سەمفۆنیای جەنگ

هاوڕێ توانا

5 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڕێ توانا

هەڵبەت بڕواناکەم لەم هەسارەیەداو لەو حەوت ملیار قسور مرۆڤەی لەسەری دەژیت دوو مرۆڤ بدۆزیتەوە کە (جەنگ ) بەئاکتێکی ئەخلاقی بزانێت و ستایشی جەنگ بکات، تەنانەت بەو جەنگاوەرانەی ئێستاش لەدۆخی شەڕدان! نەمبینیوەو نەمبیستوە، فەلسەفەو ئایدۆلۆژیایەک بێ لۆچ و پێچ جەنگ بەئەرێنی بنرخێنێ، کێ ناڵێ نەفرەت لەشەڕ کێ دۆخی شەڕ بەد ناکات؟ بۆ جەنگ جگە لەمەرگ و وێرانە چی تری پێیە بۆ مرۆڤایەتی؟ کەئەمە ریاڵیەتی جەنگەکانە ئەی بۆ دوو جەنگی جیهان و چەندان جەنگی ناوچەیی و دەوڵەتی روویداو رووئەدات؟ ئامارێکی فەرمی و بڕواپێکراوو بەردەست نیە کەچەندە کورەی جەنگەکان گیانی مرۆڤەکانی کێشاوە! راستە جەنگ هەرگیز کۆتایی نایەت، نامەی ئەلبێرت ئەنشتاین بۆ سیگمۆند فرۆید بۆ ئایندەی شەڕانگێزی لای فرۆید گاڵتەجارێکی تەمام عەیار بوو کاتێک مرۆڤ هەڵگری هەردوو غەریزەی خێرو شەڕبێت بنەبڕکردنی شەڕ مەحاڵێکی بێ سەودایە، رەوایەتی شەڕ لەکوشتنی قابیلەوە، کەوا یەکەم کوشتنە بەڕیوایەتی دین، تا بەو چرکەساتە شەڕاوییە دەگات، شەڕێک نەبووەو شەڕێک روونادات تا رەوایەتی (شەرعیەتی) شەڕ نەدۆزرابێتەوە، هەر ئەوەشە ئێستا ئەوەندەی رێکخراوە هیومانیستیەکان کار لەسەر لێسەندنەوەی رەوایەتی شەڕەکان دەکەن ئەوەندە تەرکیز لەسەر نەمانی خودی شەڕ ناکەن، کەچی ئارگۆمێنتی ریاڵ پۆلۆتیکەکانی ئەمڕۆ لەژێر دروشمی (شەڕ لەپێناو ئاشتی!) ئەو رەوایەتی بەخشینەیە بەخودی شەڕ! کاتێک دۆناڵد ترەمپ بەدیقەتەوە دەڵێت ئێمە بەکوشتنی قاسم سلێمانی و هاوبیرەکانی ویستمان رێگری لەهەڵگیرسانی جەنگێک بکەین، نەک نیازمان بێت جەنگێکی تر وەڕێخەین، هیچ نیە جگە لەتیۆریزەکردنی جەنگ، کاتێکیش رێبەری کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەکات هیچ نیە جگە لەدۆزینەوەی رەوایەتی جەنگ، ئیدی بەڵێ ئێستا ئەتمۆسفیری ناوچەکە سەمفۆنیای جەنگێک لێدەدا کەدوورنیە ئەگەر غەریزە خێرەکەی سەرۆکە سەرشێتەکان زاڵ نەبێت جەنگی سێیەمی جیهانی بەدوادا بێت.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار