ده‌ستى خۆى نییه‌و مارى پێده‌گرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
حامى ئه‌حمه‌د عه‌لى
حکومه‌تى هه‌رێم تائێستا نه‌یوێراوه‌و جورئه‌ت ناکات بڵێت ده‌توانم به‌پشتبه‌ستن به‌توانا دارایى و سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ناوخۆ به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاش ژیانى هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بگرمه ئه‌ستۆو گرنتى ژیانێکى ئارام دوور له‌دڵه‌ڕاوکێ به‌خه‌ڵک بدات، که‌چى ساڵێکى ره‌به‌قه ئه‌م میلله‌ته‌ى به‌ناوى چاکسازییه‌وه سه‌رقاڵ کردوه.
چاکسازیشى ته‌نها له‌هه‌شت به‌ش و نۆزده ماده‌ى پڕۆژه‌یه‌کدا قه‌تیس کردوه، گوایه پاش جێبه‌جێکردنى ئه‌م یاسایه ئارامى ئابورى و سیاسى باڵ به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کێشێت، به‌ڵام په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر یاساکه ده‌دات و یاساکه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌رچ کاتێک به‌هێزبوو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، مه‌به‌ست له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى کارێک ده‌کات ئه‌و یاسایه‌ش نه‌توانێت چه‌کوشکارى له‌سیسته‌مى چاکسازى ئابورى هه‌رێمدا بکات، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ى بۆ یاساکه ده‌کرێت گوایه سه‌رده‌مى محەمه‌دى مه‌هدى دێنێته ئاراوه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌توانێت به‌یه‌ک واژۆ ریسه‌که‌مان لێبکاته‌وه به‌خورى، که‌واته ئاینده بینیى و خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى به‌رده‌وام له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌ده‌ورى نه‌خشه‌ى کوردستان ده‌سوڕێنه‌وه گرنگه نه‌ک ئه‌و یاسایه، چونکه کاتێک به‌ئه‌زموون بینیمان دواى بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه مه‌گه‌ر ته‌نها خودا‌و هاوڵاتیانى کوردستان بزانن چیمان به‌سه‌رهات.
که‌واته رێگاکه ئێستاش خاڵى نیه له‌کاروانى هه‌ڕه‌شه‌کانى دوژمنانى کورد‌و دۆسته دووڕوو کاتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، گرنگترین چاکسازى بریتیه له‌ژیانه‌وه‌ى ژێرخانى کشتوکاڵى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى کوردستان و په‌شیمانبوونه‌وه له‌چیتر به‌هه‌ده‌ردانى سامانى سروشتى و کانزایى خه‌ڵکى کوردستان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکى تایبه‌ت له‌خه‌ڵکه‌وه‌و سودمه‌ندبوونى نایاسایى و نادادپه‌روه‌رانه‌ى کۆمه‌ڵێک له‌سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م هه‌رێمه. یاساکه زۆر شپرزه‌یى پێوه دیاره‌و کۆمه‌ڵێک بوار‌و لایه‌نى زۆرى له‌ناو یاساکه‌دا جێکراوه‌ته‌وه له‌دواى له‌دایکبوونى خۆیه‌وه کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشى زگ‌ماک و درێژخایه‌نى لێوه گه‌وره ده‌بێت، یاساکه هاتووه بوارى کارگێڕى ده‌سکارى ده‌کات به‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بوارى ئاڵۆزى خانه‌نشینى تێدا جیاکراوه‌ته‌وه که له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا ئه‌م بواره یاسایه‌کى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیه سیاسییه‌کان تووێژێکى تر‌ى نه‌شته‌رى یاساکه‌ن که‌زه‌ره‌رمه‌ندترین توێژى کوردستانن وپشکى شێریان له‌قوربانیه‌کانى مێژووى کوردستان به‌رکه‌وتووه.
به‌شى چواره‌مى پرۆژه‌یاساکه باسى تاوان و سه‌رپێچى یاسا ده‌کات که‌تا ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه کاتێک ده‌ڵێت هیچ که‌سێک نابێت دوو موچه‌ى هه‌بێت، که‌واته له‌ئێستادا چه‌نده‌ها که‌س هه‌ن به‌نایاسایى دوو موچه وه‌رده‌گرن، واته تائه‌م کاته‌ش به‌ئاشکرا سه‌رپێچى له‌یاسا ده‌کرێت، پێداچوونه‌وه‌ى دۆسیه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران که له‌به‌شى حه‌وته‌مى پڕۆژه‌یاساکه هاتووه له‌مه‌ته‌ڵ ده‌چێت که‌حکومه‌تێک دواى نزیکه‌ى سى ساڵ حکومڕانى تازه پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌راندا ده‌کات.
گه‌وره‌ترین نوکته‌ى به‌ڵێنه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان له‌بابه‌تى پاشه‌که‌وتى موچه‌دا ده‌رکه‌وت کاتێک زۆربه‌مان بیستومانه له‌دانوستانه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ عێراق گوایه ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌رزه رووبه‌ڕووى حکومه‌تى عێراق بکه‌نه‌وه، ئه‌مه له‌کتێبى نوکته‌دا نه‌بێت له‌هیچ کتێبێکى تردا جێگاى نابێته‌وه ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌ک قه‌رزارى که‌سێکى تر بووه خاوه‌ن قه‌رز هاتوه داواى قه‌رزه‌که‌ى لێ ده‌کاته‌وه ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌فڵانه که‌سى دراوسێمان وه‌ریبگره‌وه.
له‌یاساى چاکسازیدا ماده‌یه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ى ئه‌ژمارێکى تایبه‌ت بۆ موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان هیچ به‌هایه‌کى نیه، ئه‌گه‌ر له‌ماده‌که‌دا ئاماژه به‌دانه‌وه‌و ماوه‌ى دیاریکراوى گێڕانه‌وه‌ى بۆ خاوه‌ن ماف نه‌کرێت، هه‌رپه‌رله‌مانتارێک ده‌نگ به‌جۆرێک له‌بڕگه‌ى له‌م شێوه‌یه بدات بێگومان به‌شداره له‌فه‌وتانى ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌یه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و کاره‌ى وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کى ره‌ش به‌ناوچاوانى حزبه‌که‌ى ده‌مێنێته‌وه، له‌ماده‌ى (1)ى پڕۆژه‌یاساکه‌دا باس له‌دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى له‌دابه‌شکردنى سامانى گشتى و رێگریکردن له‌به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى ده‌کات، به‌ڵام ئایا هه‌رگیز ئه‌م حکومه‌ته له‌توانایدا هه‌یه ته‌نها ئه‌م ماده‌یه جێبه‌جێبکات، له‌کاتێکدا پڕۆژه‌یاساکه بریتیه له‌هه‌شت به‌ش و (19) مادده.