سوپاس بۆ نەوت

‎ترەمپ‌و کورد

کاوه‌ڕه‌ش/به‌ریتانیا

5 ساڵ لەمەوپێش



کاوه‌ڕه‌ش/به‌ریتانیا

بەداخەوە ئێمەی کورد زۆر جار لەجامە ئاوێکدا دەکەوینە مەلاوانی، بەوەی هێندە خۆمان پێ بچووکە لەئاست سەرکردەی وڵاتان، بۆیە هەر بەبینینیان شاگەشکەو خەمڕەوێن دەبین، وەک ئەوەی دوای شادبوون بەئەوان، کوردستان ببێتە خاوەنی دەوڵەت و گورگ و مەڕ لەهەرێمەکە ئاوبخۆنەوە.

خۆ پێشتریش هەریەکە لە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی، لەکۆشکی سپی بەفەرمی پیشوازییان لێکراوە لەلایەن جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا. لەکاتێکدا کورد پێگەی لەعێراق و ناوچەکەش بەهێزتربوو، بەوەی دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو ناچانەدا هەبوو کەئێستا داگیرکراون، بەڵام ئێستا دەبینین لەکوێن و ئەوکات لەکوێ بووین.

هەر لەسەرو وەختی جەنگی دژ بەداعش بەدەیان سەرۆک و بەرپرسی گرنگ  دەهاتنە هەرێم، بەڵام هەموویان بێباکانە پشتیان لەکورد کردو دژی ریفراندۆم بوون.  دواتریش بەرامبەر هێرشی حەشدو سوپای عێڕاق خۆیان کەڕو کوێرکرد.

بەر لەڕووخانی رژێمی بەعس و لە٢٠٠٣، کاتێک بارزانی و تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح دەچنە ویلایەتی ڤێرجینیا، تا لەگەڵ سی ئای ئەی، کۆببنەوە، هەریەکە لەبارزانی و تاڵەبانی، دەڵێن: زۆر ئەستەم بوو بڕوا بەئەمەریکا بکەین لەڕووخاندنی رژێم، پێمان وابوو وەک جارەکانی دیکە لەنیوەی رێگا بەجێمان دەهێڵێ.

ئەگەر بۆ ئەوکات ئەوها تاڵەبانی بارزانی متمانەیان بەئەمەریکا نەکردبێ، ئەدی کابرایەکی پارەپەرستی وەک ترەمپ، دەبێ چۆن جێی متمانەبێت.

نمونەی بێمتمانەیی و ئەتوارەکانی ترەمپ، هێشتا لەکەرکوک و سەرێکانی و گرێسپی شایەدی بۆ خۆی دەدەن.

بۆش و ئۆباما، هیچ نەبا،  باسی  بنیادنانەوەی عێراق و چەسپاندنی دیموکراسیی و دادپەروەرییان دەکرد لەپێشودا، بەڵام

ترەمپ، بەوشەیەکیش باسی دیموکراسی بونیادنانەوەی عێراق و سوریای نەکرد، بەڵکو ئەوەی بۆ ئەو جێگای بایەخ بوو، بیرە نەوتەکانی سوریا بوو.

راستە ترەمپ سەرۆکی وڵاتێکی زلهێزی جیهانییە، بەڵام  بەقەد زڵهێزیەکەشی هێندێک جار گەمژەیی دەنوێنێ،  لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبۆتەوە، کەچی باسی  باکوری سوریا دەکات!  گوایە کارێکی گەورەیان کردووەو نەوتەکەیان لەبەردەستە، ئەو دەڵێ، سەرکەوتوبوون بۆ پاراستنی کورد، لەدروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لەگەڵ تورکیا، بۆ خەڵکی ئەوێ، لەکاتێکدا دۆزەخیان دروستکردووە، بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە.

ئەگەر بەپێکردنی گڵۆپی سەوزی ترەمپ و  دراوسێکانی کورد نەبایە، هەرگیز کەرکوک و عەفرین و  گرێ سپی وەک ئێستایان بەسەر نەدەهات

ئێمەی کورد پێویستمان بەسوپاس و ستایش نیە، ئێمە پێویستمان بە خاکی عەفرین و کەرکوک و سەرێکانی و گرێ سپییە.  پێویستمان بەوە نیە ترەمپ ل داڤۆس و تورکیا ل فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، بەئاڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لەبەرپرسانی کورد بکات، ئێمە دەمانەوێ لەژێر چنگی ئەواندا چیدیکە، پیلان و پلانی سڕینەوەی ناسنامەو  خاکمان جێبەجێ نەکرێ.  چیدیکە  کوردو مافەڕەواکانی نەبێتە کارتی یاریپێکردنی زلهێزو دراوسێکانی.

ئەگەر بەپێکردنی گڵۆپی سەوزی ترەمپ و  دراوسێکانی کورد نەبایە، هەرگیز کەرکوک و عەفرین و  گرێ سپی وەک ئێستایان بەسەر نەدەهات.

ئەگەر نیوەی هەڵەکان خۆمان بین،  بێگومان نیوەکەی دیکەشی دەستی رەشی ئەمەریکاو روسیا، ئێران و تورکیایە.

گەمژەیی ترەمپ لەوەدایە، کاتێک نادیە موراد بەدیداری ترەمپ گەیشت لەکۆشکی سپی، نادیە باسی کوشتن و دەستدرێژی  و رفاندنی خێزانەکەی بۆ ترەمپ دەکرد، لەوەی ئەوان کوژراون و نەماون، کەچی ترەمپ دەیگوت، ئەی خێزانەکەت ئێستا لەکوێن؟!!

تۆ وەرە بەکەسێک بڵێی کەسوکارەکەت کوژراون.  تۆ بڵێی ئەی ئێستا لەکوێن؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار