ئه‌مریکاو ئێران، نه‌ ده‌ستبه‌ردارى عێراق ده‌بن نه‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



حامى ئهحمهد عهلى

ئهمریکاو ئێران، نه دهستبهردارى عێراق دهبن نه شهڕ دهکهن، بهڵام ههرگیز پشکۆى جهنگى ناوخۆى عێراق لهپێناو ئهجێنداى ههندێک وڵات و مهرامهکانیاندا ناکوژێتهوه، لهدواى خهڵکهوه مهبه لهپێش خۆتهوه به، ئهم رستهیه ساکارترین مهدلولى پشت بهخۆبهستن و دهوڵهمهندکردنى ژێرخان و سهرمایهى حوکمڕانیهکى نمونهییه، ههروهها سادهترین هاوکێشهى هاوسهنگى دهرونى و  کلیلى بهختهوهرى تاکیشه، بۆیه تاعێراقیهکان نهگهڕێنهوه بۆ ئهو تێزهى پێی وایه دهوڵهت دهبێت لهلایهن خودى تاکهکان خۆیانهوه بهڕێوهببرێت و کارتێکهره دهرهکییهکان وهلابنرێت، ناتوانرێت حوکمڕانیهکى دادپهروهرو سهقامگیر بنیادبنرێت، بهڵکو ههمیشه عێراق پاشکۆیى دهوڵهتان و بگره تاکهکهسیش دهبێت وهک چۆن بینیمان عێراق کۆیلهى بڕیارو راسپاردهکانى کهسایهتیهکى وهک قاسم سولهیمانى بوو لهڕابردوودا، بهردهوام بیر دهکهمهوه خاڵى کۆتایى لهسهر وشهى سیاسهت دابنێم، چونکه تاکى ئێمهش شایستهى ژیانێکى دوور لهئاژاوهو قهیرانى ههمهجۆرى بهردهوامه وهک تاکى رۆژئاوا، بهڵام مێژووى ناوچهکهو پهرهسهندنهکانى زانستى سیاسهت پێمان دهڵێت بۆ ههمیشه ئهم ناوچهیه ژینگهى ململانێى نێوان بهرژهوهندى زلهێزهکان و دهم چهورکردنى ههندێک لههێزه خۆرئاواییه بچووکهکانهو قوتابخانهى فهرههنگى سیاسى تازهیه، ناودارهکانى کورد بهتایبهت شاعیرانى سهدهى رابردوو بهشیعرهکانیاندا دیاره ئهم نهخشهیه بهدرێژایى کات کاریگهرى شهڕى بهرژهوهندیهکان و عهقڵیهتى خۆسهپاندنى نهتهوه باڵادهستهکانى پێوه دیاره، یهکێک لهو کهڵهپیاوانهى مێژوى کورد حاجى قادرى کۆیى دهڵێت «لهمابهینى کڵاو سوورو کڵاو رهش  دهمێنین میسلى گاى بهش»، کهمهبهستى لهکڵاو سوور ئیمپراتۆریهتى تورکه عوسمانیهکان بووهو کڵاو رهشیش مهبهسى لهفارسه قاجاریهکان بووه، لهسهرهتاى پهیدابوونى ژیانهوه لهم ناوچهیه شهڕى خۆسهپاندن و تاڵانکارى لهنێوان ئیمپراتۆرهکانى ناوچهکه، نهتهوه جیاوازهکانى رۆژههڵاتى ناوهڕاست ههر بوونى ههبووه، سهردهمى کشتوکاڵى نۆ ههزار ساڵ پێش زایین لهکوردستانهوه دهستیپێکردو گوندى چهرمۆ بوو بهلانکهى شۆڕشى کشتوکاڵى، کهچى کورد چونکه ههر میللهتێکى سۆزدارو مرۆڤ دۆست بووه نهیتوانیوه ببێته هێزێکى ژمارهیى ناوچهکهو بهو هۆیهشهوه نهبوونى دهوڵهت بۆ کورد ئاستهم بووه، لهبهرامبهریشدا نهتهوهکانى دراوسێى کوردستان ههمیشه خوێنڕێژى و کوشت و کوشتاریان لهم ناوچهیهدا کردووهو تاکى کوردو سهرۆک هۆزهکانى کوردیان لهڕووبهڕووبوونهوهکاندا بهکارهێناوه، بهڵام ئهم پلان و شهپۆلى داگیرکاریهى ناوچهکه لهنێوان سێ نهتهوهى باڵادهستى فارس و تورک و عهرهب  کهبهردهوام بهریهککهوتنیان لهگهڵ یهکتردا ههبووهو کهسیان نهیانتوانیوه لهههویرى نهتهوایهتى خۆیاندا ئهویتر لهههویرى نهتهوایهتى خۆیدا  بشێلێت، پاشان عێراق بهکۆمهڵێک جهنگى خوێناویدا تێپهڕیوه، لهوانه شهڕى قادسیهى نێوان عهرهب و فارسهکان، شهڕى داگیرکردنى بهغداد لهلایهن مهغۆلهکانهوه، شهڕى داگیرکردنى عێراق لهلایهن تهیموری لهنگهوه، داگیرکردنى عێراق لهلایهن عوسمانیهکانهوه، شهڕى بهریتانیهکان و داگیرکردنى عێراق دواى رووخانى دهوڵهتى عوسمانى پاشماوهى ههموو کاولکاریهکان کهسهرچاوهى مرۆیى و کلتورى بهجێماوى ئهو نهتهوه شهڕکهرانهى هێڵى رووبهڕووبوونهوهیان زۆربهى لهسهر خاکى ئێستاى عێراق بووهو بهم هۆیهشهوه شوێنهوارى بهجێماوى کلتورى و ئاینى و فهرههنگى لهڕووى نهتهوایهتیهوه بۆ ناکۆکى لهجیاوازى بیرکردنهوهو یهکتر قبوڵ نهکردن، بهردهوام عێراقى بهرهو خراپتر بردووهو ههرجارهى شهڕێکى تازهو فهرههنگ و چهمکێکى نوێ لهتهنگژهو قهیران لهعێراقدا دروست بووه و سهرى ههڵداوهتهوه، شهڕى ههشت ساڵهى نێوان عهرهب و فارس بهنوێنهرایهتى عێراق و شهڕى داگیرکردنى کوێت لهلایهن عێراقهوهو شهڕى ئهمریکاو عێراق، ههزارهها جهنگى ناوخۆیى تر کهبههاندان و دهستتێوهردانى دهوڵهتانى ئیقلیمى و نێودهوڵهتى خهڵکى عێراقى تێوهگلاوهو تاک بهتاکى عێراقیهکانى کردۆته دوژمنى یهکترو سیاسییهکان و نووسهرهکانى عێراقیش ههر کهسهو  بهپێى بهرژهوهندیى نهتهوهو ئهتنیکى خۆى دووباره جیاوازیهکانى ورووژاندوهو کهمێک نووسهرو سیاسهتمهدار ههبووه بتوانێت زمانى یهکتر قبوڵکردن و جیاوازییهکان بهرههمبهێنێت.

سروشتى جوگرافى و بوونى سامانێکى زۆرى سروشتى و کانزایى عێراق لهلایهک و بوونى نهتهوهو ئاینى جیاوازو رێچکهى جیاوازى ئاینى لهلایهکى ترهو کهسهرجهم کێشهکان لهسنوورهکانى عێراقدان، فاکتهرى سهرهکى ناسهقامگیرى و قورسى ئیدارهدانى دۆخى عێراق بووه بۆ دهوڵهته یهک لهدواى یهکهکانى عێراق بهگشتى، کهههر دهوڵهتێکى زلهێز بهجۆرێک وێناى دوژمنى بۆخۆى لهم ناوچهیهدا رواندوه تا لهو رێگایهوه سامانى سروشتى و کانزایى عێراق تاڵانبکهن و بازارى چهک و دهرمان و پیشهسازیهکانى ترى خۆیانى لێ درهو بکهن.

توڕهیى ئهمریکا لهوڵاتى ئێران لهلایهن هاوڵاتیانهوه وهها لێکدهدرێتهوه گوایه ئهمریکا دهیهوێت سیستهمى حکومڕانى ئێران لهناو ببات، ههر چهند مانگ جارێک بۆ راکێشانى سهرنجى ناوخۆیى و دهوربهرهکهى کۆمهڵێک سزاى بهناو نوێ رادهگهیهنێت که لهڕاستیدا هیچ کام لهسزاکان نه بهلاى دهوڵهتى ئێرانهوه گرنگى ههیهو نه لهواقیعیشدا هیچ گۆڕانکاریهک لهسیاسهتى ئێراندا دروستدهکات، چونکه بوونى ئهو جۆره سزایانه بهلاى کۆمارى ئیسلامى ئێران و هاوڵاتیانى ئهو وڵاتهشهوه شتێکى نوێ نین، ههم هاوڵاتیان و ههم سهرمایهداران و ههم سیاسهتمهدارانى ئێرانیش هۆگرى ئهو جۆره سزایانه بوون و زیانه لاوهکیهکانیان ههرس کردوه، لهواقیعیشدا دهیبینین کههیچ کاریگهریهکى لهسهر لاوازکردن و پێگهى سیاسى و ناوخۆیى دهرهکى جێنههێشتووه.

بۆیه‌ ده‌بێت هه‌م بۆ رزگارکردنى خه‌ڵکى به‌شمه‌ینه‌تى ئێران و هه‌م بۆ رزگارکردنى هاوڵاتیانى عێراقیش گۆڕانکارى له‌سیسته‌مى نوێى جیهانیدا بکرێت و جه‌مسه‌رێکى به‌هێزى هاوشێوه‌ى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئاستى جیهان دروستببێت بۆ رزگارکردنى نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کان و ئه‌و میلله‌تانه‌ى سیسته‌مى نادادپه‌روه‌رى و دیکتاتۆرى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار