بۆچی خۆپێشاندانەکانی هەرێمی کوردستان شکست دێنن؟
5 ساڵ لەمەوپێش
سهرکهوت سهوادى
هەر خۆپێشاندانێک کرابێت لە هەرێمی کوردستان هەر زوو شکستی هێناوە، بێ ئەوەی هیچ ئامانجێکی بەدەست هێنا بێێت، چونکە تا ئێستاش نارازیەکان نەیانتواوە وڵامی ئەو پرسیارەش بدەنەوە کە بۆچی ڕۆیشتە سەر شەقام و بۆچی وازیان هێنا لە خۆپشاندان و بە دەستیان خاڵی گەڕایەوە ماڵەوە.
ئاخر گەلۆ من کاتێک سەیری خۆپێشاندانەکانی هەندێک وڵاتانی جیهان دەکەم و بەراوردی دەکەم بە خۆپێشاندانی هەرێمی کوردستان، گریانم دێ، دەزانی بۆ گریانم دێ؟ چونکە کاتێک بڕیار دەدەین بچینە سەرشەقام کاتیشمان دیار کردووە کە کەی دەگەڕێینەوە ماڵ، داواکاریەکانیشمان زۆر منداڵانەو لاستیکیە.
ئاخر هەڤاڵان ئەو وڵاتە لە هەموو لایەکەوە دووچاری نادادی بووە، بەڵام تۆ 28 ساڵە دواکاریەکانت بریتنین لەو شتە ناو جەوهەریانە وەک کەی بەرمیلە نەوتێکمان پێ دەدەن، کەی داماندەمەزرێنن؟ کەی موچە پاشەکەوتکراوەکانمان بۆ دەگێڕنەوە؟ موچەکانمان سەری مانگ بدەنێ؟ دوای ئەوە دەکەی پۆستەکەت لێنەستێنەوە، یان داوای ئەوە دەکەی تاسەی سەر ڕێگاکان کەم بکرێتەوە، پێداویستی بەشە ناو خۆیەکانمان بۆ دابین کەن، ئاوی گەرمان نییە بۆ خۆشردن، دوای ئازادکردنی گیراوەکان دەکەین، وانەبێژەکان و گرێ بەستەکان بکەنە هەمیشەیی. تکایە مەمکوژن دایک و باوکم چاوەڕێم دەکەن....هتد!!!
ئاخر گەلۆ ئەو داواکاریانە جێگای گاڵتە جاڕین هیچ بەرپرسێک نایەتە سەر خەت، چونکە باش خۆپێشاندەران دەناسن و دەزانن داواکاریەکانت جێگای پێکەنینن.
ئەگەر چاوێک بە ئاستی دواکاریەکانی شۆرشی خوێنکارانی فەرەنساندا بخشێنیینەوە دەبینین جیاوازی چییە لە گەڵ داواکاریەکانی گەلی کورد، ئەو هەموو فێرخوازە لە زانکۆ دەوام دەکات بێ ئەوەی بچوکترین جورئەتی هەبێ بێتە سەرخەت و بەرامبەر ئەو نادادیە ڕاوەستن، بۆیە من پێم باشە هەر کەسێک پێش خۆپێشاندان خوێندنەوەی تەواوی هەبێ بۆ داواکاریەکانی شۆڕشی خوێنکارانی فەرەنسا، تاکو بزانین و فێربین داواکاری چی بکەین و چۆن بە ئیرادەوە ڕاوەستین بەرامبەر ئەو نادادیەی کە ڕۆژانە لەناویدا دەژین و دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکەن.
ئەو کاتەی زانکۆکان فەرەنسا لەلایەن سیاسیەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوون زانست و مەعریفە پوکابۆوە، زانکۆکان لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا نەبوون، هیچ شتێکیان بۆ گۆڕانکنری ژیانی خەڵک و کۆمەڵگا پێ نەبوو. فەرموون ئەوە هەندێک لە دواکاریەکانی خوێنکارانی شۆڕشی فەرەنسی، بە بەراورد بە داواکاریەکانی خۆمان، تابزانن بۆ خۆپێشاندان لە فەرەنسا توانی گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات و ئێمەش بە دەستی خاڵی دەگەڕێینەوە.
بەرەو پێشەوە : ڕەنگە تێکبشکێین بەڵام ھەرگیز چۆک دانادەین _ تۆ ئـازادم مەکە ئـەو کارە خۆم ئـەیکەم _ پەروەردەکار پێویستە خۆی پەروەردە بکات _ سرووشت کەسی وەک کۆیلە و خزمەتکار درووستنەکردووە _ مـوقــەدەس دووژمـنــمــانـــە
ــــ هەڵبژاردن گەوجاندنە. دیالۆگ لەگەڵ چەوسێنەر ناکرێت.
ـــ بەردەکانمان هەندێک شت تێک دەدەن بەڵام ڕێگەی تازە دەکەنەوە.
ـــ تا دەتوانن توندبن، مەترسن، هەموومان ترسێک لە ناخماندا خەوتووە، دەبێت بیکوژین.
ـــ سەرهەڵبڕە هەی نەگبەتی زانکۆ.
ــــ با چەپڵە لێدان ڕاگرین، نمایش لە هەموو لایەکەوە دەستی پێ کردووە.
ــــ مردن بۆ ترسنۆکەکانە.
ــــ پینەو پەڕۆ کەڵکی نییە
ـــ با تەلەفیزۆنەکان بکوژێنینەوە، و چاومان بکەینەوە.
ــــ ڕاکە هاوڕێ جیهانە کۆنەکە وا لە پشتەوەیە.
ــــ ئـەو بەختەوەرییەی پێشبینی ئـەکرێت سبەینێ بێت پەستی و بێزاری ئـەمڕۆ ناڕەوێنێتەوە.
ــــ تاوانبار و دەستدرێژیکەر ئـەو کەسە نیە کە یاخی ئـەبێت ، بەڵکو ئـەو کەسەیە کە ملکەچ و قایل ئـەبێت.
ــــ نــامـانـەوێــت بـبـیـنـە ســەگی پاسـەوانـی و نــاشـمـانـەوێـت لە خـزمـەتـی سـیسـتــەمـی چـەپـەڵـی سـەرمـایـەداری دا بـیـن.
ــــ سـنــوور دانــان واتـە کـپـکـردنی ئـازادی.
ــــ ھیچ چاکسازییەک شیاو نیە کاتێک بنەما وێران بێت ھەر فکرێک ڕاوەستاو و سەقامگیر بوو بۆگەن دەکات چاخی زێڕین ئـەو چاخەیە کە زێڕ تیایدا باڵادەست نەبووە لێمانگەڕێن با گشت شتێک بخەینە ژێر پرسیارەوە پێشنیار سۆز کووژە.
کاتێک خۆپێشاندان دەگاتە ئامانج ئەگەر خەڵکی ئازادیخواز و ئەوانەی باوەڕیان بەوە هەیە کە ڕاوەستان بەرامبەر نادادیەکانی کۆمەڵگا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی سەیر بکات، هەروەها نوسەرەکانی کورد تەنها لە دوورەوە چاودێری شەقام نەکەن و هەر شەوەی لە کەناڵێک دەرنەکەون چونکە ئەگەر هەر شەوەی لە شاشەی تیڤیەک دابی لەگەڵ گەعدە بەستن جیاوازی نابێ.
لە لایەکی ترەوە دروشمەکان پێویستە ڕادیکاڵ و جەوهەری بن، وە خۆپێشاندەران لە ژێر هیچ فشارێک نەگەڕێنەوە ماڵەوە، تاکو جێبەجێ کردنی دواکاریەکانیان، ئەگەر ساڵێکیش بخایەنێت. بۆیە ئەو کەسانەشی کە موستەفید بوون بێ هیچ ماندو بوونێک لە پۆست و شوێنی گرنگن پێوستە ڕیسوابکرێن و خەڵک وڵامی سەلامکردنیشیان نەداتەوە و بەچاێکی کەم سەیریان بکرێت.