به‌شێک له‌داهاتى نه‌وت راسته‌وخۆ بده‌نه خه‌ڵک
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ماوه‌ى شه‌ش ساڵه هه‌رێمى کوردستان هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌کى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان نه‌کردووه‌و خه‌رجی و داهاته‌کان به‌ناشه‌فاف رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه‌و له (111) په‌رله‌مانتاریش که‌سێک نییه بڵێت (STOP)، حکومه‌تى هه‌رێم ئێستا 2020 ەو پرۆژه‌ى بودجه‌که‌ت نه‌ناردووه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونى شه‌فافییه‌تیش هیچ کات هاوڵاتیان راسته‌وخۆ داهاتى نه‌وتیان پێنه‌دراوه.
حکومه‌تى عێراق به‌به‌هاى (78) ملیار‌و (500) ملیۆن دۆلار له ساڵى 2019 نه‌وتى فرۆشتووه‌و به‌دینار ده‌کاته (94) ترلیۆن و (420) ملیار دینار، بێجگه له‌داهاتى باج و رسومات و داهاتى وه‌زاره‌ته‌کان و گه‌شتیارى و بازرگانى و گومرگه‌کان.
ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق به‌هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه (39) ملیۆن که‌سه، ئه‌گه‌ر مانگانه (25) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر که‌سێک له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه دابین بکرێت راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى له‌گه‌ڵ به‌شه‌خۆراکى مانگانه بدرێته هاوڵاتیان مانگانه (975) ملیار دینار ده‌کات و بۆ کۆى ساڵێک ده‌کاته (11) ترلیۆن و (700) ملیار دینارى ساڵانه.
عێراق یه‌کێکه له ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ى که له‌گه‌نده‌ڵیدا مه‌له‌وانێکى باشه‌و له‌دواى 2004 به‌دوادوه باسى (300) ملیار بۆ (600) ملیار دۆلار ده‌کرێت که براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى عێراق و بۆ میلله‌ت و خه‌ڵکه‌که‌ى خه‌رج نه‌کراوه، ئه‌وه‌ى ده‌ڕوا بۆ گه‌نده‌ڵى رێگریى لێبکه‌ن و بیده‌نه هاوڵاتییه‌کانى خۆتان، خێزانێکى پێنج که‌سى له‌مانگێکدا (125) هه‌زار دیناری بەردەکەوێت، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بکه‌ن بۆ چه‌ند پێداویستییه‌کى سه‌ره‌تایى رۆژانه‌و ده‌ڵێن ئێمه‌ش به‌شدارین له‌داهاتى نه‌وت ئه‌گه‌ر بڕێکى که‌میش بێت.
داهاتى نه‌وت له‌دواى دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانى نه‌وت شه‌فاف نه‌بووه به‌ئێستاشه‌وه که کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم باسى چاکسازى ده‌کات و بڕیاره چاکسازى له‌خه‌رجییه‌کان به‌پێى یاساى چاکسازى ئه‌نجامبدات له‌ئاینده‌دا، به‌ڵام گره‌وى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌سه‌ر داهاته‌کان بێت به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت و ناوخۆ به‌هه‌موو که‌ناڵه جیاوازه‌کانییه‌وه.
به‌پێى خه‌مڵاندن داهاتی نەوتی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2019دا مانگانه (700) ملیار دیناره‌و له‌ساڵێکدا هەشت ترلیۆن و (400) ملیار دینار ده‌کات.
له (700) ملیار دینارى مانگانه بڕى (318) ملیار دینارى ده‌داته وه‌زاره‌تى دارایى و (90) ملیارى دیکه‌ش بۆ شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت ده‌ڕوات و بڕى (292) ملیار دینارى له‌داهاتى نه‌وت بۆ ده‌مێنێته‌وه بێجگه داهاتى ناوخۆ.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوڵاتیانى کوردستان حکومه‌ت به‌حکومه‌تى هاوڵاتى و خۆیان بزانن ده‌بێت به‌شداربن له‌خێرو بێرى نه‌وت.
دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان نزیکه له‌پێنج ملیۆن و (500) هه‌زار که‌س، ئه‌گه‌ر مانگانه له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراکى مانگانه‌دا بڕى (25) هه‌زار دیناریش راسته‌وخۆ بدرێته هاوڵاتیان له‌مانگێکدا ده‌کاته (137) ملیار‌و (500) ملیۆن دینار‌و له‌ساڵێکدا ده‌کاته ترلیۆنێک و (650) ملیۆن دینار.
له‌هه‌موو وڵاتێکى دیموکراسیدا یه‌کێک له‌بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانى هاوڵاتیبوون ئه‌وه‌یه که‌دۆخى دارایى حکومه‌ت و وڵاته‌که‌ى بزانێت و له‌خێرو بێره‌که‌یدا به‌شداربێت، نه‌ک خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى وه‌ک کاره‌باو رێگاوبان و ئاووئاوه‌ڕۆ له‌ئاستى پێویستدا نه‌بێت
ره‌نگه هه‌ندێک که‌س کاتێک ئه‌م وتاره ده‌خوێننه‌وه به‌شتێکى نامۆى ببینن که‌ناکرێت حکومه‌تێک راسته‌وخۆ به‌شێکى که‌م له‌داهاتى نه‌وته‌که‌ى بداته هاوڵاتییه‌کانى، به‌ڵام له‌کاتێکدا ده‌کرێت نه‌درێت که‌حکومه‌ت داد‌و دادپه‌روه‌رو شه‌فاف و روون بێت بۆ گه‌ل و خه‌ڵکه‌که‌ى، چى لەداهاتى نه‌وت و ناوخۆ بکه‌م که نوێنه‌ره‌کانمان له‌په‌رله‌مانى کوردستان بڵێن زانیاریمان له‌سه‌رى نییه‌و که بودجه نه‌بێت نه‌زانرێت چۆن خه‌رج ده‌کرێت و وه‌ک ده‌وترێت»چۆن ته‌خشان و په‌خشانى پێوه ده‌کرێت؟!!».
له‌هه‌موو وڵاتێکى دیموکراسیدا یه‌کێک له‌بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانى هاوڵاتیبوون ئه‌وه‌یه که‌دۆخى دارایى حکومه‌ت و وڵاته‌که‌ى بزانێت و له‌خێرو بێره‌که‌یدا به‌شداربێت، نه‌ک خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى وه‌ک کاره‌باو رێگاوبان و ئاووئاوه‌ڕۆ له‌ئاستى پێویستدا نه‌بێت.
فه‌رموون کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێک له‌داهاتى نه‌وت بده‌نه هاوڵاتیان با به‌شداربن له‌خێرو بێرى خاکه‌که‌ى خۆى، با کابینه‌که‌ت داهێنانێک به‌عه‌قڵ و مه‌نتق بکات، ده‌شتوانن پرس به راوێژکاره ئابوورییه‌کانتان بکه‌ن، ئه‌مه وه‌ک پێشنیارێک وه‌ربگرن بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک، نه‌ک بڵێن ئێمه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم (400) خزمه‌تى جۆراوجۆر پێشکه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین و له‌بنه‌مادا کاره‌باو رێگاوبان و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ که‌چوار خزمه‌تن ناته‌واو بێت.
*رۆژنامەنووسی ئابووری