گازی سروشتی؛ بۆ هاووڵاتیانی کوردستان لەنێوان خەونی لوولەکێش‌و هەمیشە راکردن بەدوای بوتڵی غازدا

5 ساڵ لەمەوپێش



ئیبراهیم گه‌له‌ژێرى

گاز سەرچاوەی دابینکردنی سووتەمەنی زۆربەی پێداویستیەکانی ژیانە، کاتێک کەوەرزی سەرماش نزیکدەبێتەوە ئەو سەرچاوە سروشتییە هێندەی تر گرنگی دەبێت لەنێو کایەکانی کۆمەڵگا، ئیدارەدانی ئەو سەرچاوەیە هێزێکی لۆژیکی بەهێزی دەوێت، کەپێیوابێت هاووڵاتیان لەهەبونی ئەو سەرچاوەیە تەنیا شتێکیان بۆ بکرێت دەبێت لەو خزمەتگوزارییە باشترین خزمەت بکرێن و بەدوور بگیرێن لەئامانجگرتنی ململانێی سیاسی و گەیشتن بەو مافەی کەهاووڵاتی پێویستە لەچوارچێوەی مافە دەستورییەکان بۆی دابین بکرێت، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا هەبونی بوتڵی (16)کگمی غاز دەتوانێت وێنای بکەین بەگەورەترین خزمەتی هاووڵاتی لەکاتێکدا ئەو وڵاتەی کەناوی عێراقە غازی سروشتی بەهۆکاری سوود لێوەنەگرتن بەفیڕۆ دەچێت.

کەم وڵات هەیە ئەوانەی بەرهەمی غازی سروشتیان هەیە، یان ئەوانەی هاوردەی دەکەن  لەوڵاتەکانیاندا پشت بەو سیستەمە کلاسیکیەی لای خۆمان ببەستن نمونەی وڵاتانی ئێران و تورکیاو روسیاو ئەوروپا باشترین وەڵامە کە لای ئەوان دابینکردنی غاز لە رێگەی گەیاندن بەهەموو دامەزراوەیەکی نیشتەجێبوونی وڵات، خزمەتێکی سادەی هاووڵاتیانە.

هەرێمی کوردستان کە هەڵکەوتێکی ئاڵۆزی سیاسی نێوان دوو زۆنی هەیەو هەمیشە بەهۆکاری تایبەتتر لەسەر ژیانی هاووڵاتیان تۆختری دەکەنەوە، یەکێک لەبەخششەکانی سروشت هەبونی ملیاران مەتر گازی سروشتییە، بەڵام خەڵکەکەی هێشتا لەنێوان هەبوونی بوتڵێک بە پڕی دەچنە ئەوپەڕی بیرکردنەوە  لەئایندەی نەوەکانیان، هۆکار چییە هەتا ئێستا نەتواندراوە لۆژیکیانە بیر لەوەبکرێتەوە  کەهاووڵاتیانی ئەو هەرێمە ماندووترین هاووڵاتی سەر ئەو زەمینەن کەهەمیشە لەنێوانی موزایدەیەکی دوو کۆمپانیا دەچنەوە دۆخی ئاڵۆزی بیرکردنەوە لەدوو زۆنی جیاواز لەزۆربەی بۆچوونە سیاسییەکان، کەهەرگیز ناچن بەلای هاتنەدی خەونی تاکی ئەو هەرێمە .

گریمان هەرێم نەیتوانی لە رێگەی وەبەرهێنێکی ناوخۆ سیستەمی لولەکێشی بگیەنێتە هەموو ماڵێک ، قەیرانی دارایی هۆکاری ئەو بابەتەیەو مافیش بەوەزارتی سامانە سروشتیەکان بدەین, کە بەهۆی هەڵکەوتەی جیۆپۆلۆتیکی ناوچەکە ناتواندرێت وەبەرهێنێک پارەکانی خۆی بخاتە قومارێکی جەنێگی تر کەهاوشێوەی داعش لەو سنوورە لایەنە ئیقلیمیەکان دروستی نەکەنەوە، یاخود ترسى ئەو وەبەرهێنە بۆ هەر پێشهاتێکی سیاسی لەنێوان هەردوو زۆن چارەنووسی بباتە قەدەرێکی نادیارەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەتوانێت  ئەو بۆچوونانە بەتاڵ بکاتەوە , کە بەدوای کۆمپانیایەک بگەڕێت کەسەرچاوەی هێزو سامانەکەی نزیک لەوڵاتە بڕیارە قورسەکان بن، وەک  دەبینین کۆمپانیا  گەورەکانی دونیا لەجیهانی ئێستا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سروشت ئامادەن خۆیان بچنە دەمی گورگەوە بۆ داهاتوویان، وەک گازپرۆمی روسیا کەدەرفەتەکان دەقۆزێتەوە.

پیشنیاری جیگرەوەی بوتڵی غاز و کۆتایی هێنان بەو قەیرانەی غاز کەهەمیشە بوونی دەمێنێ تاتێڕوانینە سیاسییەکان پێیان وابێ دەتوانن بەسەریەکدا زاڵ بن بۆ ئەوەی میللەت بخەنە دۆخی برسی بوون و ترس و دڵەڕاوکێ، دەکرێت حکومەت لەڕێگەی کەرتی تایبەت پشتگیری سوتەمەنی گاز  بکات لە رێگەی دانانی سیستەمی (LPG) و دانانی تانکی بچوکی گاز لەسەر خانووەکان لەچوارچێوەی رێنماییەکان، کەدەبێتە هۆی چارەسەربوونی ئەو کێشەیە ، چونکە لەوکاتەدا هاووڵاتی ساڵانە یەک جار پێویستی بەپڕکردنەوەی تانکیە غازیەکەی دەبێت ، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کەدەێتە پاڵپشت بۆ برەودان بەپاراستنی دارستانی سروشتی لەمەترسی لەناوچوون دەپارێزێت، رەنگە تەنیا کردنەوەی بانکێک کە بەشێوەی پشتگیری پێشینە بداتە هاووڵاتیان و بەقستی ساڵانە وەریبگرێتەوە، تۆخ ردنەوەی دوو زۆن لەبیری هاووڵاتیان دەچێتە دۆخی سوتان وەک غازی سروشتی .

چین کۆرۆناش تێکدەشکێنێت

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار