کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى کێیه؟
هاوڕێ سووره
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سووره
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ساڵى (2003) ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى رژێمى به‌عسیان رووخاند, کهڕژێمێکى رەفتار فاشى بوو به‌رامبه‌ر گه‌لانى ناوچه‌که به‌گشتى و کورد به‌تایبه‌تى . کاتێکیش له‌ساڵى (2011) ئه‌مریکا له‌عێراق کشایه‌وه یه‌کێک لهئاواتهکانى ئێران هاته‌دى . به‌تێپه‌ڕبوونى کات به‌هۆى هه‌ژموونى ئێران له‌ناو عێرقدا هه‌موو جومگه‌کانى ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ست حزبه شیعه‌کان .
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه نه‌ک هه‌ر شیعه‌ى عێراق به‌ڵکو هه‌موو شیعه‌کانى جیهانى ئیسلامى له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانى ئیرانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن .. بۆ خه‌ڵکانى هوشیارو به‌ئه‌زموون ده‌رکه‌وتووه که کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ ئه‌مریکا و سوننه و کورد دوژمنى ژماره یه‌که. به‌ڵگه‌یه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گریش ئه‌وه‌یه که شیعه‌کانى عێراق سه‌ربه‌خۆنین , هاتن به‌فه‌رمانى ئێرانیه‌کان بڕیاریاندا به‌ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى کاردانه‌وه‌ى ئه‌مریکا که دوورنیه گهمارۆبخاته سه‌ر عێراق .
گوێشیان به‌وه نه‌دا ئاخۆ بۆ کورد و سوننه به‌شدار نابن له‌بڕیارێکى وه‌ها گرنگ . ئێمه‌مانان دڵنیاین به‌ڕۆیشتنى ئه‌مریکا مه‌یدانى ته‌راتێن بۆ تورکیا و ئێران خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌سانایى سه‌رى نه‌یاره‌کانیان پانبکه‌نه‌وه و به‌هره‌ى گه‌لانى ناوچه‌که‌ش لوش بده‌ن , به‌تایبه‌تى ئێرانیه‌کان زیاتر‌و زیاترلهوهى ئێستا دێنه ناوه‌وه . که‌وابوو ده‌بێت دڵنیا بین رۆیشتنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌زیانى کورد ته‌واو ده‌بێت , حه‌شدى شیعه و پاسداره براکانیان به‌عس ئاسا ده‌خوازن له‌هه‌موو لوتکه شاخێکى کوردستان ره‌بایه و پایه‌گا دانین رێگه‌و بانه‌کانیش بکه‌نه بازگهخانه. لاوه‌کانیش پێش خۆیان بده‌ن بۆ شه‌ڕ له‌یه‌مه‌ن و سوریا و لوبنان و شوێنه‌کانى دى، به‌کورتى ئه‌وسا رۆژمان لێ بکه‌نه شه‌و و تروسکایى ئازادى به‌دینه‌کرێت ؟ له‌لایه‌کى دى ناکرێت ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که سیناریۆى به‌هه‌رێم کردنى سوننه‌کانیش له ئارادایه‌و به‌شێکى زۆرى سوننه هه‌رێمى سه‌ر به‌خۆ ده‌خوازن .
ئه‌وه‌ش بۆ کورد سودى ده‌بێت به‌مه‌رجێک کێشه‌ى خاکمان بۆ دروستنه‌که‌ن و که‌رکوکیش نه‌که‌وێته ناو سنورى هه‌رێمى سوننه‌کان.. ده‌بێت دڵنیابین ئه‌وکاته به‌شێک له‌شیعه‌کان داواى به‌هه‌رێم بوونى به‌سره و پارێزگاکانى ده‌وروبه‌رى ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش سه‌رى گرت عێراق به‌ره و دابه‌شبوون ده‌چێت یان ده‌بێته سێ هه‌رێمى کۆنفیدراڵى . ئه‌وه‌شیان زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورده..
ئایا له‌مه‌ودوا کورد ده‌بێت چى بکات ؟
یه‌که‌م :- وه‌ک ده‌بینین ناوچه‌که وه‌ک بورکان ده‌کوڵێت به‌تایبه‌تى له‌یه‌مه‌ن و سوریا‌و عێراق و لوبنان و تاڕاده‌یه‌ک ئێرانیش ، یه‌کێک لههۆکارهکانیش ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له‌کاروبارى ناوخۆى ئه‌م وڵاتانه و ژێرپێخستنى مافى مرۆڤه، بۆیه پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد هه‌وڵى نزیکبوونه‌وه بده‌ن له‌وانه‌ى داڕێژه‌رى پلانه‌کانى پشتى په‌رده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دوور نه‌بین لهڕهنگڕێژ کردنى نه‌خشه‌ى داهاتووى ناوچه‌که.
دووه‌م:-رابردوو پێمان ده‌ڵێت زلهێزه‌کان به‌رژه‌وه‌ندخوازن بۆیه پێویسته هه‌وڵى زۆر بدرێت بۆ وه‌رگرتنى گه‌ره‌نتى پاراستنمان به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڕه‌شه‌و گێچه‌ڵى ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لایه‌ک به‌دۆستى ئه‌مریکامان ده‌زانێت و له‌لایه‌کى دى وه‌ک کورد‌و کوردى سوننه چاوى پێمان هه‌ڵنایه‌ت ..
سێیه‌م :-مخابن رۆڵ و ده‌ورى راگه‌یاندن و هه‌ندێک له‌ڕۆژنامه‌نووسان که‌موکوڕى زۆره. له‌جێى بایەخدان به‌ستراتیژیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى که‌ناڵى راگه‌یاندنى واهه‌یه کارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ره‌کانى له‌سه‌ر دۆلار ده‌خه‌ون، به‌ڵام زۆرکات ئه‌م که‌ناڵه خۆى به‌شتانێکى ناپێویست و لاوه‌کى خه‌ریک ده‌کات ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتن و ئاشوب و پیلانه نه‌گریسانه نابینێت، دێت ئه‌ستێره‌کانى زانکۆ ده‌کاته به‌رنامه‌و کاتێکى زۆرى پێ ده‌کوژێت وه‌ک کورد په‌کى له‌سه‌ر ئه‌وه که‌وتبێت، چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کێ بوو دوو گۆڵى کرد!! یان پایته‌خى فڵان وڵات ناوى چیه!! که‌ناڵیش هه‌یه فلیم یان ئه‌ڵقه‌ى واپه‌خش ده‌کات به‌دووساڵ ته‌واو نابێت، هه‌موو به‌شداربووه‌کانیش له‌کارى به‌دڕه‌وشتى و درۆ به‌ولاوه شتێکى دیکه نازانن. (تى ڤیش هه‌یه له‌وه‌ته‌ى ده‌ستى به‌په‌خشکردووه خه‌ریکى ناشیرینکردنى حکومه‌تى هه‌رێم و تێکدانى یه‌کڕیزیى کوردانه. زۆرکاتیش ده‌خوازێت حکومه‌ت بڕوخێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێت دوایى چى رووده‌دات، کێن ئه‌وانه‌ى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست ؟ بۆیان گرنگ نیه داعشه, حه‌شدى پاسداره, به‌عسه, به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته) له‌کاتێدا مێژووه کاره‌ساتباره‌کانى گه‌له‌کەمان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت هه‌مووان له‌غه‌مى یه‌کڕیزیى و یه‌کخستنى ناوماڵى کورددا بین به‌تایبه‌تى له‌هوشیارکردنى نه‌وه‌ى داهاتوو, هه‌روه‌ها ئاشناکردنیان به‌مێژووى رابردوومان..
به‌ڵێ جگه له‌بێسه‌روبه‌ره‌یى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن هه‌ندێک له‌ڕۆژنامه‌نووسانیش به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندخوازى و وابه‌سته‌بوونیان به‌حزبه‌وه زۆر جار خه‌ڵک به‌لاڕێداده‌به‌ن یان ئه‌وه‌تا نا‌وێرن راستییه‌کان بخه‌نه‌ڕوو ئه‌و که‌سه ده‌ستڕۆیشتووانه له‌قاوبده‌ن که‌وه‌ک گاى قه‌شان دیارن و خۆیان به‌خاوه‌نى کورد‌و کوردستان نازانن، بۆیه هه‌میشه خه‌ریکى نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌و کێشه‌ن بۆ خه‌ڵک و حکومه‌تى هه‌رێم . به‌کوردى و به‌کورتى دۆلاریان له‌کوردو کوردستان خۆشتر ده‌وێت و ئه‌جندایه‌کیش جێبه‌جێ ده‌که‌ن مژده‌به‌خش بێت بۆ داگیرکه‌ران.