدات دەستی لە تەشکیل و تەرکیبەی حکومەتەکان هەبێت بەبەهانەی یەک ڕاستەی کورت و پوخت ئەویش (ئەمنی قەومی ئێران) دەی ئەوە لە باکور تورکیای کومار سیکۆلارو میراتگری عوسمانی و ئاکپارتی پاشخان ئیخوانی بەخەیاڵ و نۆستالیژیایی ئەوسای عوسمانی لە سۆماڵ وە تا تەڕابلوس دەست تێوەردان دەکات لە باکوری ڕۆژ هەڵاتی سوریا داگیرکاری زەق ئەنجام ئەدات ، ڕژد سەرقاڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و چێکردنی تۆپۆگرافیایی ناوچەکوردیەکانی ڕۆژئاڤایە بەگروپە وابستە موڕتەزیقەکانی ڕۆژانە مەرگ و ێرانە دەبارنێت بەسەر خەڵک و خاکی ڕۆژئاڤا و ساڵانە پەرلمان و ئاسایشی نیشتیمانیان دەستی فاشیزمی بەڵێ بۆ سەرە ڕۆیی و داگیرکاری سوپا بەرزدەکەنەوە کەچی ئەوانیش پاساوی بێ یاسایان ئەو ڕاستە کورتە یە ( ئەمنی قەومی تورکیا) گەلۆ دەی ئاخر ڕامێنن.
ئەوەش دەوڵەتی داڕمای داوەشاوی بەعس سوری ئەگەر ڕوسەکان ئێرانیەکان نەبونایە ئێستا چارەنوسی بەشار و ڕژێمەکەی هەمان چارەنو سی قەزافی و موبارەک و علی عبدڵڵە ساڵح و زینە لعابدین بوو ، دیقەت بدەن هێشتا ڕژێمەکەی کەمینە عەلەوی بەشار لەناو تەپو تۆز و باروتی جەنگدا دەگوزێت کەچی بەشار لە تازەترین چاوپێکەوتندا هەڕەشەی هێڕش و تارو مارکردنی ئەو ستاتیۆیەیی ڕۆژئاڤا ئەدات ! ئەمەشیان هەر لەو ڕستەدا کە گوایە (ئەمنی قەومی سوری واداخوازێت ) و کوردانیش جوداخوازن و هەڕەشە لەیەک پارچەیی سوریا دەکەن !
ئیدی با درێژە دادڕی نەکەن و دۆخی دەوڵەتی عێراقیش تەفسیرو تەحلیلی ناوێت ئەوە بەسەبڵێین ئێستا ئەرزو ئاسمانی عێراق پێشێلدەکرێت دەوڵەتێک لە ڕوخی ڕوخاندایە و لە ڕیزبەندیی گەندەڵی هەژار بێکاری نا ئەمنیش لەسەری سەرەوەی گرتووە کەچی هێشتا نوخبەی سیاسی دەسەڵات بەدەست لەحەولی پارستنی یەک پارچەیی عێراقدان ،بەڵێ ئیدی ئەمەیە پلان و پیلانی دەوڵەتان میلەتانی چوار دەورمان ، ئینجا ئێستا بنۆڕن، ئێمەش بەو هەموو حیزب و سەرکردە گوایە مێژووی و خەباتکارە ، بەچیەوە سەرقاڵن ؟ لە باشور میدیا و ئەکتی سیاسی پڕکراوە لەباسی کۆنگرەو کاندیدەکان کێ بوو بەسەرکردایەتی کێ کرا بە ئەمیندار ! هەموو میدیا وشەقام حیزب ئاوساوە باسی لۆکاڵ و ناکۆکیە مێژوویەکان !
سەیرکەن ئەوە دۆخی حیزبەکانی ڕۆژ هەڵات ، دوو کۆمەڵە ، دوو دیمۆکرات ، هەموو ئەکتی سیاسی و دیبلۆماسیان چڕکر دۆتەوە ناکۆکیە خۆیەکان ! دەی ئەوە دۆخی ڕۆژئاڤای ئایندە نادیار لەناو سەودا و مامەڵەی دەوڵەتان کەچی ناکۆکیەکانی هەسەد و ئەنەکەسە زۆر قوڵترە له ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەته دا گیرکەرەکان !بەڵێ دروست ئێمە میلەتێکن دەردەدارین بە ژنە سەرو کەچی خەریکی قاچ پێچانین !